فۆرزا ھۆرایزن (بە ئینگلیزی: Forza horizon)یەکێکە لە یارییە ڤیدیۆ ئەلیکترۆنییەکان لە جۆری پێشبڕکێی ئۆتۆمۆبیلەکان.
لە ستۆدیۆی پلەی گڕاوند گەیمزی بەڕیتانی دەرکەوتووە، دواتر کۆمپانیای تێرن ١٠ی ستۆدیۆی ئەمریکی لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی بڵاوی کردەوە. بە تایبەتی لە سیستمی ئێکس بۆکس ٣٦٠ کار دەکات.
فۆرزا ھۆرایزن لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ستایش کرا، سەرەتا لە زنجیرە نوێیەکەی دووەمی لەژێر ناوی فۆرزا دانرا لەگەڵ زنجیرەی فۆرزا مۆتۆسپۆرت ڕەسەنەکە. بەرەبەرە فۆڕزا گەشەی سەند، و لە ماوەی شەش ساڵان سێ بەشی تری بڵاوبوویەوە کە ئەمانە بوون: forza horizon 2 (٢٠١٤)، forza horizon 3 (٢٠١٦)، forza horizon 4 (٢٠١٨).
فۆرزا ھۆرایزن بەتایبەتی تیشک دەخاتەسەر پێشبڕکێ کردن لەسەر شەقام، یارییەکە وەک ئەوە وایە لەسەر نەخشەیەکی گشتی بیت ھەندێک لە ڕێگاکان بەشێوەیەکی کاتی داخراون، لادان (درێفت) لەناو یارییەکە دەبێتە ھۆی کۆبونەوەی خاڵ (پۆینت).
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاست (لێڤڵ) پێشبڕکێ لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگ دەکەیت، بۆ نموونە پێشبڕکێ کردن لەگەڵ کۆپتەر و فرۆکە. یاریزان دەتوانێت بەشێوەی ئۆنڵاین یاری بکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فۆرزا ھۆرایزن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فۆرزا ھۆرایزن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.