لیساندرۆ مارتینێز

لیساندرۆ مارتینێز (لە دایک بووی ١٨ کانوونی دووەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینە کە بە شێوەی سەرەکی لە چەپی بەرگری یاری دەکات بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین

لیساندرۆ مارتینێز
لیساندرۆ مارتینێز
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٢-٢٠٠٦ کلەب ئورقیزا
٢٠٠٦-٢٠١٤ کلەب لیبێرتاد
٢٠١٤-٢٠١٧ نیوێڵ ئۆڵد بۆیس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧-٢٠١٨ نیوێڵ ئۆڵد بۆیس ١ (٠)
٢٠١٧-٢٠١٨ دیفێنسا جەستیشیا (خواستن) ٢١ (١)
٢٠١٨-٢٠١٩ دیفێنسا جەستیشیا ٢٥ (٢)
٢٠١٩-٢٠٢٢ ئەیاکس ٧٤ (٦)
٢٠٢٢- مانچێستەر یونایتد ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین خوار-٢٠ ساڵان ٤ (٠)
٢٠١٩ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین خوار-٢٣ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٩- هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین ٧ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of حوزەیران ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیران ٢٠٢٢

مارتینێز دەستی کرد بە کاروانی یاریکردنی لە نیوێڵ ئۆڵد بۆیسی ئەرژەنتینی پێش ئەوەی دواتر بچێتە دیفێنسا جەستیشیا لە ٢٠١٧، لە سەرەتادا بە شێوەی خواستن. لە ٢٠١٩، گرێبەستی کرد لەگەڵ یانەی ئەیاکس و لەوکاتەوە دوو نازناوی ناوخۆی خولی هۆڵەندی و جامێکی هۆڵەندی بردۆتەوە. خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئەیاکسی وەرگرت بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٢.

مارتینێز بەشداری کردووە لە ئاستەکانی خوار ٢٠ ساڵ و خوار ٢٣ ساڵی ئەرژەنتین، پێش ئەوەی یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەنجام بدات لە ئازاری ٢٠١٩. بەشێک بوو لە پێکهاتەکان کە جامی کۆپا ئەمەریکا ٢٠٢١ و فیناڵیسما ٢٠٢٢ بردەوە.

کاروانی یانە

نیوێڵ ئۆڵد بۆیس

مارتینێز ماوەیەکی گەنجی بەڕێ کرد لەگەڵ کلەب ئرکیزا (گوالیگوای، ئینترێ ڕیۆس)، کلەب لیبێرتاد (گوالیگوای، ئێنترێ ڕیۆس) و نیوێڵ ئۆڵد بۆیس. یەکەم یاری پیشەگەری بۆ نیوێڵ کرد لە کۆتا هەفتەی وەرزی ٢٠١٦-١٧، کە بەشداری تەواوی یاریەکەی کرد و دۆڕان لەبەرامبەر گۆدۆی کروز.

دیفێنسا جەستیشیا

لە ئابی ٢٠١٧، مارتینێز چووە یانەیەکی تری خولی نایابی ئەرژەنتینی ئەویش دیإێنسا جەستیشا بە شێوەی خواستن. یەکەم بەشداری کردنی بۆ دیفێنسا لە ١٣ تشرینی یەکەم کە دۆڕاندیان لەبەرامبەر سان لۆرینزۆ. دوای بەشداری کردنی دوو یاری تر، یەکەم گۆڵی کاروانی پیشەگەری تۆمار کرد لە بردنەوەیان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان لەبەرامبەر تێمپەرلی. دیفێنسا جەستیشا دواتر پارەی ٥٠٪ کڕینی مارتینێزی دا لە حوزەیرانی ٢٠١٨.

ئەیاکس

لە ١٧ ئایاری ٢٠١٩، دیفێنسا جەستیشا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتوون بە گرێبەستێک لەگەڵ یانەی خولی هۆڵەندی ئەیاکس بۆ گواستنەوەی لیساندرۆ؛ چاوەڕوانی تێپەڕاندنی پشکنینی پزیشکین. ئەیاکس بڕی ٧ ملیۆن یۆرۆی دا بە گواستنەوەی لحساندرۆ مارتینێز. ئەیاکس کۆتایی هاتی پشکنینی پزیشکی ڕاگەیاند لە ٢٠ ئایار، لەگەڵ ئەوەی گواستنەوەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن لە ١ تەمووز. بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار-ساڵ، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکی تر. بە فەرمی بەشدار نەبوو لەگەڵیان هەتا تەمووز، هەرچەندە لە یاری دۆستانە بەشدار بوو لە حوزەیران لەگەڵ کویک ٢٠ و ئئاب. یەکەم یاری فەرمی کرد لە جامی قەڵغانی یۆهان کرۆیف ٢٠١٩ لە بەرامبەر ئایندهۆڤن، کە ئەیاکس نازناوەکەی بردەوە بە بردنەوە بە جیاوازی دوو گۆڵ. وەک باشترین یاریزانی یاری دیاری کرا لە دووەم یاری خولی هۆڵەندی؛ لە بردنەوە بەرامبەر ئمێن.

