سڤانتێ پابۆ (بە سوێدی: Svante Pääbo) زانای جیناتی سویدییە و پسپۆڕە لە بواری جیناتی پەرەسەندن.
وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی شوێنەوارناسی، بە شێوەیەکی بەرفراوان کاری لەسەر جینۆمی نیاندەرتاڵ کردووە. لە ساڵی ١٩٩٧ وەک بەڕێوەبەری بەشی جینات لە پەیمانگای ماکس پلانک بۆ ئەنترۆپۆلۆژیای پەرەسەندن لە لایپزیگ لە ئەڵمانیا دەستنیشانکرا. ھەروەھا پرۆفیسۆرە لە پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای ئۆکیناوا لە ژاپۆن. لە ساڵی ٢٠٢٢ خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی بۆ "دۆزینەوەکانی لە بواری زنجیرەی بۆماوەیی مرۆڤی نیاندەرتاڵ و دۆزینەوەی پێکھاتەی مرۆڤی دێنیسۆڤا " پێبەخشرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سڤانتێ پابۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سڤانتێ پابۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.