مافەکانی ترانسجێندەر لە کۆماری فیدرالی ئەڵمانیا یاساکە لە ١٩٨٠ دەستپێکردووە، یاساکە داوا لە کەسانی ترانسجێندەر دەکات کە بەناو نەشتەرگەرییە پەیوەندیدار بە بابەتەکە بڕۆن تا بەڵگەنامە یاسایییەکانیان بگۆڕدرێت
لە ١٩٨٠ لە ئەڵمانیا یاسایەک دەرچوو کەوا ڕێگە بە گۆرینی ناوی یەکەم و جێندەر بدرێت بە یاسایی. لە ڕابردوودا ئەڵمانیا داوای لە باوان دەکرد کە ناوێکی وا بدەن بە مناڵەکانیان کە لەگەل جێندەرەکانیان بگوونجێت بەڵام چیتر ئەمە پەیرەو ناکرێت. دادگای فیدرالی ئەڵمانیا لە ٢٠٠٨ بڕیاری دا کە پێویست ناکات چیتر ناوەکان لەگەل جێندەرەکان بگونجێن.
لە دادگای ئەڵمانیا پرسیار دەکرێت کە کەسەکە لەم حاڵەتە دایە
بۆ حاڵەتەکە ھەروەھا داواش دەکرا کە کەسەکە بە نەشتەرگەرییە پەیوەندیدارەکان بڕوات کە جێندەرەکەی خۆی دیاریبکات
بەڵام لە ٢٠١١ ئەم داواکاریانە چیتر بە ناچاری نەبوو.
بەپێی یاسای یەکێتی ئەوڕپا نەشتەرگەری دانانەوەی جێندەر پێویستی بە تەمەنی ١٨ ساڵ ھەیە. ھەرچۆنێک بێت یاساکە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە لە ئەورووپا بۆ نموونە لە سلۆڤینیا تەمەنی پێویست ١٥ ساڵە، لە بەریتانیا ١٦ ساڵ بەم شێوەیە.
مامەڵەکردن بە شێوەیی یەکسانی لە ١٨ ی ئابی ٢٠٠٨ جێبەجێکرا یاساکە قەدەغەی جیاکاری و سووکایەتی و ھەڵسوکەوتی نەشیاو دەکات
لە ئەڵمانیا ھەنێک گوفتاری کینەیی قەدەغە نەکراوە بەڵام لە ھەنێک ویلایەت بەتەواوی قەدەغەیە وەک (بەرلین، براندنبورگ، بریمن، سارلاند، سوورینگیا) لەم ویلایەتانە سووکایەتی پێکردن بە پەیوەندی خۆشەویستی و ناسنامەی جێندەری قەدەغەکراوە.
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دادگای فیدرالی ئەڵمانیا بڕیاریدا ڕێگا بە ھەڵبژاردنی جێندەری سێیەم دەدات ئەوە بەمانای ئەوەیە بەڵگەنامەی لەدایکبوون چیتر بەبەتاڵی نامێنێنەوە بۆ ئەوانەی نێوانەڕە جێندەرن
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مافەکانی ترانسجێندەر لە ئەڵمانیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.