سیستیک فایبرۆسس یان بەڕیشاڵبوونی کیسەیی نه‌خۆشیه‌کی بۆماوه‌یییه که به‌زۆری كاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سییه‌کان به‌ڵام هه‌روه‌ها کار ده‌کاته سه‌ر په‌نکریاس، جگه‌ر و گورچیله.
ده‌بێته هۆی گرانی هه‌ناسه‌دان و ده‌ردانی لینجه مادده به هۆی هه‌وكردنی سییه‌کان، نیشانه‌کانی تر وه‌ک هه‌وكردنی که‌لێنه‌کان و گه‌شه‌ی نابه‌جێ و کوته‌ک لێهاتنی په‌نجه‌کانی ده‌س و قاچ و پیسایی چه‌ور هه‌روه‌ها نه‌زۆکی له پیاواندا، توندی نیشانه‌کان به پێی که‌س ده‌گۆڕێ.
هیچ چاره‌سه‌رێ بۆ سیستیک فیبرۆسیس تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌نها چاره‌سه‌ر دانی ئانتی بایۆتیکه که هه‌ندێ جار له ڕێگای حه‌ب یاخود له ڕێگای هه‌ڵمژینه‌وه ده‌درێ.
نیشانه سه‌ره‌کیه‌کانی سیستیک فیبرۆسیس بریتین له تام سوێری پێست، گه‌شه‌ی نارێک، نارێکی زیاد بونی کێش سه‌ره‌ڕای خواردنی ئاسایی، کۆبونه‌وه‌ی لینجه مادده، ژه‌هراوی بونی سیه‌کان، کۆکه و گرانی هه‌ناسه‌دان هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری نه‌زۆکی له پیاواندا، هه‌ندێک نیشانه‌کان له مناڵیه‌وه ده‌ره‌که‌وێ وه‌ک قه‌بزی.
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوندا مناڵه‌کانی توشبوو به سیستیک فابرۆسس وه‌رزش ده‌که‌ن بۆ ده‌ردانی ئه‌و لینجه مادانه‌ی که له بۆریچکه‌کانی سیه‌کانیاندا هه‌یه، رووکه‌شه خانه‌کانیان پرۆتینێک دروست ده‌که‌ن که ده‌بێته هۆی دروست بونی لینجه مادده‌ی زۆر، نارێکی گه‌شه له مناڵاند وه‌ک کێشی که‌م و باڵای کورت تر له چاو هاوته‌مه‌نیاندا، ئو گه‌شه نارێکه زۆر هۆکاری هه‌یه وه‌ک ژه‌هراوی بونی سیه‌کان که وا ده‌کا بڕی ئۆکسجینی پێویست نه‌چێ بۆ به‌شه‌کانی له‌ش، لاوازی له هه‌لمژینی خۆراکی پێویست له کۆ ئه‌ندامی هه‌رسدا.
١ له ٢٥ دانیشتوانی باکوری ئه‌وروپا هه‌ڵگری بۆماوه‌مادده‌ی سیستیک فایبرۆسسن. ئه‌م نه‌خۆشیه ته‌نها ده‌رده‌که‌وێ کاتێ دوو هه‌ڵگر منداڵیان ده‌بێ(وه هه‌ر منالێکیه‌ن چانسی توشبونیان ٢٥٪ه)، واته بۆ توش بون به سیستیک فایبرۆسس پێویسته که‌سه‌که هه‌لگری دوو بۆماوه مادده‌ی به‌زیو بێت، هه‌رچه‌نده ته‌نها ١ له ٣٠٠٠ پێست سپی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه، ٩٠٠ بۆماوه مادده‌ی جیاواز دۆزراوه‌ته‌وه که ده بێته هۆی بۆ توش بوون به سیستیک فایبرۆس.
سیستیک فایبرۆسس ده‌توانرێ ده‌ستنیشان بکرێ به چه‌ن شێوه‌یه‌کی جیاواز، وه‌ک ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که بۆ وه‌چه‌ی تازه له دایکبوو ده‌کرێ، تاقیکردنه‌وه‌ی ئاڕه‌قی که‌سه‌که یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی بۆماوه‌یی، به پێی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک که له سالی ٢٠٠٦ کرا ده‌رکه‌وت ١٠٪ی که‌یسه‌کانی سیستیک فایبرۆسس ده‌دۆزرانه‌وه له‌کاتی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که بۆ وه‌چه‌ی تازه له دایکبوو ده‌کرێ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پێویسته تاقیکردنه‌وه‌ی ئاره‌ق بکرێ بۆ دڵنیابون.
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێ بۆ سیستیک فایبرۆسس نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ژیان له‌گه‌ل ئه‌م نه‌خۆشیه‌ده ئاسانتر بووه وه‌ک له ٧٠ ساڵ پێش ئێستا، له کاتێکدا کا مناڵی ساوا پێش ٧٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌مه‌نی نه ده‌گایشته ١ ساڵ، مناڵی توشبوو له‌م رۆژه‌دا به ئاسانی تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن ده‌ژین، به هۆی ئه‌و چاره‌سه‌رانه که یارمه‌تیده‌رن بۆ ژیانی نه‌خۆشه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزش کردن و خواردنی ته‌ندروست یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه که له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ن ماوه‌ی کارکردنی کۆئه‌ندامه‌کان درێژده‌کاته‌وه وا له ئه‌ندامه‌کان ده‌کات که بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر بتوانن وه‌ک ئه‌ندامی که‌سی ئاسایی کار بکه‌ن.
ئه‌و چاره‌سه‌رانه تیشکۆ دۆخه‌نه سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی که به سیه‌کان گه‌یشتون به‌هۆی لینجه مادده ده‌ر دراوه‌کانه‌وه پێیان گه‌یشتووه.
زۆر جار چاندنی سیه‌کان ده‌بێته پێویستی به‌هۆی بێ هێزی سیه‌کان و به‌رگه نه‌گرتنیان بۆ وه‌رزش دوای تێپه‌ر بونی کات، هه‌رچه‌نده چاندنی یه‌ک سی ده‌کرێ له نه‌خۆشیه جیاوازه‌کانی سیه‌کاندا به‌ڵام نه‌خۆشه‌کانی سیستیک فایبرۆسس پێویستیان به‌وه‌یه که هه‌ردوو سیه‌کانیان بۆ بچێنرێته‌وه چونکه ئه‌و به‌کتریایانه‌ی له سیه‌که‌یاندا هه‌یه توانای گواستنه‌وه‌ی بۆ سیه نوێکه هه‌یه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگه چاندنی په‌نکریاس و جگه‌ر بکرێ بۆ خۆ لێدورخستنه‌وه له نه‌خۆشیه‌کانی جگه‌ر و شه‌کره.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیستیک فایبرۆسس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیستیک فایبرۆسس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.