قەرەتەپە یەکێک لە شارەدێیەکانی قەزای کفری، لە پارێزگای دیالە، ناوەندی ناحیەی قەرەتەپەیە.
دانیشتوانەکەی لە عەرەب و تورکمان و کورد پێکھاتووە. قەرەتەپە وشەیەکی تورکییە کە لە دوو بڕگە پێکھاتووە، قەرە و تەپە کە بە واتای (گردی ڕەش) دێت. (مستەفا جەواد) زانا و مێژوونووس و زمانناسی عەرەب خەڵکی شارەدێیەکەیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی عێراق و عەرەبی ھاوچەرخ.
قەرەتەپە | |
---|---|
قرةتبة - Qara Tapa | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
پارێزگا | دیالە |
قەزا | کفری |
ناحیە | قەرەتەپە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٢٩ مەتر (٤٢٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
• سەرجەم | ٢١٬٥٤٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) و تورکمانی و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
شارەدێیەکە دەکەوێتە قەزای کفری، لە دووری باکووری شاری موقدادییە و باکووری دەریاچەی حەمرین و نزیکەی ٤٠ کم لە ناوەندی پارێزگای دیالەوە دوورە.
ژمارەی دانیشتوانی شارەدێیەکە گەیشتووەتە ٢١ ھەزار و ٥٤٩ کەس، بەپێی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی ٢٠١١دا.
کلۆدیۆس ریچ لە ساڵی ١٨٢٠ سەردانی قەرە تەپە دەکات و بە گوندێکی کوردی وەسف دەکات. لە ساڵی ١٨٠٥دا ٧٠٠ خانووی ھەبووە و بەھۆی ھەڵاتن لە ستەمکاری حکومەت بۆ ٧٥ خانوو کەم بووبووەوە.
جەیمس باکینگھام لە ساڵانی ١٨٢٠ سەردانی قەرە تەپەی کردووە و بە گوندێکی دانیشتووی تورکمان وەسف دەکات. قەبارەی شارەدێیەکەی بە نیوەی کفری خەمڵاندووە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ھەزار کەسە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەرەتەپە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.