لویز فلیچر (بە ئینگلیزی: Louise Fletcher؛ لە دایکبووی ٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤) خانمەکتەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.
لویز فلیچر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Louise Fletcher | |
لەدایکبوون | ٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤ Birmingham، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ Montdurausse، فەڕەنسا | (٨٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Estelle Louise Fletcher |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر |
بواری کار | نواندن |
پەروەردە | University of North Carolina at Chapel Hill، Ramsay High School |
Doctoral student | Natasha Mortimer |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٨ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، BAFTA Award for Best Actress in a Leading Role، Mary Pickford Award |
لویز لە ساڵی ١٩٧٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی کۆبوونەوەی بازەکان دەرکەوت (A Gathering of Eagles)، دوای ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٧٤ دزی وەک ئێمە (Thieves Like Us) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٥، لە فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest), بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی زۆری پەیداکرد بەوەی بووە براوەی کۆمەڵێک خەڵات لەوانە، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر بە ڕۆڵی دراما، ھەروەھا خەڵاتی خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی بۆ باشترین خانمەکتەر بەڕۆڵی سەرەکی. ئەو بووە سێیەم خانمەکتەری ھۆڵیوود لەپاڵ ھەریەکە لە ئۆدری ھەپبێرن و لیزا مینێلی کە بتوانێت ئەم سێ خەڵاتە بەدەست بھێنێت. کۆتا دەرکەوتنی لویز لە فیلمەکان، لە ساڵی ٢٠١٣ بوو لە فیلمی پیاوێکی نایاب (A Perfect Man) بوو.
لویز لە ساڵی ١٩٦٠، ھاوسەرگیری لەگەڵ بەرھەمھێنەر جێری بیک ئەنجامدا، دواتر لە ساڵی ١٩٧٧ جیابوونەوە. بەیەکەوە دوو کوڕیانن بوو بەناوەکانی جۆن و ئەندرێو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لویز فلیچر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لویز فلیچر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.