محەممەد عومەر عوسمان (لەدایکبووی ١٩٥٧ — مردووی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) ناسراو بە ژەنەڕاڵی پاییز ھۆنەرێکی کورد بوو.
محەممەد لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە، و ھەر لە تەمەنی لاوییەوە دەستی داوەتە پەرتووک خوێندنەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ھۆنراوەکانی.
محەممەد عومەر عوسمان | |
---|---|
لەدایکبوون | محەممەد عومەر عوسمان ١٩٥٧ سلێمانی، باشووری کوردستان |
مردن | ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سلێمانی، باشووری کوردستان | (٦١–٦٢ ساڵ ژیاوە)
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆڕستانی سەیوان، سلێمانی، باشووری کوردستان |
ناوی قەڵەم | ژەنەڕاڵی پاییز |
پیشە | ھۆنەر، نووسەر |
بابەت | ھۆنراوە |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧٥–٢٠١٩ |
محەممەد لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، خۆی بە پانکەی ماڵی خۆیانەوە ھەڵواسی و کۆتاییی بە ژیانی خۆی ھێنا. گۆڕەکەی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا و لەسەر وەسیەتی خۆی تابووتەکەی بە گەڵای پاییز داپۆشرا.
لە دوای مردنم کەس نان و پیازم پێوە نەخوات، تەعزێم بۆ دانەنێن، وەسیەتی من ئەو شیعرانەیە کە نووسیومن، ھەرچەندە ناشیبینم، حەز دەکەم گۆڕەکەم ڕازاوە و جوان بێت.
منم ژەنەڕاڵی پاییز
منی ھەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەڕاڵ... ژنەڕاڵی ھەزارەھا داری ڕووت و
ملیارەھا گەڵای وەریو
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز…
کاسکێتەکەی سەرم ھەورەو
ئەستێرەکانی سەرشانم چەند گەڵایەک بەڕەنگی زیو
پاڵتۆی بەرم کزەبایەو
شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز
خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و
چاوم ھەر وەک ھەور نمناک
تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا
چەندین گەڵام سپارد بە خاک
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز
من بووم لەگەڵ زریانی بیرچوونەوەدا… کەوتمە جەنگ و
زۆر گەڵام دەرھێنا لە چنگ
من بووم شەوی گەڵاکانم…
خستە ژێر باڵی تریفە و، ورشەی گزنگ
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز
پاییز بەبێ من ھەتیوە و
من بووم وتم بەڵێ تەرمی نسێی سەوزە…
گەڵای وەریوی کۆچ کردوو
تەنیا منم کە لە میحرابی پاییزا…
بۆ گیانی زیندووی گەڵاکان…
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد عومەر عوسمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.