دیاریکردنی جێندەر (دیاریکردنی سێکس) (بە ئینگلیزی: Sex assignment) ڕاگەیاندنی و پێگەیاندنی ھەواڵە بە باوانی مناڵەکە، لەڕێگەی چاودێری مناڵی تازە لەدایک بوو لەکاتی لەدایک بوون دیارکردنەکە لەلایەن مامان، پەرستار، پزیشک)ـەوە دەکرێت لەڕێگەی سەیرکردن و چاودێریکردنی کۆئەندامی زاوزێی مناڵەکە و بەم شێوەیە جێندەرەکە دیاری دەکەن
جێندەری مناڵ لە ڕێگەی ئەناتۆمی سێکس و ڕووخسارە بابەتەوە دیاری دەکرێت، ھەرچۆنێک بێت دیاریکردنی جێندەر ئەو ڕاستەیش ھەڵدەگرێت کە ئایا ناسنامە جێندەرییەکەی لەگەل ئەو جێندەرە دەگونجێت کە لەکاتی لەدایک بوون بۆی دیاریکراوە یاخوود نا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ناسنامە جێندەرییەکەی لەگەل ئەو جێندەرە یەک دەگرێتەوە کە لە کاتی لەدایک بوون بۆی دیاریکراوە
بەھەرحال ئەگەرھاتوو ناسنامەی جێندەری مناڵەکە لەگەل ئەو جێندەرە یەکی نەگرتەوە کە لەکاتی لەدایکبوون بۆی دیاری کراوە ئەکرێ کەسەکە ھەست بە نائارامی جێندەری یان نەسازانی جێندەری بکات لە داھاتوودا.
دیاریکردنی جێندەر بەخشینی جێندەرە بە مناڵی تازە لەدایک بوو لەکاتی لەدایک بوونی لەلایەن کەسانی پەیوەندیدار
زاراوەکان لەوانەیە پەیوەندیدار بن بە:
وەکوو نێر دیاریکراوە لەکاتی لەدایکبوون (AMAB) ھەر کەسێک لە ھەر تەمەنێک بێت بێ ڕەچاوکردنی جێندەری ئێستا، جێندەرەکەی لە کاتی لەدایکبوون وەک نێر دیاریکراوە، بۆ نموونە پەرستارێک یان پزیشکێک لەکاتی لە دایک بوونی مناڵێک ڕایدەگەیەنێت «مناڵەکە کوڕە» بەم شێوەیە بە نێر دیاریکردن لەکاتی لەدایکبوون ڕوودەدات (MAAB) وەکوو نێر ڕاگەیەندن لە کاتی لەدایکبوون (DMAB).
وەکوو مێ دیاریکراوە لە کاتی لەدایکبوون (AFAB) ھەرکەسێک لە ھەر تەمەنێک بێت بێ ڕەچاوکردنی جێندەری ئێستا، جێندەرەکەی لە کاتی لەدایکبوون وەک مێ دیاریکراوە. بۆ نموونە پەرستارێک یان پزیشکێک لەکاتی لە دایک بوونی مناڵێک ڕایدەگەیەنێت «مناڵەکە کچە» بەم شێوەیە بەمێ دیاریکردن لە کاتی لەدایکبوون ڕوودەدات (FAAB) وەکوو مێ ڕاگەیاندن لە کاتی لەدایکبوون (DFAB)
خەڵکانێک بە حاڵەتی نائارامی جێندەری تێپەردەبن کە ناسنامە جێندەرییەکەیان و دەربڕینە جێندەرییەکەیان لەگەل ئەو جێندەرە یەک ناگرێتەوە کە لەکاتی لەدایک بوون دیاریکراوە
ئەکرێ شارەزایان دووبارە دانانەوەی جێندەر پێشنیاربکەن وەکوو (ڕێکخستنەوە، نەشتەرگەری، چارەسەری ھۆرمۆنی ): پلانێکی چارەسەرییە کە لەڕێگەی کەسانی شارەزاوە دەکرێ لەڕێگەی فیزیۆلۆگی و دەرمان و نەشتەرگەری کەسەکە دەباتەوە سەر جێندەرەکەی خۆی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیاریکردنی ڕەگەز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دیاریکردنی ڕەگەز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.