کاڵڤین فلیپس

کالڤین مارک فلیپس (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک یاریزانی ناوەندی یاریگا یاری دەکات بۆ یانەی ئینگلیزی مانچستەر سیتی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

کاڵڤین فلیپس
کاڵڤین فلیپس
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٣–٢٠١٩ وۆرتلی
٢٠١٠–٢٠١٤ لیدس یونایتد
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٤–٢٠٢٢ لیدس یونایتد ٢١٤ (١٣)
٢٠٢٢- مانچێستەر سیتی ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢٠- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ٢٣ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of تەممووزی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٢

دەرچووی ئەکادیمیای لیدز یونایتدە، فلیپس لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی بۆ پپێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا. لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠، فلیپس یەکێک بوو لە یاریزانانی تیمی لیدز کە ڕاھێنەرایەتی دەکرا لەلایەن مارسیلۆ بیێلسا و کە خولی پلە یەکی ئینگلیزی (چامپیۆنشیپ)بردەوە. دوای ئەم وەرزەش، فلیپس یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەنجامدا، و بەشێک بوو لە تیمی ئینگلتەرا کە پلەی دووەمیان بەدەستھێنا لە یۆرۆی ٢٠٢٠.

ژیانی سەرەتایی

فلیپس لە لیدز، لە ڕۆژاوای یۆرکشیر لەدایکبووە. لە ئەکادیمیای فارنلی بووە لە ماوەی ساڵەکانی خوێندنی ناوەندیدا.

کاروانی یانە

لیدز یونایتد

کاروانی سەرەتایی

فلیپس لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ بۆ یانەی ناوخۆیی وارتلی یاریکردووە پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بچێت بۆ ئەکادیمیای لیدز یونایتد. یاریزانەکە لە ئاستی لاوانی یانەکە بەرەو پێش چوو و یەکەم گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ یانەکە واژوو کرد لە ھاوینی ٢٠١٤، کە گرێبەستەکە وای کرد بۆ وەرزی ٢٠١٤–١٥ بمێنێتەوە.

لە وەرزی ٢٠١٤–١٥، فلیپس بوو بە کاپتنی پێکھاتەی گەشەپێدان و تیمەکانی خوار ١٨ ساڵان. فلیپس چووە پێکھاتەی یەکەمی یانەکە بۆ گەشتکردن بۆ سەندەرلاند لە قۆناغی سێیەمی جامی ئێف ئەی لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥؛ ئەو وەک یەدەگ مایەوە لە یارییەکەدا و یاری پێ نەکرا کە ١–٠ دۆڕان. لە ٣٠ی ئازار، ڕاھێنەری ئەکادیمیا جەیسۆن بلانت وتی کە پێی وایە فلیپس دەبێتە دڵخوازێکی داھاتووی ھاندەکانیان. فلیپس لەماوەی مانگەکانی دواتردا لە یارییەکانی خولدا دەرکەوت لەسەر کورسی یەدەگ و یەکەمین یاری پیشەگەری خۆی بەرامبەر وۆڵڤەر ھاپتۆن لە ٦ی نیساندا ئەنجامدا. لەگەڵ سام بایڕام، چارلی تایلەر، ئەلێکس مۆوەت و لویس کوک، فلیپس نوێترین یاریزان بوو لە لە کۆمەڵە یاریزانێکی بەھرەمەند لە یاریزانانی ئەکادیمیا کە بە بەردەوامی لەژێر ڕاھێنەری پێشووی لاوان نیل ڕیدفێرن لە وەرزی ٢٠١٤–١٥ دەرکەوت. لە ١١ی نیسان، پێگەی خۆی لە ١١ یاریزانی سەرەکیدا ھێشتەوە، و یەکەمین یاری خۆی لە لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کاردیف سیتی لە ئێلاند ڕۆد ئەنجامدا، ویەکەم گۆڵی خۆی تۆمار کرد لە تەنیا دووەم یاریدا، ھەرچەندە یارییەکە بە ئەنجامی ٢–١ بە شکست کۆتایی ھات.

