جامی جیھانیی فیفا بە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یەکێتییەکان دادەنرێت لە جیھاندا.
ھەشت ھەڵبژاردە لە ٢٢ خولی ڕابردوو نازناوەکەیان بەرزکردووەتەوە. بەڕازیل پێنج جار سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، دوای ئەویش ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ھەریەکەیان چوار نازناویان بەدەستھێناوە؛ ئەرژەنتین سێ نازناو، فەرەنسا و ئۆروگوای، ھەریەکەیان دوو نازناویان بەدەستھێناوە؛ و ئینگلتەرا و ئیسپانیا، ھەریەکەیان یەک نازناویان ھەیە. ڕۆڵی ڕاھێنەر ھەڵبژاردنی پێکھاتەی جامی جیھانیی فیفا و پەرەپێدانی تاکتیکی ھەڵبژاردەکەیە.
ئەلبێرتۆ سوپیچی سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ئۆروگوای کرد لە لە یەکەمین جامی جیھانیی ساڵی ١٩٣٠. ڤیتۆریۆ پۆپسۆ تاکە کەسە کە دوو جار وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێناوە، لە ساڵانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨ لەگەڵ ئیتاڵیا. ٢١ ڕاھێنەری جیاواز نازناوی جامی جیھانییان بەدەستھێناوە و سەرجەم ڕاھێنەرە براوەکان سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی خۆیان کردووە. پێنج ڕاھێنەر جارێک وەک براوە و جارێک پلەی دووەمیان وەرگرتووە؛ ھێلموت شۆن (براوە لە ساڵی ١٩٧٤، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٦٦) و فرانتس بێکنباوەر (براوە لە ساڵی ١٩٩٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٨٦) بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا، کارلۆس بیلاردۆ (براوە لە ساڵی ١٩٨٦، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٠) بۆ ئەرژەنتین، ماریۆ زاگالۆ (براوە لە ساڵی ١٩٧٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٨) بۆ بەرازیل، و دیدی دیشاپ (براوە لە ساڵی ٢٠١٨، پلەی دووەم لە ساڵی ٢٠٢٢) بۆ فەرەنسا.
سێ لەوانە ھەم وەک یاریزان ھەم وەک ڕاھێنەر پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستھێناوە؛ زاگالۆ (وەک یاریزان لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٧٠)، بێکنباوەر (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٧٤، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٩٠) و دیدییە دیشامپس (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٩٨، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ٢٠١٨). ھەروەھا ھەردوو بێکنباوەر و دیشامپ کاپتنی تیپەکانیان بوون کاتێکدا وەک یاریزانێک جامی جیھانییان بەدەستھێنا.
پاڵەوانێتی | ڕاھێنەری براوە | ڕەگەزنامە | براوە لەگەڵ ھەڵبژاردە |
---|---|---|---|
١٩٣٠ | ئەلبێرتۆ سوپپیچی | ئوروگوای | ئوروگوای |
١٩٣٤ | ڤیتۆریۆ پۆپسۆ | ئیتاڵیا | ئیتاڵیا |
١٩٣٨ | ڤیتۆریۆ پۆپسۆ | ئیتاڵیا | ئیتاڵیا |
١٩٥٠ | خوان لۆپێز | ئوروگوای | ئوروگوای |
١٩٥٤ | سێپ ھێربێگە | ئاڵمانیای ڕۆژاوا | ئاڵمانیای ڕۆژاوا |
١٩٥٨ | ڤیسێنتی فیۆلا | بەڕازیل | بەڕازیل |
١٩٦٢ | ئایمۆر مۆرێرا | بەڕازیل | بەڕازیل |
١٩٦٦ | ئاڵف ڕامسی | ئینگلتەرا | ئینگلتەرا |
١٩٧٠ | ماریۆ زاگالۆ | بەڕازیل | بەڕازیل |
١٩٧٤ | ھێلموت شۆن | ئاڵمانیای ڕۆژاوا | ئاڵمانیای ڕۆژاوا |
١٩٧٨ | سیزار لویس مێنۆتی | ئەرژەنتین | ئەرژەنتین |
١٩٨٢ | ئێنسۆ بێرزۆت | ئیتاڵیا | ئیتاڵیا |
١٩٨٦ | کارلۆس بیلاردۆ | ئەرژەنتین | ئەرژەنتین |
١٩٩٠ | فرانتس بێکنباوەر | ئاڵمانیای ڕۆژاوا | ئاڵمانیای ڕۆژاوا |
١٩٩٤ | کارلۆس ئەلبێرتۆ پارێرا | بەڕازیل | بەڕازیل |
١٩٩٨ | ئایمێ ژاکێت | فەڕەنسا | فەڕەنسا |
٢٠٠٢ | لویس فلیپی سکۆلاری | بەڕازیل | بەڕازیل |
٢٠٠٦ | مارچێلۆ لیپی | ئیتاڵیا | ئیتاڵیا |
٢٠١٠ | ڤیسێنتی دێل بۆسکیی | ئیسپانیا | ئیسپانیا |
٢٠١٤ | یواکیم لۆو | ئەڵمانیا | ئەڵمانیا |
٢٠١٨ | دیدی دیشاپ | فەڕەنسا | فەڕەنسا |
٢٠٢٢ | لیۆنێل سکالۆنی | ئەرژەنتین | ئەرژەنتین |
ڕەگەزنامە | ڕاھێنەرە (کان) | ژمارەی بردنەوە |
---|---|---|
بەڕازیل | ٥ | ٥ |
ئیتاڵیا | ٣ | ٤ |
ئەڵمانیا | ٤ | ٤ |
ئەرژەنتین | ٣ | ٣ |
ئوروگوای | ٢ | ٢ |
فەڕەنسا | ٢ | ٢ |
ئینگلتەرا | ١ | ١ |
ئیسپانیا | ١ | ١ |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێرستی ڕاھێنەرە براوەکانی جامی جیھانیی فیفا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.