فۆسیل

فۆسیل یان بەبەردبوو (بە ئینگلیزی: Fossil) بریتییە لە ھەر پاشماوە، نەخش، چاپ بوو یان شوێنەواری بوونەوەرێکی زیندوو کە مێژوویەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی جیۆلۆجی ڕابردوو.

نموونەی بە بەردبووەکان ئەمانەن: ئێسک، قاوخ (توێکڵی دەرەوە)، ئێسکەپەیکەر، چاپکراوی ئاژەڵ یان زیندەوەرە بچووکەکانی سەر بەرد، تەنە پارێزراوەکانی ناو زاخ، موو، بە بەردبووی تەخە، بە بەردبووەی نەوت، بە بەردبووی خەڵوز یان پاشماوەکانی ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (DNA). بەشێوەیەکی گشتی بە بەردبووەکان بە تۆمارە بە بەردبووەکان ناسراوە.

فۆسیل

زانستی بە بەردبووەکان (بە ئینگلیزی: Paleontology) زانستی لێکۆڵینەوەیە لە بە بەردبووەکان و ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت: تەمەنی بە بەردبووەکان، شێوازی دروستبوونیان و گرنگییان لە لایەنی پەرەسەندنەوە. نموونەکان وەک بە بەردبوو دادەنرێت ئەگەر تەمەنیان لە ١٠ ھەزار ساڵ زیاتر بێت. کۆنترین تەمەنی بە بەردبوو ٣٫٨٤–٤٫١ میلیارد ساڵ کۆنە. چاودێریکردنەکانی سەدەی نۆزدەھەم و دۆزینەوەی پەیوەندی چەند بە بەردبوویەکی دیاریکراو بە چینە بەردی دیاریکراوەوە بووە ھۆی ناساندنی خشتەی کاتیی جیۆلۆجی و تەمەنە ڕێژەییەکانی بە بەردبووە جیاوازەکان. گەشەسەندنی تەکنیکی پێوەری تیشکدانەوە لە سەرەتای سەدەی بیستەم دا رێخۆشکەر بوو کە زاناکان بتوانن بە شێوەیەکی بڕی (چەندێتی) تەمەنەی تەواو و وردی بەرد و بە بەردبووەکان دیاریبکەن.

بە بەردبووەکان قەبارەیان دەگۆرێت لە یەک مایکرۆمەتری (١ µm) بەکتریاوە بۆ داینەسۆر و درەختەکان کە چەندین مەتر درێژن و کێشیان چەند تەنێکە. بەشێوەیەکی گشتی بە بەردبووەکان تەنھا یەک بەشی بوونەوەرە لەناوچووەکە دەپارێزێت و زۆرجار ئەو بەشەیە کە بەشێوەیەکی نیمچەیی بەکانزا بووە لە کاتی ژیانی بوونەوەرەکەدا وەک ئێسک و ددانی بربڕەدارەکان. ھەروەھا بە بەردبووەکان دەکرێت نیشانەش لەخۆبگرن کە لەلایەن بوونەوەرەکەوە بەجێھێلدراوە کاتێک لە ژیاندابووە وەک شوێنپێی ئاژەڵ یان پاشەڕۆکانیان (پیسی) و ئەم جۆرە بە بەردبووانە بە (بە بەردبووە شوێنەوارەکان) پێناسەدەکرێت و جیاوازە لە (بە بەردبووە جەستەییەکان). جۆرێکی دی لە بە بەردبووەکان زیندەکیمیایین (Biochemical) بە (بە بەردبووی کیمیایی یان شوێنەواری زیندەیی) ناودەبرێن.

خەمڵاندنی مێژووەکان

کۆکردنەوەی بە بەردبووەکان دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای تۆمارکردنی مێژوو وە بە بەردبووەکان خۆیان وەک (تۆماری بە بەردبوو یان تۆماری بەردین) ناودەبرێن. تۆمارە بە بەردبووەکان یەکەمین و سەرەتاترین سەرچاوەکانی زانیاری بوون کە بەکاردەھێنران لە لێکۆڵینەوەکانی پەرەسەندن و بەردەوامیشە لەوەی پەیوەندییەکی پتەوی ھەبێت لە دیاریکردنی مێژووی ژیان لەسەر زەوی. زانایانی بە بەردبووەکان تۆمارە بەردینەکان بەکاردەھێنن بۆ تێگەیشتن لە ڕێکاری پەرەسەندن و شێوازی دیاریکراوی چۆنیەتی پەرەسەندنی جۆرە جیاوازەکان.

زانستی بە بەردبووەکان ھەوڵ دەدات نەخشەسازی چۆنیەتی پەرەسەندنی ژیان بکێشێت لە سەردەمە جیۆلۆجییەکان دا بەڵام سەختی دۆزینەوەی سەردەمە بە بەردبووەکان بە ئاستەنگی ڕاستەقینە دادەنرێت وە نەبوونی توخمە تیشکدەرەوەکان لەو چینانەی پارێزگاری لە بە بەردبووەکان دەکەن کە پێویستە بۆ دۆزینەوەی مێژوو لەڕێی (پێوەری تیشکدانەوە) وە. ئەمە تاکە ڕێگایە لە دیاریکردنی تەمەنێکی دیاریکراوی ورد بۆ ئەو بەردانەی لە ٥٠ میلیۆن ساڵ کۆنترن.

