فەرھەنگی خوەرھەڵات ناوی فەرھەنگێکی (کوردیی باشووری-فارسی)یە کە لە لایەن کەریم کەریمپووڕ نووسراوە و ساڵی ٢٠٠١ لە کرماشان لە پەخشانگەی سوبحی ڕەوشەن چاپ کراوە.
فەرھەنگەکە سێ بەرگە و سەرجەم بریتییە لە ١٢١٥ لاپەڕە و وشەکانی زاراوەکانی کوردیی باشووری وەکوو کەڵھوڕی، کرماشانی، ئیلامی، فەیلی، کولیایی و لەکی لە نێوی کۆکراوەتەوە. لە بەرگەی یەکەمی فەرھەنگی خوەرھەڵات ڕێزمانی کوردیی باشوورییش ھاتووە و لە بەرگەی سێیەمیش وشەکانی بۆ بەرامبەرە نامۆکان پێشنیار کراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەرھەنگی خوەرھەڵات, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.