پژمان فاتحی (٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٧٢ی ھەتاوی لە کامیاران - ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی ھەتاوی لە قزلحیساری کەرەج) زیندانییەکی سیاسی کورد بوو کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی سۆما و بارادۆست لە پارێزگای ورمێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە، موحسین مەزڵوم، وەفا ئازەربار و محەممەد فەرامەرزی دەستبەسەر کراوە. نوور نیووز ڕاگەیاندنی فەرمی شۆرای عالی ئەمنییەتی میلی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیاندنی فراجا ھێزی پۆلیسی ئینتزامی لە ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٣ی زایینی، لە دوو ھەواڵی دژبەیەکدا دەستگیرکردنی تیمێکی سەر بە مووسادیان بڵاو کردەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی دەستگیرکراوەکان بکەن. ھەرەوھا وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند ١٠ کەس لە پارێزگای ورمێ دەستگیر کراون وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ ھەتاوی ڕای گەیاند کە تیمێکی تێکدەر لە ئەسفەھان دەستبەسەر کراون، و لە ھەواڵەکانی دواتردا ڕاگەیەندرا کە ئەو کەسانە ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بوون لە کوردستانی ئێران و بە نیازن ناوەندێکی ئەمنی ھەستیار لە ئیسفەھان تێک بدەن، بێجگە ئەم چوار بەندکراوە، ڕەزا ڕەسایی و موجاھید کوورکووریش مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە.
پژمان فاتحی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٧٢ی ھەتاوی |
مەرگ | ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی ھەتاوی |
ھۆکاری مەرگ | لەسێدارەدان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | چالاکی سیاسی |
تۆمەتی تاوانباری | شەڕی دژ بە خوا |
سزای تاوانباری | لەسێدارەدان |
وەزارەتی ئیتلاعات حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانی تۆمەتبار کرد دوایی، بەڵام حیزبی کۆمەڵە سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی، لە بەیاننامەیەکدا ئەو تۆمەتانەی بە ھەڵە و بێبنەما ناودێر کرد و بە توندی ڕەتی کردەوە کە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ھیچ پەیوەندییەکیان بە مووسادەوە نەبووە و بۆ چالاکی ڕێکخراوەیی و حیزبی ڕۆیشتوون بۆ ناوچە سنوورییەکان. دوای چوار مانگ و دوای دەستپێکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ژیانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا دانپێدانانی ئەو چوار کەسەی بڵاو کرایەوە. زیندانییەکان بەبێ چەک و بەبێ شەڕ دەستگیر کران. دوای ١٨ مانگ لە نەزانینی چارەنووسی ئەو چوار بەندکراوە، حوکمی لە سێدارەدانی ھەر چوار کەسیان لە دادگایەکی کورت و شاراوەدا دەرچوو و لەلایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند کرا.
لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠١، کەمپەینێک دەستی پێکرد بۆ بەرگریکردن لەو چوار زیندانییە سیاسی کوردە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئەو زیندانییانە. ھەڵمەتەکە داوا لە چالاکوانان دەکات بەشداری بکەن لە ھەڵمەتی نا بۆ ئێعدام. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ھەندێک کەسایەتی و خەڵکی ئاسایی لە کوردستانی ئێران بەشدارییان لە ھەڵمەتەکەدا کردووە. زۆرێک لە پارێزەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایان گەیاند کە سزاکە لە دەرەوەی دادگا و لەبەر ھۆکاری سیاسی بووە. پارێزەری بنەماڵەی زیندانییەکان ئەو سزایانەی بە نادادپەروەرانە ڕاگەیاند و گوتی خۆی و کڕیارەکانی مافەکانیان ڕەتکراوەتەوە.
لە بەرەبەیانی ۹ی ڕێبەندانی ۱٤٠٢، پێژمان فاتحی لەگەڵ محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و موحسین مەزڵووم، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زیندانی قزلحیساری کەرەج لەسێدارەدران.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە باکووری کوردستان و تورکیا بە دەربڕینی بەیاننامەیەک، وێڕای ئاماژەکردن بە ستەم و توندوتێژیی حکوومەتی ئێران لە زیندانەکان دژبە زیندانییە سیاسییەکان و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، لەم ئێعدامانە وەکوو «جینۆسایدێکی سیاسی» ناو ھێنا و وەکوو «سیاستی دوژمنانە و جینۆسایدی گەلی کورد» شەرمەزاری کردی و وتی ئەم سیاسەتە نگریسە دەشکێندرێت، بەڵام ئەو کەسانەی ڕێگای ئازادییان گرتووەتە پێش، سەردەکەون و ناوی جینۆسایدکراوەکان تا ھەتاھەتایە لە مێژوودا زیندوو دەمێنێتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پژمان فاتحی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.