ئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن

سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن (ئینگلیزی Anti-lock Braking System) یاخوود ھەندێک جار پێی دەوترێت سیستمی دژە خلیسکاندنی ڕاگرتن، سیستمێکی دڵنیایی ئۆتۆمبێلە کە ھەووڵدەدات تایەی خولاوە لە قفڵ بوون یاخود لە خلیسکاندن (خشاندن) بپارێزێت.

ئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن
ھێمای سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن

لە کاتی ئیستۆپ کردن سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات و ماوەی ڕاگرتنەوە کەمدەکات؛ ئەمە لە سەر ڕوویەکی وشک یا خلیسکاویدا؛ بەڵام لەسەر ڕوویەکی بەفراوی یا قیرنەکراودا ماوای ڕاگرتنەوەکە زیاتر دەبێت بەڵام کۆنترۆل کردنێکی زیاتر.

یەکێکی تر لە سوودە نموونەیەکانی سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن ئەوەیە؛ ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامێک بروا کە لایەکی تەڕبێت و لایەکی وشک، سیستمەکە بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی لەسەر لا تەرەکە کاردەکات بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکە بە جێگیری و ڕوونەدانی خلیسکاندن.

ئەم سیستمە لە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بە شیوەیەک کە تەنھا دژی قفلبوون نەبێ بەڵکو وای لێکرا کە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ھێزی ئیستۆپکردن کۆنترۆڵ بکرێت لەنێوان تایەی پێشەوە و دواوە (کە ناوبانگترینیان سیستمی ئەلیکترۆنی جیگیرکردن ە کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت Electronic Stability Control (ESC)).

لەکاتی ھەبوونی ھەر کێشەیەک لەم سیستمە؛ ھێمای سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن ABS بە ڕەنگی پرتەقاڵی لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبیلەکە دەردەچێت.

مێژوو

سەرەتای بیرۆکە نوێیەکەی سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٥٠، (ھەرچەندە زانایەکی فەرەنسی لە ساڵانی ١٩٠٨ لە ڕاگرتنەوەی شەمەندەفەر ئەم بیرۆکەیەی بەکار ھێناوە). لە سەرەتای ساڵانی ٦٠ ەکان ئەم سیستمە بە میکانیکی بۆ ئۆتۆمبێل دانرا بەڵام زۆر سەرکەوتوو نە بو بەھۆی ناتەواوی لە سیستمەکە و زۆری تێچووی، لە کۆتایی ٦٠ کان یەکەم سیستمی ئەلیکترۆنی دژە قفڵبوون لە سەر فرۆکەی کۆنکۆرد دانرا. لە ساڵی ١٩٧١ کۆمپانیای کرایسلەر لەگەڵ دەستەی بیندیکس ئەم سیستمەیان لەسەر imperial 1971 ناساند. لە ساڵی ١٩٧١ لەسەر یەکەم ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر دانرا لەلایەن کۆمپانیای فیات. لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوو ە لەسەر مۆتۆرسایکلی BMW k100 دانرا.

بیرۆکەی کارکردن

ئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن 
وێنەی دووەم

ئەڵقەیەکی خڕی کون کون یا ددان ددان (وێنەی دووەم) لە تایەکان دەبەسترێت و ھەستیارێکی (سێنسۆر) لەسەر دادەنرێت، ھەستیارەکانیش بە کۆمپیتەری سەیارەکەوە بەستراون، لەکاتی ئستۆپ کردن بە تووندی تایەکە قفڵ دەبێت و خولانەوەکە نامێنێت ، ھەستیارەکەش ھەست بەوە دەکات و ئستۆپەکە بەردەدات و دواتر دەیگرێتەوە، ئەم کارەش بە خێرای دوبارە دەبێتەوە ھەتاوەکو ھێزی ئیستۆپ کردن بەردەوامبێت لەلایەن شۆفێرەوە؛ بەمەش خشاندن دروست نابێت و زۆرترین ھێزی وەستاندن درووست دەبێت.

جۆرەکانی ڕاگرتن ABS:

١- چوار کەناڵ، چوار ھەستیار

بۆ ھەر تایەیەک ھەستیارێکی (سێنسۆر) تایبەت دانراوە، وە بۆھەریەکێکیشیان کەناڵی (Valve) تایبەت بە خۆیان ھەیە و ھەریەکێکیان بە کۆنتۆڵ کردنێکی تایبەت بەخۆی کاردەکات، ئەمەش بۆ بەدەست ھێنانی لووتکەی ھێزی ڕاگرتنەوە.

