ساردکەرەوە (بە ئینگلیزی؛Refrigeraror) (بە عەرەبی؛ثلاجة) چ مەبەست لێی فێنک کەرەوەکان بێت یان فرێزەرەکان، ئامێرێکە بۆ ساردکردنەوەو سارد راگرتنی خواردن و خواردنەوە و ئەو شتانەی پێویستیان بەوەیە بە ساردی بمێننەوە، بنچینەی کارکردنیشیان بریتیە لە دەرکردنی گەرمی لەو شوێنەی کە لێی بەکاردێن بۆ شوێنێکی تر ساردکردنی ناوەوەی خۆیان و دروستکردنی قاڵبی سەهۆڵی و ئاوی سارد.
لە یاسای دوھەمی «داینامیکی گەرمی» (Thermodynamic) باس لە کرداری خۆکارانە دەکرێت، دیاری دەکات کامە کردار بە ئاسایی خۆی خۆکارانە روو دەدات، بۆ نموونە گواستنەوەی گەرمی ھەردەم لە تەنی گەرمەوە بۆ تەنی سارد خۆکارانە روو دەدات، ھەرگیز بە پێجەوانە خۆکارانە روو نادات، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە ئەم کردارە ھەرگیز روو نادات، بەڵکوو لە کاتێک روو دەدات ئەگەر ئێمە ووزەمان بە کارھێنا بۆ پێچەوانە کردنەوەی بارە سرووشتیەکەی خۆی.
ساردکەرەوەکان بە گشتی پێکھاتوون لەم بەشانەوە
کارکرنی ساردکەرەوە بە شێوەی سوری بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. سەرەتا گازەکە بە ھۆی پەستێنەرەکە تا رادەیەکی زۆر دەپەستێورێتە ناو تەلە باریکەکە، کە ئەمەش وادەکات ئەو گەرمیەی گازەکە ھەڵی گرتبوو بیداتە دەرەوەبە گوێرەی یاسای یەکەمی «داینامیکی گەرمی» (Thermodynamic) (بەستاوتنەکە بریتیە لە ئیش کە ئەنجام دەدرێت لەسەر گازەکە، بۆیە ناچار گازەکە بە گەرمی دەیداتەوە) دواتر گازەکە دەچێتە ناو خەستکەرەوەکە لەوێ ھەموو وزەکەی دەداتە دەرەوە بۆیە خەست دەبێتەوە بۆ شلە، دواتر دەچێتە ناو بەلوعەکە، کە ئەم بەلوعەیە زۆر لەناکاو دەیکاتە ناو تەلە ئەستوورەکە، (ئەمەش وەکوو ئەوەیە کە گازەکە ئیش ئەنجام بدات، چونکە قەبارەکەی زۆر زیاد دەکات) بۆیە لە بەرامبەر دا دەست دەکات بە ھەڵمژینەوەی گەرمی بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ئیشەی کە کردوویەتی، دواتر دەچێتە ناو ھەڵمێنەرەکە، کە ئەویش یارمەتی دەدات زۆرترین گەرمی ھەڵمژێت تا دەبێتەوە بە گاز، بەم شێوەیە ساردکەرەوەکان کاردەکەن بە تەلە ئەستوورەکە گەرمی ھەڵدەمژن (بە ھەڵمێنەرەکە) و بە تەلە باریکەکە گەرمی دەردەکەن (بە خەستکەرەوەکە).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساردکەرەوە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ساردکەرەوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.