وەرگێڕی گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google Translate) وەڕگێڕێکی خۆکاری خۆڕایی فرە زمانە بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان، وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵەی تایبەتی بۆ دروست کراوە بۆ ئامێرە ھۆشمەندەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، لە تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگەکە بەکارھێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەکە بگرن، وەرگێڕی گووگڵ لە ئێستادا بەردەستە بە ١٣٣ زمانی جیاواز کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە، گووگڵ لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی گووگڵ ئای/ئۆی ٢٠٢٢ ڕای گەیاند کە ٢٤ زمانی نوێ (لەنێویشیاندا کوردیی سۆرانی) بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد دەکرێن پاشان لە ١٣ی ئایار لەسەر پێگەی تایبەتی وەرگێڕی گووگڵ زمانە نوێیەکان بەردەستکران بۆ بەکارھێنەران.
چەشنی وێبگە | وەرگێڕی هەوری سەرهێڵ |
---|---|
بەردەستە بە | ١٣٣ زمان لیستی زمانەکان؛ لە خوارەوە بیبینە |
خاوەن | گووگڵ |
وێبگە | translate |
بازرگانی | بەڵێ |
تۆمارکردن | دڵخواز |
بەکارھێنەران | ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس |
خستنەکار | ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (وەکو وەرگێڕانی ئامێری بنچینەیی) | (وەکو وەرگێڕانی ئامێری جێگیر)
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاکە |
بۆ ھەندێک لەزمانەکان، لە وەرگێڕی گووگڵ دەتوانن لە ڕێگای گوفتارەوە وەڕگێڕانەکەیان بکەن، کە ھەریەک لە ئاوازی دەنگی وشەکان لەناو یادی سەرەکی بەرنامەکە ھەڵگیراون، کاتێک وشە دەنگییەکە یەکسانی وشە ھەڵگیراوەکە بێت بەشێوەی نووسین نیشانی دەدات و بۆ سەرجەم زمانەکان وەریدەگێڕێت.
ھەر لە ڕووکەشی پێگەکەدا بەکارھێنەران دەتوانن چەندین وشەی نامۆ و زانستی ھاو واتا بەدەست بخەن کە کامیان ڕاست بوو ھەڵیبژێرن یان ھەڵەکانی ڕاست بکەنەوە، لە داھاتوودا ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەست دەبن لەوەرزی نوێ و پەرەپێدراو کە بەکارھێنەر دەتوانێت تەنھا ناونیشانی URL تێ بئاخنیت بۆ یادە سەرەکییەکەی، وەرگێڕی گووگڵ خۆکارانە تەواوی پێگەکە وەردەگێرێتە سەر زمانەکەت (ئەو زمانانەی کە کاراکراون)، بۆ ڕێنوسیش دەتوانی تەختەکلیلەکەت بەکاربێنیت کە لەسەر ڕوپەخشەکەت دەردەکەوێت، جگە لە بەکارھێنانی دەستنوسیش کە بژمێرەکە خۆکردانە دەیگۆڕێت بۆ دەست نووسی بژمێری ، پاشان بۆ زمانە جیاوازەکان.
وەرگێڕی گووگڵ لەزۆربەی لە وێبگەڕەکان خۆکارانە فەراھەم نەکراوە ، پێویستە بەکارھێنەر بەدەستی چالاکی بکات، وە گەلێک لە پاشکۆ خزمەتگوزارییەکانی Firefox extensions لەخۆدەگرێت، و ھەروەھا پاشکۆکانی گووگڵیش، کە دەتوانی لەڕێگای کرتەی لای ڕاستی ماوس چالاکیان بکەیت.
وەرگیڕانی ڕاستەوخۆ لەڕێی وێبگەڕی گووگڵ کرۆم لە شوباتی ٢٠١٠ ەوە بە وەرگێڕی گووگڵ بەستراوەتەوە بە پێگەی وەرگێڕی گووگڵ کە بەخۆکاری بابەتەکان وەردەگێڕێت.