لە کۆتایی وەرزەکەدا گرێبەستێکی نوێی دوو ساڵەی واژوو کرد. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٥، فلیپس درێسی ژمارە ٢٧ی پۆشی بۆ وەرزی ٢٠١٥ی ١٦ی. لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ جێگرەوەی ڕیدفێرن وەک ڕاھێنەری سەرەکی لە ماوەی ھاویندا، فلیپس تەنھا ١٠ یاری لە خولدا ئەنجامدا لە ماوەی وەرزەکەدا لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەرەکانی ئەو وەرزە ھەردوو ئوی ڕۆزلەر و دواتر ستیڤ ئیڤانس.

٢٠١٦ تا ٢٠١٩

لە حوزەیرانی ٢٠١٦، تەنھا چەند ڕۆژێک دوای دەستنیشانکردنی ڕاھێنەری نوێ گاری مۆنک، فلیپس گرێبەستێکی نوێی سێ ساڵەی پێ بەخشرا لە لیدز. لە ٢٣ی حوزەیران، فلیپس گرێبەستی نوێی ٣ ساڵەی واژوو کرد بۆ مانەوە لە یانەکە تا ھاوینی ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٦، فلیپس یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە وەرزی ٢٠١٦، بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی دوور مەودا بەرامبەر نۆتینگھام فۆرێست کە یارییەکەیان ٣–١ دۆڕاند. دوای تووشبون بە پێکانی کاپتن لیام بریدکوت لە ئەیلوولی ٢٠١٦، فلیپس، لەگەڵ یۆنان ئۆکاین یان ڕۆناڵدۆ ڤیێرا، خۆی وەک یاریزانێکی گرنگ لە ناوەندی یاریگای لیدز جێگیر کرد. ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی بۆ لیدز وای لێکرد خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەدەست بھێنێت. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، فلیپس یەکەم کارتی سوور پیشەگەری وەرگرت دوای ئەوەی لێدانێکی سزای دروست کرد لە دۆڕاندیان ٢–٠ بەرامبەر بەڕیتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن بە گەڕاندنەوەی شوتێک بۆ گؤل بە دەستی، لێدانە سزاکە لەلایەن گلین مۆرایەوە جێبەجێکرا.

لە ٦ی ئابی ٢٠١٧، ڕۆژی دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١٧–١٨، فلیپس دوو گۆڵی تۆمارکرد بۆ دڵنیابوون لەوەی لیدز ٣–٢ لە بۆڵتۆن واندەرز بباتەوە. لە ٩ی ئەیلوولدا سێیەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر بورتۆن ئەلبیۆن. پێنجەمین وەرزەکەی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا بوو لە دۆڕانێکی ٢١ لە دێربی یۆرکشێر بەرامبەر شێفیڵد یونایتد. ئەو وەرزەکەی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئۆکاین لە ناوەندی یاریگای لیدز دەستی پێکرد، ھەرچەندە دوای دەستپێکێکی باش لە وەرزەکە، لیدز ئاستی دابەزی و بووە ھۆیدەرکردنی ڕاھێنەری یانەکە تۆماس کریستیانسن لە شوباتی ٢٠١٨. فلیپس و ئۆکان خۆیان لە ناو و دەرەوەی تیمەکە بینی لەگەڵ ڤیێرا کە دەرفەتی زیاتریان پێ بەخشرا و تا گەیشتنی ئادەم فۆرشۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ وەک ڕاھێنەری نوێ. فلیپس وەرزەکەی بە حەوت گۆڵ و سێ ئەسیست کۆتایی پێھێنا، کە باشترین وەرزی تۆمارکردنی گۆڵی بوو لە کاروانی وەرزشیدا تا ئێستا.

لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨، فلیپس ڕای گەیاند کە ڕاھێنان دەکات وەک بەرگریکار و یاریزانێکی ناوەندی دروستکەر پێش وەرزی٢٠١٨–١٩، وەک بەشێک لە تەکنیکی ڕاھێنەری نوێی یانەکە مارچێلۆ بیێلسا. کاتێک وەرزەکە دەستی پێکرد، وەک یاریزانێکی ناوەند لە یاریکردنی ٤-١-٤-١ دانرا. فلیپس وەک یاریزانێکی ناوەندی بەرگری بۆ لیدز لەژێر بیێلسا بەکاردەھێنرا، وەک بەرگریکار یاری دەکرد ئەگەر تیمەکە بە ٣ بەرگری یاری بکردایە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ئاسی سەرنجڕاکێش لە جێگا نوێیەکانی لەژێر سەرپەرشتی بیێلسا وای کرد فلیپس بە ببەسترێتەوە بە ئەگەری بانگکردن بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا. دوای پێکانی کاپتن لیام کۆپەر لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر شێفیڵد یونایتد، فلیپس چەند یارییەکی کرد وەک بەرگریکار تاوەکو گەڕانەوەی کۆپەر لە ناوەڕاستی کانوونی دووەم. دوای گەڕانەوەی بۆ جێگای ناوەندی بەرگری، یەکەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە یاریی ١–١ی لیدز بەرامبەر میدڵسبرۆ لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩، کە گۆڵی بەرامبەربوونی کرد لە خولەکی ١١ی کاتی زیاد کراو. لە ئازاری ٢٠١٩دا، ھەڵبژێردرا بۆ پێکھاتەی وەرزی ٢٠١٨–١٩ی خولی پلە یەکی ئینگلیزی و لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩دا، فلیپس بە یاریزانی ساڵ بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩ ھەڵبژێردرا لەلایەن یۆرکشێر ئیڤنین پۆست. لە وەرزی ٢٠١٨–١٩، فلیپس ٤٦ یاری لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامدا و یەک گۆڵی تۆمارکرد، دوای ئەوەی لیدز وەرزی ئاسایی لە پلەی سێیەمدا تەواو کرد. لیدز گەیشتە پلەی ئۆف و یارییە یەکلاکەرەوەکان و و فلیپس یارییەکەی دەست پێکرد لە دژی دێربی کاونتی کە پلەی شەشەمی بەدەستھێنابوو. سەرەڕای ئەوەی لیدز بە بردنەوەی ١–٠ بردەوە لە یاری یەکەم لە یاریگای خۆیاندا، لیدز لە یاری دووەمدا ٤–٢ دۆڕا، دوای ئەوەی یاریزانی یانەکە گاتانۆ بێرادی کارتی سووری وەرگرت و دێربی گەیشتە یاری کۆتایی بە ئەنجامی ٤–٣ بە ھەردوو یاری و لە کۆتاییدا ڕوبەڕوی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە.