٢-سێ کەناڵ، چوار ھەستیار

بۆ ھەر تایەیەک ھەستیارێکی (سێنسۆر) تایبەت دانراوە، وە بۆ ھەریەک لە تایەکانی پێشەوە کەناڵی (Valve) تایبەت بە خۆیان ھەیە، بەڵام تایەکانی دواوە بە ھەردووکیان تەنھا یەک کەناڵیان ھەیە، ئەم جۆرەیان زیاتر لەسەر ئۆتۆمبێلە کۆنەکان ھەیە کە ھەر جوار تایەکانیان سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرت یان لەسەربوو.

٣-سێ کەناڵ، سێ ھەستیار

ئەم جۆرەیان زیاتر لەسەر سیستمی پیکەبە بەرھەڵگرەکان بەکاردێت، کە دوو کەناڵ و دوو ھەستیار بۆ ھەریەک لە تایەکانی پێشەوە و یەک کەناڵ و یەک ھەستیار بۆ ھەردوو تایەی دواوە، کە ھەستیارەکەی دواوە لەسەر ئەکسلی دواوە بەستراوە.

٤- دوو کەناڵ، چوار ھەستیار

ئەم جۆرەیان لەو ئۆتۆمبێلە نەفەرھەلگرانە بەکاردەھات کە لە سالانی ١٩٨٠ تا ١٩٩٠ بەرھەمدەھێنران، کە ھەر تایەیە و ھەستیارێکی (سێنسۆر) تایبەت بەخۆی ھەبوو، بەلام ھەردوو تایەی پێشەوە و پشتەوە یەکی یەک کەناڵیان ھەبوو، بۆیە کاتێک ھەستیارەکە قفڵبوونێکی دەدۆزییەوە لەسەر یەک تایە یەکسەر سیستمەکە ئاگادارکردنەوەیەک دەنێریت بۆ کەناڵەکە و لەسەر ھەردوو تایەکە چالاک دەبێت.

٥-یەک کەناڵ، یەک ھەستیار

ئەمەیان بە گشتی لەسەر ئۆتمبێلە بارھەلگرەکان، بەرزەکان وە ڤانەکان بەکاردێت. کە یەک کەناڵ بۆ تایەکانی دواوە و یەک ھەستیاریش لەسەر یەکسلی دواوە دانراوە،

کاریگەرییەکان

لە ساڵی ٢٠٠٤ لە وڵاتی ئوستوراڵیا لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکان لە زانکۆی مۆناش دەرکەوت کە سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن ھۆکارێکە بۆ:

  • کەمکردنەوەی ڕێژەی پێکدادان بە ڕێژەی ١٨٪.
  • کەمکردنەوەی ڕێژەی پێکدادان لە شەقامە زبرەکان (وەک کۆنکریت) بە ڕێژەی ٣٥٪.

یاساکان

لە یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە پێویستە ھەموو ئۆتۆمبێلێکی نوێ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن ی لەسەربێت، وە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێویستە ھەموو ئۆتۆمبێلێکی نوێ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن و سیستمی ئەلیکترۆنی جیگیرکردن ی لەسەربێت.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

ئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن مێژووئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن بیرۆکەی کارکردنئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن جۆرەکانی ڕاگرتن ABS:[١]ئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن کاریگەرییەکانئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن یاساکانئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن ئەمانەش ببینەئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن سەرچاوەکانئیستۆپ سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتنزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئۆتیزمسەرۆک وەزیرانی عێراقعەزیز گەردیئیبن تەیمیەئاردا گولەرپەیمانی لۆزانپاندای کۆنگ فو ٤فەلەکەدین کاکەییقەڵای ھەولێرگرێبەستشۆڕشی فەڕەنساسەعید نوورسیعەبدوڵڵا پەشێوئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاواباجڕاپەڕینی ١٩٩١لایسۆسۆمشۆڕشی پیشەسازانەجەنگی ئوحودلا لیگالودڤیگ ڤان بێتھۆڤنسەید سادقzhlucجافپاپاگووگڵمحەممەد ساڵح دیلانڕیخۆڵەباریکەھەوکردنی پەردەکانی مێشکئیبراھیم ئەحمەدپۆڕنسلێمانی.bnھەڵپەڕکێی کوردیمیدیاویکیچارڵی چاپلنخولی نایابی بەلجیکیئێچ تی ئێم ئێڵعەرەبستانی سعوودینەورۆزڕۆژژمێرعەبدوڵڵا گۆرانعەزیز نێسینئاسنبەڕازیلفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیفاشیزمتا (نیشانەی نەخۆشی)سوێڕەڵەجامی جیھانیی فیفاسەددام حوسێنبالکانفیفاسوارە ئیلخانیزادەمەم و زینکۆمۆنیزمدیپلۆماسینیشتیمانپەروەریسنەشیرازکۆڕەکسمکۆدەستپێکبەکتریاکەریم خانی زەندعیسازستانوەرزشجامی نەتەوەکانی ئەورووپاشۆڕشی ئەیلوول🡆 More