لە ڕێگای تەزدەنگی گەڕۆک (Mobilephone) بۆ ٩٠ زمان وەڕگێڕان دەکات و بۆ وەڕگێڕانی وێنە بە ٣٧ زمان بەردەستە و بۆ وەڕگێڕانی دەنگی بە ٣٢ زمان فەراھەمە بەڵام بۆ وەڕگێڕانی ڤیدیۆ بە ٢٧ زمان فەراھەم کراوە.
لەسەرەتای کارکردنی لە ٢٠١١ کاری وەڕگێڕانی تەنھا لەنێوان دوو زمان دا دەکرد (ئینگلیزی – ئیسپانی)، تاوەکو تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ژمارەی زمانە فەراھەم کراوەکانی گەیشتە ١٤ زمان، وەڕگێڕانی وێنە لە ڕێگای کامێراوە دەکرێت بەکارھێنەر دەتوانێت وێنەیەک بگرێت و وەرگێڕی گووگڵ بەھۆی تەکنەلۆژیای ڕووناکی ناس (OCR) وەری دەگێڕێتە سەر شێوەی ڕێنووس و پاشان بۆ زمانی جیاواز بەڵام بۆ ھەموو زمانەکان فەراھەم نەکراوە تاکو ئێستا. لەکانونی دووەمی ٢٠١٥، ئاستی داخوازی لەسەر وەڕگێڕانی ڕەنوسی بەرزبویەوە لە ڕێگای کامێراوە، ئەمیش لەئەنجامی کڕینەوەی کامێرای ڕەنوسی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە، کە بوە ھۆی بەرزبونەوەی ئاستی وەڕگێڕانی ڤیدیۆییش لە حوزەیرانی ٢٠١٥.
لە ١١ی ئایاری ٢٠١٦ وەرگێڕی گووگڵ پەرەی بە وەڕگێڕانی کامێرای دا بۆ زمانی زیاتر و نیشاندانی وەڕگێڕانەکە لەسەر ڕووی وێنەکە ڕاستەوخۆ.
گووگڵ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسەر سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید وەرگێڕی گووگڵی بە خۆڕایی بڵاوکردەوە، کە تەنھا نامە و مێژووی وەردەگێڕا پاشان خزمەتگوزارییەکانی پەرە پێدا، لە ئێستاشدا ھاوشێوەی پێگەکە سەرجەم زمانە پاڵپشتیکراوەکان لەسەر بەرنامەی وەرگێڕی گووگڵ تایبەت بە ئەندرۆید بەردەستن بۆ بەکارھێنان.
گووگڵ لە شوباتی ٢٠١١ لەسەر سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس (iOS) بەرنامەی وەرگێڕی گووگڵی بەردەست کرد کە پێشتر تەنیا لەڕێی وێبگەوە (HTML5) لە ئابی ٢٠٠٨ وەرگێڕی گووگڵ ی بە خۆڕایی پەخش کردبوو، بۆ زیاتر لە ٥٠ زمان کاری وەڕگێڕانی ئەنجام دەدا جگە لە وەرگێڕانە دەنگییەکان بۆ زیاتر لە ١٧ زمان.
لە ٢٦ ی ئایاری ٢٠١١ گووگڵ ڕایگەیاند کە ھیچ کارێکی ھاوبەشیان لەسەر ڕژێمی API دانییە ئەمیش بەھۆی دواکەوتنی کۆمپانیای ناوبراو لە پێشکەوتنەکان و بەکاربەری ئەم ڕژێمە بۆ ئیش پێکردن پێویستە کرێی بەکارھێنان بدەن.
تا نیسانی ٢٠٢٤، ئەم ١٣٣ زمانە لە وەرگێڕی گووگڵدا بەردەست خراون بۆ وەرگێڕان.
تا ئایاری ٢٠٢٢ لەقۆناغی پەرەپێدان و زیادکردنی گووگڵدا ١٠٣ زمان لەم قۆناغەدا بوون کە ھێشتا بەشێوەی فەرمی زیاد نەکراون بۆ وەرگێڕەکەو کارکردن بەردەوامە تێیاندا، کۆمپانیای گووگڵ لەڕێی پلاتفۆرمێکی خۆبەخشییەوە ھانی ئاخێوەرانی ئەو زمانانە دەدات کە تێکستی ئینگلیزی وەربگێڕن بۆ زمانەکانیان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرگێڕی گووگڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وەرگێڕی گووگڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.