ھەروەھا ڕێگای پێوەری تیشکدانەوە پێویستی بە کاری تاقیەگەی ورد و وریا ھەیە. بنەما سەرەکییەکە سادە و ئاسانە: خێرایی شیبوونەوەی توخمە تیشکدەرە جیاوازەکان زانراوە و بۆیە ڕێژەی توخمە تیشکدەرەوەکە لەسەر بەرھەمە شیبۆوەکە پیشاندەری ئەوەیە کە چەندێک لەمەوبەر توخمە تیشکدەرەوەکە یەکی گرتووە لەگەڵ بەردەکەدا. توخمە تیشکدەرەوەکان تەنھا لەو بەردانەدا باون لە سەرچاوەیەکی گڕکانیان ھەیە و بۆیە ئەو بەردانەی دەتوانن بە بەردبووەکان ھەڵبگرن و مێژووەکەیان بە ڕێگەی پێوەری تیشکدانەوە دیاریبکرێت بریتییە لە چینە خۆڵەمێشە گڕکانییەکان.

سنووردار کردنەکان

بەشێوەیەکی دەگمەن زیندەوەرەکان بە باشترین بارودۆخ لە بە بەردبووەکان پارێزراون و بەشێکی زۆر کەمی ئەو بە بەردبووانەش ھەتا ئێستا دۆزراونەتەوە. ئەمەش پشتڕاست کراوەتەوە بە پێی ئەو ڕاستییەی کە ژمارەی جۆرەکانی دۆزراونەتەوە لەڕێی تۆماری بەردینی ڕێژەکەیان کەمترە لە %٥ ی جۆرە زیندووە زانراوەکان و ئەمەش پێشنیارکەری ئەوەیە کە ڕێژەی ئەو جۆرە زیندەوەرانەی زانراون لەڕێی بە بەردبووەکانەوە کەمترە لە %١ی ھەموو جۆرە زیندەوەرەکانی ژیاون لە ھەر کاتێک دا.

لەبەر ئەو بارودۆخە دەگمەن و تایبەتەی پێویستە بۆ بە بەردبوونی پێھاتەیەکی زیندەیی، چاوەڕێ دەکرێت تەنھا ڕێژەیەکی کەمی جۆرەکانی زیندەوەران بوونیان ھەبێت لە دۆزینەوە بەردینەکان دا و ھەر دۆزینەوەیەک پیشاندەری تەنھا وێنەیەکی خێرا و تێپەڕی ڕێکاری پەرەسەندنە.

تۆمارە بەردینەکان بە زۆری تایبەتمەندە بۆ ئەو زیندەوەرانەی خاوەنی پارچە و جەستەی ڕەق و پتەون و وایکردووە زۆربەری کۆمەڵە زیندەوەرە جەستە نەرمەکان کەمترین پێگەیان ھەبێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

فۆسیل خەمڵاندنی مێژووەکانفۆسیل سنووردار کردنەکانفۆسیل سەرچاوەکانفۆسیل بەستەرە دەرەکییەکانفۆسیلئۆکسجینزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

١٥ی حوزەیرانمەغریبمایکرۆسۆفت ئۆفیسناوە پلازمە تۆڕئەبوو لەھەبئیحسان نووری پاشاکیمیامیرنشینی بابانمێژووی کوردزیگمۆند فرۆیدجامی جیھانیی فیفاخوێندنی مێژووی ھونەربانالیئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیئینسایکڵۆپیدیا٣٥٢ (ژمارە)عەبدوڵڵا پەشێونەخۆشیی ئەلزھایمەربابا تاھیری ھەمەدانیشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانکۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشد (زانکۆی بەغدا)مێتاڤێرسئۆسیس ئۆڤ دە سیزدانتێ ئەلیگیێریزێڕباشووری کوردستانئاشوورییەکانمافیاسویستارانکۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتسپارێزگای سلێمانیپارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەدزمانی ئینگلیزی٢٠٠٦عەدنان و لیناشیعر٨٣٨ (ژمارە)ڕۆژھەڵاتی کوردستانڕەمەزان (مانگ)خالید کوڕی وەلیدتیۆریی ژمارەڕێژەڤیتامینشەڕی کۆریاپیرەمێردعەلائەدین سەججادیبێن ئافلێکشەڕی بەدرشیعری نوێی کوردیمۆنتیڤیدیۆئەندازەداگیرکاریی عێراق بۆ سەر کووەیتئینستاگرامناوکەیەکگرتن٨٢٢ (ژمارە)سەردەمی پێغەمبەرایەتیجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ڤایرۆسی کۆمپیوتەر٩ی تەممووزعوسمان عەبدولعەزیزجەنگی ئوحودگووگڵئینتەرنێتعیمران خانئێستا٢١ی ئازارگۆڕەپان و مەیدانموورشەڕی سارد٦٢٢ (ژمارە)گەورەیی (بیرکاری)ئیمپراتۆریەتیی ساسانیتەورات🡆 More