ویکیپیدیای پورتوگالی (بە پورتوگالی: Wikipédia em português) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی پورتوگالی دەنووسرێت، ویکیپیدیای پورتوگالی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | پورتوگالی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | pt.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
خستنەکار | ١١ی ئایاری ٢٠٠١ |
ویکیپیدیای پورتوگالی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١١، بە زیاتر لە ٦٨٤،٠٠٠ وتار بوو بە دەھەمین ویکیپیدیا. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٧٠٩،٠٠٠ وتار لە ڕیزی دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت.
ویکیپیدیای پورتوگالی ھەتا ئێستا ٣٬٠٦٣٬٢٩١ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥١ بەڕێوەبەر و ١٬١٢٣٬١٦٠ وتاری ھەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای پورتوگالی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیای پورتوگالی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.