٢٠١٩ تا ٢٠٢٢

لە تەممووزی ٢٠١٩، لیدز گفتوگۆی گرێبەستی لەگەڵ فلیپس لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەست پێکرد. لە ٨ی ئابی ٢٠١٩دا دەرکەوت کە لیدز لە کاتی گواستنەوەی ٢٠١٩دا ئۆفەری یانەکانی بۆ فلیپس ڕەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە یانەکە بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئۆفەر ھەبوو بۆ فلیپس کە بە نزیکەی ٢٧ ملیۆن پاوەند ببوو ڕەتکرایەوە. لە ئەیلوولی ٢٠١٩، گرێبەستێکی نوێی پێنج ساڵەی لەگەڵ لیدز واژوو کرد. لە ھەفتەی سەد ساڵەی لیدز یونایتد، فلیپس گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بەرامبەر بێرمینگھام سیتی، یارییەکە بە کۆتایی١–٠ کۆتایی ھات کە لەبەردەم ھاندەرێکی زۆری ئیلاند ڕۆد بوو. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە ئاستی فلیپس بۆ لیدز لە ناوەندی بەرگری لەژێر سەرپەرشتی مارسیلۆ بیێلسا، وای کرد کە داواکاری زۆر بکرێت بۆ ئەوەی بانگ بکرێت بۆ پێکھاتەی ئینگلتەرا. ڕاھێنەری ئینگلتەرا کاریس ساوسگەیت لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ چاودێری فلیپسی کرد پێش ئەوەی بانگھێشت بکرێت. دوای ئەوەی وەرزی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ئازاری ٢٠٢٠ وەستێنرا بەھۆی کاریگەریی پەتای کۆرۆنا کۆڤید-١٩، وەرزەکە لە مانگی حوزەیراندا دەستیپێکردەوە. فلیپس لە گۆڵێکی تۆمار کرد بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە بردنەوەی ٣–١ی لیدز بەسەر بلابێرن ڕۆڤەرس لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠، بەڵام وەرزەکەی تەنھا یەک ھەفتە دواتر کۆتایی پێھات دوای تووشبون بە پێکانی ئەژنۆ کە لە بردنەوەی ١–٠ لیدز بەسەر سوانسی سیتی بەسەریدا ھات. سەرەڕای ئەمە، لیدز بە ماوەیەکی کەم سەرکەوت بۆ پرێمیەرلیگ وەک پاڵەوانی خولی پلە یەک کاتێک سەرکەوتنی ١–٠ بەسەر بارنسلی بەدەست ھێنا و بە دوایدا ھەردوو یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و برێنتفۆرد یارییەکانیان دۆڕاند. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩، ناوبراو لە باشترین پێکھاتەی خولی پلە یەکی وەرزی ٢٠١٩–٢٠ ھەڵبژێردرا لەلایەن ڕۆژنامەی گاریان. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، فلیپس دانرا لە پێکھاتەی وەرزەکە لەلایەن ڕێکخراوی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ.

لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، فلیپس یەکەم یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا لە یاری یەکەمی وەرزەکە کە دۆڕان ٤–٣ لە بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی پێشوو لیڤەرپوول لە ئەنفیڵد، لەگەڵ ئەوەی فلیپس ئەسیستی کرد بۆ گۆڵەکەی جاک ھاریسۆن.

لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١، فلیپس ٢٠٠ەمین یاری خۆی بۆ لیدز ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–٠ لە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، کە بوو بە بەشێک لە کۆمەڵەیەک کە تەنھا ٧٠ یاریزانن کە زیاتر لە ٢٠٠ یاریان بۆ یانەکە ئەنجامداوە، لەنێویاندا ھاوتیمەکانی ئێستای ستارت داڵاس و لیام کۆپەر کە لەو وەرزەدا گەیشتن بەو ژمارەیە

لە کۆتا یاری وەرزەکە لە ٢٣ی ئایار ٢٠٢١، فلیپس یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پرێمیەرلیگ تۆمارکرد، کە بە شێوەی لێدانێکی ڕاستەوخۆ بوو لە بردنەوەی ٣–١ی لیدز بەسەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن.

مانچێستەر سیتی

فلیپس بە گرێبەستێکی شەش ساڵی واژوو کرد لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢، بە بڕی ٤٢ ملیۆن پاوەندی سەرەتایی، کە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ٤٥ ملیۆن پاوەند کە پەیوەستە بە ئاست و ئەنجامەوە.

