ژو سی (بە چینی: 朱熹) کە لە سەدەی دوانزەدا ژیاوە (بە چینی:朱熹; لەدایکبووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١١٣٠ تا ٢٣ی نیسانی ١٢٠٠) پێشووتر وەک چوو شی ناسراوە.
مێژووناس، فەیلەسووف، خۆشنووس، شاعیر، سیاسەتوانی چینی بوو و دامەزرێنەری کۆنفۆشییەکی نوێ بوو لە چین لە سەردەمی زنجیرە فەرمانڕەوای سۆنگ، ژو کاریگەری ھەبوو لە گەشەسەندنی کۆنفۆشیۆسیزمی نوێ. بەشدارییەکی مەزنی لە فەلسەفەی چینی ھەبوو و بەشێوەیەکی بنەڕەتیانە ڕوانگەی بینینی چینی ڕێکخستەوە. کارەکانی بریتین بوون لە سەرنووسکردن و شیکردنەوە بۆ چوار کتێبەکە (کە دواتر بووە بەرنامەی تاقیکردنەوەی شاھانە) لە شاھانەی چین لە ١٣١٣ تا ١٩٠٥.
یرۆکەکانی بوونە ھۆی دامەزراندنی کۆنفۆشیی نوێ کە ئەویش بووە مایەی سەرھەڵدانی شۆڕشی شینھای لە ساڵی ١٩١١ز لە چیندا. "کۆنفۆشیی نوێ" پێکھاتبوو لە بیرۆکەکانی کۆنفۆشی و بودی و تاوی.
زانایەک بوو بە بیرگەیەکی فێرخوازی فراوانەوە لە کلاسیکەکەکان، مێژوو، شیکردنەوە، لە ژیانیدا توانی لە چەندین پۆستی حکوومی جۆراوجۆر خزمەت بکاتئەگەرچیش لە پۆستی حکوومی خۆی دووردەخستەوە لە زۆربەی تەمەنی پێگەیشتوویی و ھەروەھا نزیکەی سەد کتێبی نووسیوە، دەستکاری کردووە، و پەرەی پێداوە لەگەڵ چەندین زانای تر، وەکوو مامۆستای قوتابییەکانیش کاری کردووە کە زۆربەی لە ژێر دەستی مانەوە بۆ چەندین ساڵ،
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژو سی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژو سی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.