لارناکا (بە یۆنانی: Λάρνακα، تورکی: Larnaka) شارێکە لە کۆماری قوبرس و دەکەوێتە کەناری باشووری دوورگەی قوبرس.
کە فڕۆکەخانەی سەرەکی قوبرسی تێدایە بەناوی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی لارناکایە. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٧٢ ھەزار کەسە و ڕووبەرەکەی بە دووەم گەورەترین بەندەری دوورگەی قوبرس دادەنرێت، جگە لەوەی کە کەنار دەریایەکی گەشتیاریی تایبەتی ھەیە.
لارناکا | |
---|---|
بە یۆنانی: Λάρνακα | |
بەشێکە لە | Larnaca District |
ناو بە زمانی فەرمی | Λάρνακα |
زمانی فەرمی | زمانی یۆنانی |
وڵات | قوبرس |
پایتەختی | Larnaca District، Larnaca Municipality |
دابەشکاریی کارگێڕی | Larnaca Municipality |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، UTC+03:00 |
پۆتانی شوێن | |
دانیشتووان | ٥٩٬٢٠٠ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٦ مەتر |
خوشکەشارەکان | براتسیلاڤا، تەرابلوس، Poti، Krasnodar، Vladimir |
ڕووبەر | ٣١٫٧٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://www.larnaka.com/ |
لەوانەیە ناوی شارەکە بەھۆی زۆری ژمارەی دارەتەرمەکان (larnax) وەرگیرابێت کە لە شارەکەدا دۆزراونەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٢ سۆفۆکلیس ھاگیساڤاس کە شوێنەوارناسێکی میریییە ڕای گەیاند، کونسوڵی ئەمریکی شارەکە (لە چارەکی کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا) بانگەشەی ئەوەی کردووە کە زیاتر لە ٣ ھەزار گۆڕی لە ناوچەی لارناکادا دۆزیوەتەوە دوای دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دارەتەرمەکان (تابووت) لە شارەکەدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لارناکا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لارناکا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.