چەقۆکان دەرکەن: فیلمێکی ٢٠١٩ی دەرھێندراو لەلایەن ڕایان جۆنسن

چەقۆکان دەرکەن (بە ئینگلیزی: Knives Out) فیلمێکی ئەمریکیی کۆمێدیای ڕەش و ھەستبزوێنی ساڵی ٢٠١٩یە.

لە نووسین، بەرھەمھێنان و دەرھێنانی ڕایان جۆنسنە. فیلمەکە باسی مردنی لەناکاوی گەورەی خێزانێک دەکات، کەوا وا لێکدەدرێتەوە کە کوژرابێت بۆیە، سێ لێکۆڵەری ژیر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەنێردرێن. فیلمەکە خاوەن کەسایەتیگەلێکی پڕ ئەستێرەیە لەنێویاندا دانیێڵ کرەیگ، کریس ئیڤانس، ئانا دی ئارماس، جەیمی لی کێرتیس، مایکڵ شانن، دۆن جۆنسن، تۆنی کۆلێت، لەیکیت ستانفیڵد، کاترین لانگفۆڕد، جەیدن ماڕتێڵ و کریستۆفەر پلەمەر بەدی دەکرێن.

چەقۆکان دەرکەن
چەقۆکان دەرکەن: چیڕۆک, کەسایەتییەکان, بەرھەمھێنان
پۆستەری سینەماییی فیلمەکە
دەرھێنەرڕایان جۆنسن
بەرھەمھێنەر
  • ڕام بێرگمن
  • ڕایان جۆنسن
نووسەرڕایان جۆنسن
ئەکتەران
مۆسیقانەیسن جۆنسن
وێنەگری سینەماییستیڤ یێدلین
مۆنتاژبۆب دوکسەی
بڵاوکردنەوەلاینزگەیت
دەرچوون
ماوەی فیلم١٣٠ خولەک
وڵاتچەقۆکان دەرکەن: چیڕۆک, کەسایەتییەکان, بەرھەمھێنان ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٤٠ میلیۆن دۆلار

فیلمەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ یەکەم پەخشی کرا و لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا دەکەوێتە سینەماکانەوە. ڕەخنەگران پێشوازییەکی گەرمیان لە فیلمەکە کرد و بە فیلمێکی ڕەسەن و خاوەن بیرۆکەی جیاواز لە قەڵەمیان دا.

چیڕۆک

نووسەرێکی دەوڵەمەند بەناوی ھارلان ترۆمبی خێزانە لێکدابڕاوەکەی بۆ ٨٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان بانگھێشت دەکاتە خانووەکە. بەڵام ڕۆژی دوای ئاھەنگەکە، ھارلان بەمردوویی دەدۆزرێتەوە بۆیە، لێکۆڵەر بێنوا بلانک دەنێردرێتە خانووەکە تاکوو چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکە بە یەکەی ئەندامانی خێزانەکە بکات کە ھەموویان گومانلێکراون لە مردنی ھارلان.

کەسایەتییەکان

بەرھەمھێنان

لە حوزەیرانی ٢٠١٠دا، دەرھێنەر ڕایان جۆنسن ڕای گەیاند کە خولیای ئەوەی ھەیە فیلمێکی پڕ نھێنی ھاوشێوەی ڕۆمانەکانی نووسەر ئاگاتا کریستی بەرھەم بھێنێت. ھەرچەندە ڕایان داینابوو دوای فیلمی Looper ئەمە بکات، بەڵام دواتر فیلمی Star Wars: The Last Jediی خستە پێشەوە.

فیلمەکە لە ئەیلوولی ٢٠١٨ بەرھەمھێنانی بە فەرمی ڕاگەیەندرا و یەکەمین ئەکتەر دانیێڵ کرەیگ بوو کە پەیوەندی بە کەسایەتییەکانی فیلمەکەوە کرد. دواتر لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، ئەکتەران کریس ئیڤانس، لەیکیت ستانفیڵد، مایکڵ شانن، ئانا دی ئارماس، دۆن جۆنسن، جەیمی لی کێرتیس و تۆنی کۆلێت چوونە پاڵ کەسایەتییەکانی فیلمەکە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، کریستۆفەر پلەمەر، جەیدن ماڕتێڵ، کاترین لانگفۆڕد، ڕیکی لیندھۆم، ئیدی پاتەرسنیش چوونە پاڵ کەسایەتییەکانی فیلمەکە. لە ئایاری ٢٠١٩دا، ئەکتەر فڕانک ئۆز کەوا لە فیلمی Star Wars: The Last Jedi بەیەکەوە کاری لەگەڵ ڕایان جۆنسن کردبوو ڕای گەیاند کە بە ڕۆڵێکی بچووک لە فیلمەکەدا بەشدارە.

