ژەھر یان ژار لە زانستی زیندەوەرزانیدا بریتییە لە ھەندێک جۆری ماددە کە توانای ئازاردان و زیان گەیاندنی ھەیە، یاخود نەخۆشخستن یانیش کوشتن.
ژەھرەکان لە ڕێگەی ھەڵمژین یان دەست لێدان یان خواردنیان کاریگەری خۆیان دەنوێنن.
ئەو زانستەی کە لە ژەھر و کاریگەری و ڕێگەچارەکانی دەکۆڵێتەوە پێی دەوترێت زانستی ژەھرەکان، ھەر ماددەیەکیش سیفەتی ژەھری ھەبێت بە "ژەھراوی" ناوی دەبرێت.
ژەھرەکان لە کۆنەوە بەکارھاتوون و بە ڕێگەی جۆراوجۆر دروست کراون کۆنترینیان لە ڕێگەی دەرکردنی ژەھری مار بووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ پێشکەوتنی زانستدا ژەھر لە تاقیگەکاندا بەھۆی ماددەی کیمیایی جیاوازەوە دروست دەکرێت و بۆ چەندین مەبەستی جیاوازیش بەکاردەھێنرێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژەھر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژەھر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.