سەد ساڵ تەنیایی (بە ئیسپانی: Cien años de soledad) ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداریی کۆڵۆمبی گابرێل گارسیا مارکیزە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوە. بەھۆی ئەم ڕۆمانەوە خەڵاتی نۆبڵی وێژە لە ساڵی ١٩٨٢ بە گابریل گارسیا مارکیز بەخشرا. مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥ دا لە مەکسیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپکرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دائەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە.
نووسەر | گابریێل گارسیا مارکێز |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Cien años de soledad |
وەرگێڕ | گرێگۆری ڕاباسا |
وڵات | کۆڵۆمبی |
زمان | ئیسپانی |
چەشن | ڕیالیزم، ڕۆمان |
بڵاوکەرەوە | ھارپەر (ئەمریکا) Jonathan Cape (بەریتانیا) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٦٧ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٩٧٠ |
OCLC | ١٧٥٢٢٨٦٥ |
نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک ئەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە لە گوندێکی خەیاڵی ئەژین بەناوی ماکۆندۆ. کە زۆربەی ناوی مناڵ و نەوەکانیشیان وەک لە ڕۆمانەکەوە ھاتوە بەناوی لادێکەیانەوە ناو ئەنێن.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەد ساڵ تەنیایی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەد ساڵ تەنیایی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.