وتاری هەڵبژێردراو • ئەرشیڤ
حەوتە: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢ |
نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە
جێژنی ڕەمەزان یان جەژنی ڕەمەزان (بە عەرەبی: عيد الفطر) یەکەم جێژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانە. خوای گەورە لە کۆتایی ئایەتی ١٨٥ی سوورەتی ئەلبەقەرە دەفەرمووێت: شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (بەقەرە:١٨٥) (کوردی: بۆ ئەوەی ئەو ماوەیە تەواو بکەن شوکرانەبژێری خوا بن لەسەر ئەوەی ڕێنوێنیی کردوون)
ماوەی جێژنی ڕەمەزان تەنها یەک ڕۆژە و موسڵمانان لەیەکەم ڕۆژی جێژندا و دوای بەرزبوونەوەی خۆر بە ئەندازەی ڕمێک نوێژی جێژن دەکەن. بەڕۆژووبوون لە یەکەم ڕۆژی جێژنەکان حەرامە و وەرگیراو نییە.
یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جەژنی ڕەمەزان لە جێژنی قوربان بریتیە لەوەی کە دەبێت پێش نوێژی جێژن، موسڵمانان زەکاتی سەرفترە دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن. دوای نوێژی جێژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جێژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەییشتن بەماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنازایی و پیرۆزبایی.
خوێندنەوەی زیاتر...
نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە
سلێمانی (بە کوردیی باکووری: Silêmanî، بە عەرەبی: السلیمانیة) شارێکی باشووری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ سلێمانیی دامەزراند.
لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراق بەناوبانگە.[ژێدەر پێویستە] بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ئێران ەوە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.
سلێمانی زانکۆیەکی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە. بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە.
خوێندنەوەی زیاتر...
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ٢٠١٢, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.