جۆنسن ھەریەک لە فیلمەکانی The Last of Sheila, Murder on the Orient Express, Something's Afoot, Murder by Death, Death on the Nile, The Private Eyes, The Mirror Crack'd, Evil Under the Sun, Deathtrap, Clue, و Gosford Park بە ئیلھامبەخشی خۆی بۆ فیلمەکە ناوبردووە.

وێنەگرتن

وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە شاری بۆستن دەستی پێکرد و لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨یش کۆتاییی پێھات.

دەرچوون

چەقۆکان دەرکەن لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ یەکەمین پەخشی کرا. وا بڕیارە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩یشدا بکەوێتە سینەماکانی جیھانەوە و کۆمپانیای لاینزگەیت ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە.

پێشوازیی ڕەخنەگران

لە وێبگەی ڕۆتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە ڕێژەی ٩٩٪ی ھەیە بەپێی پێداچوونەوەی ٨٨ ڕەخنەگر بە تێکڕای ٨٫٤٧/١٠ و کورتەی ڕایەکان نووسراوە «فیلمەکە پڕە لە بیرۆکەی نوێ لە چەشنی فیلمە پڕجۆش و خرۆشەکان و دەرھێنەر ڕایان جۆنسن لەگەڵ کەسایەتییە پڕ ئەستێرەکانی کارێکی نایابیان کردووە». وێبگەی مێتاکریتیک نمرەی ٨٤ لە ١٠٠ی بە فیلمەکە داوە بە دەنگی ٢٠ ڕەخنەگر.

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

چەقۆکان دەرکەن چیڕۆکچەقۆکان دەرکەن کەسایەتییەکانچەقۆکان دەرکەن بەرھەمھێنانچەقۆکان دەرکەن دەرچوونچەقۆکان دەرکەن پێشوازیی ڕەخنەگرانچەقۆکان دەرکەن سەرچاوەکانچەقۆکان دەرکەن بەستەرە دەرەکییەکانچەقۆکان دەرکەنئانا دی ئارماستۆنی کۆلێتجەیدن ماڕتێڵجەیمی لی کێرتیسدانیێڵ کرەیگدۆن جۆنسنزمانی ئینگلیزیلەیکیت ستانفیڵدمایکڵ شاننڕایان جۆنسنکاترین لانگفۆڕدکاستی پڕ ئەستێرەکریس ئیڤانسکریستۆفەر پلەمەرکۆمێدیای ڕەشھەستبزوێن (وێژە)

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھەڵگوردبێکاریزانکۆی ئەزھەرلووشەئەلبێر کاموڕووناکیشێرکۆ بێکەسدراگۆن بۆڵ زێدکۆریای باکوورچارڵی چاپلنئەنجلینا جۆولیپرۆستاتعادیلە خانمتشرینی دووەمئەشکەوتی جاسەنەڕێفراندۆمپەستانی کەشدەستووردەربەندیخاننێچیرڤان بارزانیئیبراھیم ئەحمەدئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیقەزای ماوەتمێزۆپۆتامیاباسۆران (شار)میرنشینی بابانوزەی خۆریناحیەئیدریس بارزانیسیروانگووگڵڕۆژی دوایی لە ئیسلامداپۆرن ھابئۆتیزمشێخ مەحموودی حەفیدھەیبەت سوڵتاندۆزەخناحیەی ڕزگاریئاڵای کوردستانژان ژاک ڕوسۆشێلادزێوەن پیسویکیپیدیاڕینێسانس٧٦٢ (ژمارە)کوردە عوسمانییەکانلەتیف ھەڵمەتوڵاتجۆنی دێپسۆن گۆکوماڵ بە کۆڵبڵند حەسەنمەسروور بارزانیگوڵئەوڕەحمانی حاجی مارفسوڵتان عوسمانی یەکەمھێزەکانی سووریای دیموکراتزانکۆی کۆیەکریستیانۆ ڕۆناڵدۆئەڵماسنەخۆشییەکانی مەمکمحەممەد حاجی مەحموودخانزادی سۆرانھێرۆمێژووی کوردمافی دەنگدانشێرزاد حەسەنتۆڕی میدیاییی ڕووداوکۆمەڵناسیزەویڕیالیزمسەروەریی یاساپاوانی گشتیسەردەمی زێڕینی ئیسلامخۆکوشتنھەڵەبجە🡆 More