مارتینێز یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ئەیاکس تۆمار کرد لە ٢٨ ئەیلول، کە یەکەم گۆڵی بردنەوەکەیان بوو لە بەرامبەر گرۆنگێن لە یاریگای یۆهان کرۆیف. دووبارە گۆڵی تۆمار کرد لە بەرامبەر ئۆترێخت لە تشرینی دووەم، لەو وەرزەدا کە بە هۆی پەتای کۆرۆنا وەرزەکە تەواو نەکرا و وەستێنرا. لە یەکەم یاری وەرزی ٢٠٢٠-٢١، مارتینێز گۆڵی سێیەمی خۆی تۆمار کرد بۆ ئەیاکس لە بردنەوەیان لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر والویجک لە ٢٠ ئەیلول.

لە کۆتا وەرزیدا لە یانەی ئەیاکس وەکو باشترین یاریزانی ساڵی یانەکە هەڵبژێردرا.

مانچێستەر یونایتد

لە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢، مانچێستەر یونایتد ڕایگەیاند کە گەیشتونەتە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەیاکس بە مەبەستی گواستنەوەی مارتینێز بە نرخێکی سەرەتایی ٥٧.٣٧ ملیۆن یۆرۆ کە لە ڕێگەی گۆڕانکاریەکان بگاتە ٦٧.٣٧ ملیۆن یۆرۆ.

کاروانی نێودەوڵەتی

مارتینێز چوار جار یاری کردووە بۆ پێکهاتەی خوار-٢٠ ساڵی ئەرژەنتین لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی لاوانی ئەمریکای باشور ٢٠١٧ کە لە ئیکوادۆر ئەنجام درا. یەکەم دانەیان لە قۆناغی یەکەمدا بوو لە دژی ڤێنزوێلا، لە کاتێکدا سێ یاریەکەی تر لە قۆناغی کۆتاییدا بوو کە ئەرژەنتین چوارەم بوو و هەروەها سەرکەوت بۆ جامی جیهانی خوار-٢٠ ساڵانی فیفا لە ٢٠١٧ کە لە کۆریای باشور ئەنجام دەدرا. بانگهێشت کرا بۆ جامی جیهانی خوار-٢٠ ساڵان بەڵام هیچ بەشداریەکی نەکرد، تەنیا یەکجار لەسەر کورسی یەدەگ بوو لەبەرامبەر گینیا. مارتینێز یەکەم بەشداری هەبوو بۆ ئاستی خوار-٢٣ ساڵانی ئەرژەنتین، کە بردنەوەی یاریەکی دۆستانە بوو ٥-٠ لە بەرامبەر بۆلیڤیا لە ئەیلولی ٢٠١٩.

لە ئازاری ٢٠١٩، مارتینێز یەکەم بانگهێشتی پێگەیشت بۆ هەڵبژاردەی سەرەکی. یەکەم یاری ئەنجامدا و لە مەدرید دۆڕان بە ڤێنزوێلا لە ٢٢ ئازار. مارتینێز یەک بەشداری هەبوو لە کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١، کە ئەرژەنتین بردیەوە. لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە لە بردنەوەی ئەرژەنتین ٣-٠ لە بەرامبەر ئیتاڵیا لە فیناڵیسمای ٢٠٢٢.لە پێکهاتەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بوو لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ی قەتەر کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نازناوەکەیان بەدەستهێنا.

شێوازی یاریکردن

مارتینێز بە شێوەی سەرەکی لە بەرگریکار یاری دەکات، هەرچەندە دەتوانێت لە بەرگریکاری لا یاخود ناوەندی یاریگا یاری بکات، کە لەو جێگایانە یاری کردووە پێشتر بۆ دیفێنسا جەستیشیا و ئەیاکس. ئەو لە بەرگریکار بە تۆپی یاری دەکات و ناسراوە بە پاسی درێژ و هێز خستنە سەر تۆپ. لە وەرزی ٢٠٢١-٢٢ خولی هۆڵەندی، بە تێکڕا زۆرترین پاسی داوە لە هەر ٩٠ خولەکێکدا لە ئاست هەر یاریزانێکی تر.

