ڕێبازی مەولەوی یان مەولەویە (بە تورکی: Mevlevilik یان Mevleviyye، بە فارسی: طریقت مولویه) ڕێبازێکی سۆفیگەرییە کە لە قۆنیا (تورکیای ئێستا؛ پێشتر پایتەختی سەلجوقانی ڕۆم بووە) لەلایەن شوێنکەوتووانی جەلالەددین محەممەد بەلخی دامەزراوە.
مەولەویەیەکان بە «دەروێشە سوڕاوەکان»یش ناسراون بەھۆی کردنی سوڕانەوە وەک شێوازێکی زیکر (یادھێنانەوەی خودا). دەروێش زاراوەیەکی بەناوبانگە بۆ سەرەتایەکی ناو ڕێگای سۆفیگەری؛ سوڕانەوە بەشێکی مەراسیمی سەماعە و بەشداربووەکانی بەزۆری بە سەمازەنەکان ناسراون.
ناوبڕ | مەولەویە |
---|---|
دروستبوون | ١٣١٢ |
جۆر | ڕێبازی دەروێشی |
ئۆفیسی سەرەکی | قۆنیا، تورکیا |
سەرۆک | فاروق ھەمدەم |
کەسایەتییە گرنگەکان | شەمسی تەورێزی – مەولانای ڕۆمی - سوڵتان وەلەد |
وێبگە | File:Sufi calligraphy.png |
لە ٢٠٠١٨دا، یوونێسکۆ «مەراسیمی سەماعی مەولەویە» ی بە یەکێک لە شاکارەکانی میراتی زارەکی و دەستکارینەکراوی مرۆڤایەتی قبووڵکرد.
مەولەویەکان بروایان بە میھرەبانی و لێبوردەیێکی بێ سنور ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا قەبوڵکردنی بەرامبەرەکەیان و بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانە و چاکە و چاکەکاری و ئیدراککردن بە خۆشەویستی خودا لە سیفەتە بەردەوامەکانیانە. وەکو باسکرا مەولەویەکان لە ڕێگای سەمای بازنەیییەوە «سەماع»ەوە زیکری خودا دەکەن و بەرەو گەشتێکی ڕۆحی بەرێدەکەون و ھەرچی خۆبەزل زانین و ئەنانییەتە لەخۆیانی ڕادەماڵن.
مورید لە ڕێبازی مەولەویدا بە «دەروێش» ناودەبرێت. نەوەی مەولاناش واتە شێخی ڕێبازەکە بە چەلەبی و سەرپەرشتکارانی ڕێبازیش بە دەدە ناودەبرێن.
ئەو جێگایەی ڕێورەسمی زیکری مەولەویەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت پێی دەگوترێت سەماعخانە. واتە جێگای سەما «سەماع» و تەکیەکانیشیان بەنێوی تەکیەی مەولەویە ناودەبرێ. کە ھەموو تەکیەێک سەماخانەێک و جێگاێکە بۆ دەروێشەکانی ئەو ڕێبازە.
دەروێشانی مەولەویە عەباێکی ڕەش لەبەردەکەن پێش زیکرکردن و لە کاتی دەستپێکردن بە زیکریان لەبەری دەکەنەوە ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێ کە ھەموو کیبر و پەیوەندێکیان لەگەڵ ئەم دونیادا بچراندووە. و کڵاوەکەی سەریشیان مانای کێڵی قەبر دەدات و جلە سپییەکەشیان مانای کفن.
ڕێبازی سۆفیگەری مەولەویە لە جیھاندا پەیرەوکارانێکی زۆری ھەیە و ڕێبازەکە کاریگەری لەسەر ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای جیھانیشەوە ھەیە، ڕێبازەکە بێجگە لە تورکیا لە ھەریەک لە وڵاتانی سووریا و میصر و ئەڵمانیا و چەند وەڵاتێکی تر تەکیە و دەروێش و شێخی ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەولەویە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەولەویە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.