لیان سکات کێنێدی: کەسایەتییەکی خەیاڵیی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ

لیان ئێس کێنێدی (بە ئینگلیزی: Leon S.

Kennedy – ناوی تەواو: لیان سکات کێنێدی • بە ژاپۆنی: レオン・スコット・ケネディ) کەسایەتییەکی خەیاڵیی کایەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە. ئەو وەک یەکێک لە دوو کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ دەرکەوت. لیان دواتر وەک کەسایەتیی سەرەکیی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ دەرکەوت، جارێکی تریش وەک یەکێک لە حەوت کەسایەتییە سەرەکییەکەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ دەرکەوت. بە شێوەیەکی گشتی، کەسایەتییەکە ڕەخنەی ئەرێنی لێ گیراوە.

لیان سکات کێنێدی
لیان سکات کێنێدی: کەسایەتییەکی خەیاڵیی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ
لیان ئێس کێنێدی لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦
زنجیرەڕێزدێنت ئیڤڵ
یەکەم دەرکەوتنڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ (١٩٩٨)
دروستکەرھیدێکی کامیا
نۆبۆرو سوگیمورا
ھونەرمەندئیساۆ ئۆھیشی (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢)
ئەکتەری دەنگپاۆڵ حەدداد (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢)
پۆڵ مێرسیر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤، زە دارکساید کرۆنیکڵز, دیجێنیرەیشن)
کریستیان لانز (ئۆپێرەیشن ڕاکوون سیتی)
ماتیو مێرسەر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦، دامنەیشن)

لەکاتی ڕووداوەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢دا، لیان ئەفسەرێکی پۆلیسی نوێیە کە یەکەم ڕۆژی کارکردنێتی لە ڕاکوون سیتی، بەڵام بۆ سەر کارەکەی دوا کەوتووە و کاتێک دەگاتە شوێنی کارەکەی، دەبینێت کە ڕاکوون سیتی وێران بووە و نزیکەی ھەموو دانیشتووانەکە بوونەتە زۆمبی. لیان لەگەڵ کڵێر ڕێدفیڵد، خوێندکارێکی زانکۆ کە بە دوای براکەیدا دەگەڕێت، بۆ ڕزگارکردنی شێری بێرکن کار دەکات و لەلایەن ئەیدا وۆنگەوە یارمەتی دەدرێت. ٦ ساڵ دواتر، لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤دا، لیان وەک بریکارێکی خزمەتگوزاریی نھێنیی حکوومەتی فیدڕاڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەردەکەوێتەوە، کە ئەرکی ڕزگارکردنی کچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاشڵی، پێ دراوە. لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦دا، ئەو ھێشتا کار بۆ حکوومەت دەکات و جارێکی تر چاوی بە ئەیدا و شێری دەکەوێتەوە.

لیان لە چەند یارییەکی تریش دەرکەوتووە، ھەروەھا لە فیلمە ئەنیمەیشنەکانی دیجێنەرەیشن (٢٠٠٨)، دامنەیشن (٢٠١٢)، و ڤێندێتا (٢٠١٧) ڕۆڵی سەرەکی پێ دراوە. لیان تەنیا لە یەکێک لە فیلمە ئەکشنەکانی پۆڵ ئاندرسن دەری ھێناون دەرکەوتووە، ڕۆڵەکەشی لەلایەن ئەکتەرێکی فەڕەنسییەوە بە ناوی ژۆھان ئەرب گێڕدراوە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیزمانی ژاپۆنیڕێزدێنت ئیڤڵڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦کاپکم

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شەرەفخانی بەدلیسیجوگرافیای عێراقیۆنانقەزای شنگالھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)سۆمەرقوباد تاڵەبانیتاواندەستپەڕقەڵای شێروانەتووڕەییسالمماتماتیکڕۆژژمێری کوردیکۆماری کوردستانئەندەلوسکیشوەرگووگڵسەددام حوسێنپاوانی گشتیشنگالئەرخەوانپارتی ئازادیی کوردستان (ئێران)کتێبمووسڵسۆسیالیزمزمانی کوردیپزیشکی تەمەڵڕۆژژمێری ئێرانیوزەی خۆریخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)عادیلە خانممەھابادخانی لەپ زێڕینقەزای پێنجوێنئیمام شافعیتوندوتیژی دژی ژنانخوێن مەیینمەولانای ڕۆمیشەرەفنامەبزنشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریزانستە کۆمەڵایەتییەکانمارکۆ پۆلۆمانگلیبرالیزمڕۆژژمێری کۆچیپەردەی کچێنیھەورامانموعەمەر قەزافیئایەتەلکورسیئەڤین ئاسۆئایین لە کوردستانعەرەب شەمۆکەریم خانی زەندفۆتۆنقسەی نەستەقسۆران (شار)سولەیمان قانوونیپردی دێرینی ئەڵوەنیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدماکوان کەریمئاسیاسێڵکەنعانگرێبەستدھۆکعەرەبستانی سعوودییاسین (سوورەت)ڕواندائەدۆڵف ھیتلەرمەسروور بارزانیبانک🡆 More