ئامارەکان

یانە

    ھەتا ١٧ نیسانی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان
نیوێڵ ئۆڵد بۆیس ٢٠١٦-١٧ جامی یەکەمی ئەرجەنتین 1 0 0 0 - سینەما - 1 0
٢٠١٧ ١٨ جامی یەکەمی ئەرجەنتین 0 0 0 0 - 0 0 - 0 0
کۆی گشتی 1 0 0 0 - 0 0 - 1 0
دیفێنسا جەستیشیا ٢٠١٧ ١٨ جامی یەکەمی ئەرجەنتین ٢١ 1 1 0 - 0 - ٢٤ 1
دیفێنسا جەستیشیا ٢٠١٨ ١٩ جامی یەکەمی ئەرجەنتین ٢٥ 2 0 0 2 0 0 - ٣٤ 2
کۆی گشتی ٤٦ 3 1 0 2 0 ٩ 0 - 58 3
ئەیاکس ٢٠١٩ ٢٠ ئێریدیاڤیسیا ٢٤ 2 ٤ 0 - 0 0 ٤١ 2
٢٠٢٠-٢١ ئێریدیاڤیسیا ٢٦ 3 5 0 - [١١] 0 0 0 42 3
٢٠٢١ ئێریدیاڤیسیا ٢٤ 1 ٤ 0 - 0 0 ٣٧ 1
کۆی گشتی 74 ٦ ١٣ 0 - ٣١ 0 2 0 120 ٦
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٢١ ٩ ١٤ 0 2 0 ٤٠ 0 2 0 ١٧٩ ٩

نێودەوڵەتی

دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی بە پێی ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ ئەپەکان ئامانجەکان
ئەرجەنتین ٢٠١٩ 1 0
٢٠٢١ 3 0
2022 3 0
کۆی گشتی 7 0

خەڵاتەکان

ئەیاکس

  • خولی هۆڵەندی : ٢٠٢٠-٢١ ، ٢٠٢١-٢٢
  • جامی هۆڵەندی : ٢٠٢٠-٢١
  • قەڵغانی یۆهان کرۆیف : ٢٠١٩

ئەرژەنتین

  • کۆپا ئەمەریکا : ٢٠٢١
  • فیناڵیسما :٢٠٢٢

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی ساڵی ئەیاکس (Rinus Michels Award): ٢٠٢١-٢٢

سەرچاوەکان

This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لیساندرۆ مارتینێز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.

Tags:

لیساندرۆ مارتینێز کاروانی یانەلیساندرۆ مارتینێز کاروانی نێودەوڵەتیلیساندرۆ مارتینێز شێوازی یاریکردنلیساندرۆ مارتینێز ئامارەکانلیساندرۆ مارتینێز خەڵاتەکانلیساندرۆ مارتینێز سەرچاوەکانلیساندرۆ مارتینێزئەرژەنتینتۆپی پێیانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مستەفا دادارتەیمووری لەنگ١٣٢ (ژمارە)سەدەی ١٥یەمئەرژەنتینئەبوو لەھەبدەزگای خێرخوازیی بارزانیئیمام شافعیجۆزێف ستالینگووگڵئیبن تەیمیەوەرزشمافەکانی مرۆڤڕۆژژمێری کۆچییەمەنجوگرافیای عێراقخورماباکووری کوردستانسەڵاحەددینی ئەییووبیعەرەبستانی سعوودیزمانی کوردیقانوون لە پزیشکیداکیشوەرسەعید نوورسیپۆڕنکەو (باڵندە)٤٢٣ (ژمارە)ئادەم٣٠ی تشرینی دووەمئیدریس بارزانیقەیرانی دەریای سوورئازادیپاکستانبەقەرەھەڵگوردلاتڤیائەورووپاکەروێشکشەڕی جەمەلزەویناسی١٩٨٤ (ڕۆمان)ئێکزیماقوزڕیشپارکینسۆنقانعخشتەی خولیتۆربۆفانئێن ئاڕ تیدەروەندژە سامییەتکریستیانۆ ڕۆناڵدۆچوارینەکانی خەییامتەحیاتپارێزگای سلێمانیکفریفایەق بێکەسسەید ڕەزاخۆرمێتاڤێرسکەرەوزمایەسیریسێزدەبەدەرقوبرسدەریای مردووموەتتەئی مالیکھێمنئەریتریاتێنسحیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتناتۆنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردی🡆 More