فلیپس دەیتوانی یاری بۆ وڵاتی لەدایکبوونی بکات، کە ئینگلتەرایە، ھەروەھا جامیکا و کۆماری ئیرلەندا لە ڕێگەی باوک و دایک. لە کۆتاییدا بڕیاریدا یاری بۆ ئینگلتەرا بکات و بۆ یەکەم جار لە ئابی ٢٠٢٠ لەلایەن گاریس ساوسگەیتەوە بانگھێشت کرا، پێش ئەوەی یەکەم یاری خۆی ئەنجامبدا لە ٨ی ئەیلوول بەرامبەر دانیمارک لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا. ئەو سێیەم یاریزان بوو لە سەدەی ٢١ کە بانگھێشتی ئینگلتەرا بکرێت پێش ئەوەی لە خولی نایابی وڵاتەکەدا یاری بکات، تەنیا لە دوای جاک باتلاند و ویڵفرێد زایا. لە چاوپێکەوتنێکدا دوای بانگکردنی، فلیپس باسی ئامانجی خۆی کرد کە یەکەم درێسی ئینگلتەرای دەداتە مارسیلۆ بیێلسا دوای ئەوەی ڕاھێنەری لیدز یونایتد درێسی یاریکردنی لە یانەی کۆنەکەی نیوێڵ ئۆڵد بۆیس پێ بەخشی بوو، لەگەڵ پەیامێک بۆ خۆی و خێزانەکەی بۆ یادکردنەوەی یەکەم بانھێشتکردنی نێودەوڵەتی.

فلیپس بانگکرا بۆ یاریکردن بۆ ئینگلتەرا لە یۆرۆ ٢٠٢٠، کە تێیدا ستایشی لەلایەن شیکەرەوەکان، ھاندەران و ڕۆژنامەکانی جیھان پێ گەیشت بۆ دەرکەوتنە جەنگی و داینامیکییەکانی. ئەو ھەموو یارییەکاندا بە شێوەی سەرەکی یاری کرد لە ئینگلتەرا تا گەیشتنە کۆتایی، کە لە کۆتاییدا ئیتاڵیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە جامەکەی بردەوە.

فلیپس بە باشترین یاریزانی٢٠٢٠–٢١ی ئینگلتەرا دانرا.

دوای دەستپێکردنی کاروانی پیشەگەری وەک یاریزانێکی بۆکس بۆ بۆکس یان یاریزانێکی ناوەندی، فلیپس گۆڕدرا بۆ یاریزانێکی بەرگری لە ناوەندی لەلایەن مارسیلۆ بیێلسا پێش دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١٨–١٩. ئەو ناسراوە بە پاسی کورت و خێرا، ھەڵدانی تۆپی درێژ بۆ یاریزانان و توانای دەستپێکردنی ھێرش بۆ سەر تیمی بەرامبەر لەکاتێکدا ئەرکی بەرگری خۆی دەپارێزێت، کە بە «لینچپین» وەسف کراوە.

مارسیلۆ بیێلسا کە شێوازەکەی وەسف کرد «زۆر باشە لە وەرگرتنی تۆپ و ناردی بۆبۆ بۆشایییەکی تر، بۆشایییەکی باشتر. ئەو زۆر باشە کاتێک پێویستە تیمەکە بپارێزێت و لەوکاتەدا یاریزانەکانی لای بەرگری دەچنە ھێرش بردن؛ و کاتێک ئێمە بە ژمارە بەراورد بە بەرامبەر کەمترین، ئەو زۆر باشە لەگەڵ بەرگریکردنەکەی». فلیپس ھەروەھا گۆڕدرا بۆ یاریکردن وەک بەرگریکار لەژێر بیێلسا.

بەھۆی شێوازی یاریکردنیی ھاوشێوەیان، فلیپس نازناوی «پیرلۆی یۆرکشەیر»ی پێبەخشرا لەلایەن ھاندەرانی لیدزەوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئاندرا پیرلۆ. دوای ئاستە بەرزەکە بۆ ئینگلتەرا بەرامبەر کڕواتیا لە یۆرۆ ٢٠٢٠، بە کەسێکی زیرەک وەسف کرا لە دۆزینەوەی بۆشایی بچووک کە جووڵەیەکی سادە دەگۆڕێت بۆ ھێرشێکی مەترسیدار.

