یاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێز

ژولیان ئەڵڤارێز (لەدایکبووی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی مانچێستەر سیتی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

وەک ھێرشبەر، پێگەی سەرەکی وەک ھێرشبەرە بەڵام ھەروەھا دەتوانێت وەک باڵەکان یاری بکات.

ژولیان ئەلڤارێز (یاریزانی تۆپی پێ)
یاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێز
ئەزموونی گەنجی
ئەتلەتیکۆ کاڵجین
٢٠١٦–٢٠١٨ ڕیڤەر پلەیت
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨–٢٠٢٢ ڕیڤەر پلەیت ٥٧ (٢٣)
٢٠٢٢- مانچێستەر سیتی ١ (٠)
٢٠٢٢ ڕیڤەر پلەیت (خواستن) ١٧ (١١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٩ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین خوار ٢٠ ساڵان ١٥ (٢)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین خوار ٢٣ ساڵان ٩ (٢)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین ٩ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٧ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە

ڕیڤەر پلەیت

ئەڵڤارێز لە ساڵی ٢٠١٦ لە یانەی ئەتلەتیکۆ کالچینەوە چووە ڕیڤەر پلەیت و بەشداری لە جامی نەوەی ئەدیداس کرد لەگەڵ تیمی لاوانی یانەکە. پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕیڤەر واژوو بکات، ئەڵڤارێز تاقیکردنەوەی لەگەڵ بۆکا جونیۆرس و ڕیال مەدرید ئەنجامدا؛ دوو گۆڵی تۆمار کرد لە پێنج یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید لە پاڵەوانێتییەکی لاواندا. ئەو نەیتوانی بچێتە ڕیال بەھۆی ڕێگرییەکانی تەمەن. ئەڵڤارێز گوازرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەمی ڕیڤەر پلەیت لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەر مارسیلۆ گالاردۆ، لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنی پیشەگەری لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کاتی یارییەکی خولی نایابدا بەرامبەر ئەلدۆسیڤی؛ بە یەدەگ لە جێگای ڕۆدریگۆ مۆرا ھاتە یاریگا کە ٢٦ خولەک لە یاری مابۆوە و ١–٠ بردیانەوە.

ئەڵڤارێز درەنگ بەشداری کرد لە یاری دووەمی کۆتایییەکانی جامی لیبەرتادۆریس ٢٠١٨ کە ڕیڤەر لە ڕکابەرەکەی بۆکا جونیۆرز بردەوە. ئەڵڤارێزی یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٩دا تۆمارکرد، لە بردنەوەی ٣–٠ لە خولدا بەرامبەر ئیندیپیدێنت. لە مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا کۆتایی جامی ئەرجەنتینیدا گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر کۆردۆبا کە ڕیڤەر ٣–٠ بردەوە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتەکە. لە ساڵی ٢٠٢٠، ئەڵڤارێز پێنج گۆڵی تۆمارکرد لە شەش یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا لیبراتۆرس.

لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، ئەڵڤارێز شەش گۆڵی بۆ ڕیڤەر پلەیت تۆمارکرد لە بردنەوەی ٨–١ بەرامەبر ئالیانزا لیما لە جامی لیبەرتادۆریس.

مانچێستەر سیتی

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە ٢٢ەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، ڕاگەیەندرا کە ئەڵڤارێز گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو لەگەڵ یانەی پرێمیەرلیگ مانچێستەر سیتی واژوو کردووە، بەڵام یاریزانەکە تا مانگی تەممووز لە ڕیڤەر پلێت دەمێنێتەوە بە شێوەی خواستن. لە یەکەمین یاری فەرمیدا لە ٣٠ی تەممووزدا گۆڵێکی تۆمارکرد، کە سیتی ٣–١ دۆڕا لە بەرامبەر لیڤەرپوول لە جامی قەڵغانی ئینگلیزی. لە ٧ی ئابی، ئەڵڤارێز یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا دوای ئەوەی وەک یەدەگ لە جێگەی ئێرلینگ ھالاند ھاتە یاریگاوە لە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر وێست ھام یونایتد.

کاروانی نێودەوڵەتی

لە ساڵی ٢٠١٨، ئەڵڤارێز لەلایەن پێکھاتەی خوار ٢٠ ساڵانی ھەڵبژێردرا بۆ ڕاھێنان دژی پێکھاتەی یەکەم لە جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨. لە کانوونی یەکەمدا، ئەڵڤارێز ھەڵبژێردرا بۆ جامی ئەمریکای باشووری خوار ٢٠ ساڵانی ٢٠١٩. لە مانگی ئایاری ٢٠١٩دا لەلایەن فێرناندۆ باتێستا بانگھێشت کرا بۆ جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵانی فیفا لە ئایاری ٢٠١٩. چوار یاری و یەک گۆڵ، بەرامبەر ئەفریقای باشوور، گەیشتنە پۆڵەندا. دوای ئەوە باتێستا ئەڵڤارێزی بانگکرد بۆ ھەڵبژاردەی خوار ٢٣ ساڵان لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا، کە پێش ھەڵبژاردنی بوو بۆ پاڵەوانێتی پێش ئۆڵۆمپیادی کۆنمیبۆل لە ساڵی ٢٠٢٠، کە ئەرژەنتین بردییەوە، ئەڵڤارێز یەک گۆڵی تۆمارکرد (لە بەرامبەر ڤەنزوێلا) لە حەوت یاری.

