سووڕی ئاو یان سووڕی ھایدرۆلۆجی بە گەڕانی ئاو لە ناو سروشتدا دەوترێت و باسی سووڕانی ئاو لە گۆی زەویدا دەکات.
سووڕی ئاو سووڕانێکی ساکار نییە بەڵکوو کۆمەڵێکە لە بزاو و سووڕانە جۆربەجۆرەکان لە سە بەشی گۆی زەویدا واتە تەوشک (ئەتمۆسفێر)، ھایدرۆسفێر و لیتۆسفێر. سووڕانی ئاو لە ناو ئەم بەشانەدا و لە چینێک بە ئەستوورایی ١٦ کم ڕوو دەدات کە ١٥ کیلۆمەتری لە ئەتمۆسفێردایە و تەنیا یەک کیلۆمەتری لە ناو لیتۆسفێردایە.
سووڕی ئاو سووڕێکە بەبێ سەرەتا و کۆتایی. ئاو لە ڕووپەڕی زەریا و وشکاییەکان دەبێتە ھەڵم و دەچێتە ناو ئەتمۆسفێرەوە و پاشان دیسان ئەم ھەڵمی ئاوە بە ڕەوتی جۆربەجۆر دەبێتە بارین و بەسەر ڕووپەڕی زەوی یان زەریادا دەبارێتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سووڕی ئاو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سووڕی ئاو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.