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

    ھەتا ٤ تەممووزی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی ئێف ئەی جامی ئی ئێف ئێڵ ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
خول یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لیدز یونایتد ٢٠١٤ ١٥ چامپیۆنشیپ ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ٢ ١
٢٠١٥–١٦ چامپیۆنشیپ ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ١٠ ٠
٢٠١٦–١٧ چامپیۆنشیپ ٣٣ ١ ٢ ٠ ٥ ٠ - - ٤٠ ١
٢٠١٧ ١٨ چامپیۆنشیپ ٤١ ٧ ١ ٠ ١ ٠ - - ٤٣ ٧
٢٠١٨ ١٩ چامپیۆنشیپ ٤٢ ١ ٠ ٠ ٢ ٠ - ٢ ٠ ٤٦ ١
٢٠١٩ ٢٠ چامپیۆنشیپ ٣٧ ٢ ١ ٠ ٢ ٠ - - ٤٠ ٢
٢٠٢٠–٢١ پرێمیەرلیگ ٢٩ ١ ١ ٠ ٠ ٠ - - ٣٠ ١
٢٠٢١ پرێمیەرلیگ ٢٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ١ - - ٢٣ ١
کۆی گشتی ٢١٤ ١٣ ٥ ٠ ١٣ ١ - ٢ ٠ ٢٣٤ ١٤
مانچستەر سیتی ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
کۆی گشتی ٢١٤ ١٣ ٥ ٠ ١٣ ١ ٠ ٠ ٢ ٠ ٢٣٤ ١٤

نێودەوڵەتی

    ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئینگلتەرا ٢٠٢٠ ٤ ٠
٢٠٢١ ١٥ ٠
٢٠٢٢ ٤ ٠
کۆی گشتی ٢٣ ٠

خەڵاتەکان

لیدز یونایتد

  • پاڵەوانێتی خولی پلە یەکی ئینگلیزی (چامپپیۆنشیپ): ٢٠١٩–٢٠

ئینگلتەرا

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی مانگ: تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
  • باشترین پێکھاتەی ساڵی چامپیۆنشیپ: ٢٠١٨–١٩
  • باشترین پێکھاتەی ساڵ: چامپیۆنشیپی ٢٠١٩–٢٠
  • باشترین یاریزانی ساڵی ئینگلتەرا: ٢٠٢٠–٢١

سەرچاوەکان

Tags:

کاڵڤین فلیپس ژیانی سەرەتاییکاڵڤین فلیپس کاروانی یانەکاڵڤین فلیپس ئاماری کاروانی وەرزشیکاڵڤین فلیپس خەڵاتەکانکاڵڤین فلیپس سەرچاوەکانکاڵڤین فلیپستۆپی پێھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرایانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گرانەتابرنجلیۆنێل مێسیماوەتعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبناوکەخانەمەلا کرێکارخۆکوشتنتا (نیشانەی نەخۆشی)عومەر کوڕی خەتتابدۆڵمەپارێزگای کەرکووکباران.bnفیزیکئامەدورچوشترپەروین شازادەنیشتمانتەڵعەت تاھیرتەندروستیفلۆریدادەوڵەتی ئەمەویژانی گەل (ڕۆمان)شنۆنێچیرڤان بارزانیئەڵماسپەیمانی لۆزانمیرنشینی بۆتانئاڵای کوردستانقەڵای کەرکووکخانەقوزقەزای شارباژێڕیەکێتیی سۆڤیەتماڵ بە کۆڵئیمانوێل کانتھەرێمی کوردستانماوسبەختیار عەلیمارکۆ پۆلۆتریپانۆسۆمافوئاد بابانمادسیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسی++کتێبی پیرۆزتاڤگەی بێخاڵوەن پیسیەریڤان مۆڵئەلبەرت ئاینشتاینڕەوشەن بەدرخانگوندباجناسر ڕەزازیئێچ تی ئێم ئێڵدێلێژەدیموکراسیسالمدڵنیاییشێخ مەحموودی حەفیدشێرپەنجەی مۆخی ئێسکپەندی پێشینانبافڵ تاڵەبانیسوریالیزملەیلا قاسمسیتەکپارێزگای ھەمەدانعەلی مەردانعومەر خەییام🡆 More