وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٥

وتاری هەڵبژێردراو • ئەرشیڤ

وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٥


پێشوو٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤ - ٢٠١٥٢٠١٦


حەوتەی ١٦ەم، ٢٠٢٤ (UTC) – نوێکردنەوە

وتاری ھەڵبژێردراو (٢٠١٥)


حەوتە: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢

حەوتە: ٣

وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٥ 

کەبیر (بە ھیندی: कबीर، بە پەنجابی: ਕਬੀਰ، بە ئوردوو: کبیر‎) (١٤٤٠–١٥١٨) شاعیر و خواناسی ناسراوی خەڵکی ھیندستان بوو. لە دەوروبەری ساڵی ١٤٤٠دا لە شاری بەنارەس لە دایک بووە. باوک و دایکی کەبیر موسڵمان بوون و ناوی کەبیریان (کە یەکێک لە ناوەکانی خودای موسوڵمانانە) لە سەر منداڵەکەیان ناوە. کەبیر لە لای ڕاماناندای ھێندوو شاگردی کردووە و زانینی زۆری ئەو کاریگەری زۆری لە سەر کەبیر کردووە. ھەروەھا ھۆنراوەنووسانی فارسی وەکوو مەولانای ڕۆمی تا ڕادەیەک لە سەر بیروڕا و ھۆنراوەی کەبیر کاریگەر بوون. کەبیر شاعیرێکی شەفاھی بووەو زۆربەی ھۆنراوەکانی سینە بە سینە لە ناو خەڵکدا ھاتوە یان موریدەکانی نووسیویانەتەوە. ناوەرۆکی شیعرەکانی بە زۆری عیرفانین و زۆر ڕەخنەی لە دوژمنایەتیی ئایینی گرتووە. ھەروەھا ڕەخنەی لە ڕەواڵەت پەرستی، ڕیا و ھەندێک لە دابونەریتەکانی کۆمەڵگای ھیندی گرتوە. لە سەر بزووتنەوەی بھەکتی و ئایینی سیکیزم کاریگەریی بووە و لە ھیند و وڵاتانی دەور و بەریدا شوێنکەوتوانێکی زۆری ھەیە. شوێنکەوتوانی کەبیر ڕێبازی کەبیریان داناوە کە لە ئێستەدا نزیکی ١٠ میلیۆن شوێنکەوتووی لە باکوور و ناوەڕاستی ھینددا ھەیە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕابیندرانات تاگۆر خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە کتێبی چریکەکانی کەبیردا سەد شیعری کەبیری بە ھاوکاریی ئێڤلین ئاندەرھیڵ وەرگێڕایە سەر ئینگلیزی و ئەم شاعیرەی زیاتر بە دنیا ناساند.
خوێندنەوەی زیاتر...

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە

حەوتە: ٣٣

وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٥ 

پیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ بە ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە (١٨٦٧ – ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠) شاعیر، نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کورد بوو. لە سلێمانی لەدایک بووە و لە لاویدا زانستی ئایینیی لەوێ خوێندووە. پیرەمێردیش بەو دەستوورە ھەر وەکو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوت بە مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە ھەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی سلێمانی گەڕاوە و ئەوسا ڕووی کردووەتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و لە حکوومەتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە چەند پلەی میری و سیاسیدا دادەمەزرێت. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری وێژەیی و ڕۆژنامەوانی دەبێت. پیرەمێرد بەرھەمی وێژەییی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردیی کردووە. لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە، ھەندێک لەو خزمەتانە بریتیین لە دامەزراندنی ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب، ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی، ڕۆژنامەی ژین و گۆڤاری ژین.
خوێندنەوەی زیاتر...

Tags:

ویکیپیدیا:وتاری هەڵبژێردراو

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بوخارییەکێتیی نیشتمانیی کوردستانسایکۆپاتیخۆشەویستیی ڕزگارکەر (فیلم)ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆفوئاد مستەفاسوڵتانیپارتی کرێکارانی کوردستاندیموکراسیپشیلەپۆڕنمۆبایلوەفاییشانشینی یەکگرتووڕۆژژمێری کۆچیجوگرافیای عێراقپلەی سەربازیپانپانۆکێخاکی زیکۆلاسەددام حوسێنمحەممەد کوڕی سەلمانحەجبەرنامەی خۆڕایی و سەرچاوەکراوەزانیاریڕۆمیۆ و جولیەتلەیلا قاسمتەکنۆلۆژیانەخۆشی غودەیۆدشێخ سەعیدبەردپەروەردەعەبدولکەریم قاسمئەشکەوتی قزقاپانئەڵماسکیمیابارانی ھەڵەبجەباشووری ئەفریقایارانی ئەشکەوت (زنجیرە)یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنابافڵ تاڵەبانیمەلا کرێکارمەرزیە فەریقیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکتێبلێبوردەییلەتیف ھەڵمەتناحیەی ئاغجەلەرپەڕەشووتنوێژی مەغریبپیسبوونی ژینگەسەکۆی فەیسبووکدڵزارئاشتیشاجیھانکۆلارە (ئەندازە)قوبرسئەحمەد ھەردیتوندوتیژی خێزانیزێرەڤانیمەغریبشێخ جەعفەر شێخ مستەفاپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانزەکەریا عەبدوڵڵابراحیزبی بەعسی عێراقگۆڵفزەمبیلفرۆشزانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرقەزای دەربەندیخانفۆنیمنەتەوە یەکگرتووەکانڕێزمانی کوردی🡆 More