ئەڵڤارێز یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەرژەنتین ئەنجامدا لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە پاڵاوتنی جامی جیھانی بەرامبەر چیلی. لە خولەکی ٦٢ دا لە جێگەی ئەنخێل دی ماریا ھاتە یاریگاوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢، یەکەم گۆڵی نێوەدەوڵەتی تۆمارکرد لە یارییەکدا بەرامبەر بوون ١–١ بەرامبەر ئیکوادۆر.

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

    ھەتا ٧ ئابی ٢٠٢٢
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ڕیڤەر پلەیت ٢٠١٨–١٩ خولی نایابی ئەرژەنتین ٥ ١ ١ ٠ - ١ ٠ ١ ٠ ٨ ١
٢٠١٩–٢٠ خولی نایابی ئەرژەنتین ٧ ٠ ٣ ١ ٢ ٠ ٥ ١ - ١٧ ٢
٢٠٢٠ خولی نایابی ئەرژەنتین ١٠ ٢ ٣ ١ ١ ١ ١١ ٥ - ٢٥ ٩
٢٠٢١ خولی نایابی ئەرژەنتین ٣٥ ٢٠ - - ١٠ ٢ ١ ٢ ٤٦ ٢٤
کۆی گشتی ٥٧ ٢٣ ٧ ٢ ٣ ١ ٢٧ ٨ ٢ ٢ ٩٦ ٣٦
ڕیڤەر پلەیت (خواستن) ٢٠٢٢ خولی نایابی ئەرژەنتین ١٧ ١١ ١ ١ ٠ ٠ ٨ ٦ ٠ ٠ ٢٦ ١٨
مانچستەر سیتی ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ١ ٢ ١
تەواوی کاروانی ٧٥ ٣٤ ٨ ٣ ٣ ١ ٣٥ ١٤ ٣ ٣ ١٢٤ ٥٥


نێودەوڵەتی

    ھەتا ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئەرژەنتین ٢٠٢١ ٥ ٠
٢٠٢٢ ٤ ١
کۆی گشتی ٩ ١

ڕێزلێنان

  • خولی نایابی ئەرژەنتین: ٢٠٢١
  • جامی ئەرژەنتین: ٢٠١٨–١٩
  • جامی سوپەری ئەرژەنتین: ٢٠١٩
  • خەڵاتی پاڵەوانان: ٢٠٢١
  • جامی لیبەرتادۆریس: ٢٠١٨
  • جامی ئەمریکای باشوور: ٢٠١٩
  • پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیاد: ٢٠٢٠
  • کۆپا ئەمریکا: ٢٠٢١
  • جامی پاڵەوانەکانی کۆنمبێڵ - یۆفا: 2022

تاکەکەسی

  • باشترین گۆڵکاری خولی نایابی ئەرژەنتین: ٢٠٢١ (١٨ گۆڵ)
  • باشتیرن یاریزانی ساڵی ئەمریکای باشوور: ٢٠٢١
  • تیمی ساڵی ئەمریکای باشوور: ٢٠٢١

سەرچاوەکان

Tags:

یاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێز کاروانی یانەیاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێز کاروانی نێودەوڵەتییاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێز ئاماری کاروانی وەرزشییاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێز ڕێزلێنانیاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێز سەرچاوەکانیاریزانی تۆپی پێ ژولیان ئەلڤارێزتۆپی پێھێرشبەر (تۆپی پێ)ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتینیانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەزیز نێسینکووەیتبەنی ئیسرائیلچێ گیڤاراخوێندنی مێژووی ھونەرقەتەرتاوان و سزاگۆرانی (شێوەزار)٦١٨ (ژمارە)سێکسی کۆمیشای ئەنگوستیلەکان٩ (فیلمی ٢٠٠٩)وتارکار (ڕێزمان)سێ بە چوارسەقزبۆرژوازیدەستپەڕڕووسیاسۆفییایەتیقورئانڕەگەزپەرستیگرانەتاشۆڕشی شێخ سەعیدی پیراندەروونناسیی پەروەردەییئارین مەسروور بارزانیسەرمایەداریبۆکان جافڕێکەوتننامەی جەزائیرشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریئێزیدی (ئایین)٢٢ی تەممووزئەفلاتوون٢٧٨ (ژمارە)یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدئاسیاجەڵدەی مێشکقەزای سۆرانپۆڕنمحەمەد سدیق موجتەھیدیتوخمی کیمیاییتارانشەڕی کۆریاپارتی ژیانی ئازادی کوردستانلاتڤیامزگەوتی پێغەمبەرئانافیلاکسیبەختیار عەلیباکووری کوردستاننیویۆرکدراگۆن بۆڵ زێد کای١٢٣ (ژمارە)تاجیکستانمافی مەدەنی و سیاسیجلی کوردیھەڵگوردڕیالیزمی فەلسەفیبابا تاھیری ھەمەدانیکوردستانی سوورئاپ ستۆر (ئای ئۆ ئێس)گەردوونڕۆبێرت داونی جوونیەرنامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیمیرنشینی بابانباشووری ئاسیاھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢قازپێشمەرگەداگیرکاریی عێراق بۆ سەر کووەیت٢٠٠٦کەلووی شێرئورشەلیمھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینازەینەب خانمەم و زین🡆 More