پەروێز مشەڕەف

پەروێز موشەڕەف ( (بە ئینگلیزی : Pervez Musharraf ) (بە ئوردو : Pervez Musharraf )( لە دایکبووی ١١ی ئابی ١٩٤٣ –مردن ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ ) سیاسەتوان و فەرماندەی سەربازی پاکستانی بووە، لە ساڵی ٢٠٠١ تا دەست لەکارکێشانەوەی دەیەمین سەرۆکی پاکستان بوو، بەهۆی ناڕازایەتیەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی لە کارکێشایەوە.

لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند دوای ئەوەی بە تۆمەتی خیانەتی گەورە تۆمەتبارکرا بەڵام پەروێز تۆمەتەکانی رەتکردەوە.

موشەڕەف لە سەردەمی ڕاجی بەریتانیا لە دەهلی لەدایکبووە و لە کەراچی و ئەستەنبوڵ گەورە بووە . لە کۆلێژی خوێندنی بەرگری شاهانە لە بەریتانیا خوێندوویەتی. موشەڕەف لە ساڵی ١٩٦١ چووەتە ناو ئەکادیمیای سەربازی پاکستان و لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی سوپای پاکستانەوە کردووە و ڕۆڵێکی کارای لە شەڕی ناوخۆی ئەفغانستاندا گێڕاوە. وەک نەقیبی دووەم، موشەڕەف لە ساڵی 1965 بەشداری شەڕی هیندستان و پاکستان دەکات. تا ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بووەتە فەرماندەی لیوای تۆپخانە. مشەڕەف لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا پلەی بەرزکرایەوە بۆ مەیجر جەنەراڵ و فەرماندەیی فیرقەیەکی پیادەی پێدرا، هەروەها فەرماندەیی گروپی خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی کرد. هەر زوو دوای ئەوە کرا بە جێگری سکرتێری سەربازی و بەڕێوەبەری گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

سزای لەسێدارەدان

لە 17ی کانونی یەکەمی 2019 ، دادگای تایبەت لە ئیسلام ئاباد سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند دوای ئەوەی بە تۆمەتی خیانەتی گەورە سزای دا، دۆسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، کاتێک موشەڕەف دەستووری هەڵپەسارد و باری نائاسایی لە وڵاتدا سەپاند، بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکەی و ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارەکانی، ئەمەش مشتومڕ و ناڕەزایەتی لە دژی لێکەوتەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٨دا ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە .

مردن

پەروێز موشەڕەف لە پێنجەمین ڕۆژی شوباتی ٢٠٢٣ لە تەمەنی حەفتا و نۆ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی دوبەی ئەمریکی لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کۆچی دوایی کرد، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی .

سەرچاوەکان

Tags:

سیاسەتوان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شانشینی یەکگرتووبەڕازیلسێکسشای ئەنگوستیلەکانتورکیابەنداوی دەربەندیخانتەواوکاریشێرپەنجەی خوێنشارستان سیروانسولەیمانمایتۆکۆندریازەکەریا عەبدوڵڵادامەزراوەی ویکیمیدیامیرنشینی مەروانیشێرگوێزجامی جیھانیی یانەکانی فیفاتەنوورەشەوی قەدرمافی دەنگدانگۆران (تیرە)ئەیووبزەین مالیکزمانی گورجیڕۆژی جیھانیی شانۆشوباتنەورۆزبەنداوی دووکانلووت (پێغەمبەر)ھەڵگوردسابیر کوردستانیئێکزیماڤایرۆسی کۆمپیوتەرھەڵسەنگاندنسەید سادقشاسوار عەبدولواحیدگامڵانشەرەفخانی بەدلیسیکارەباویکیمانیالیبرالیزمھەڵۆحاجی قادری کۆییڕۆمانوزەگۆگردسینگاپوورسەردەشتنەخۆشیی سەدەفشیعرناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستانگەرمیانمایکرۆسۆفت ئەکسێسشەڕی بەدرچڕیی دانیشتووانتۆپی سەبەتەکوردفیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامییارسانزمانی کوردیکەنگرچاوگ (ڕێزمان)ژینا ئەمینیکیمیاھۆزە کوردەکانگۆرانیوێنەکێشان١٩٨١پێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانفانکشنە سێگۆشەیییەکانمیرنشینی بۆتانقەڵای دمدمئایارزانستی ماددەتەناخ🡆 More