ئیزابێل جیفرۆی ناسراو بە زاز (لە دایکبووی ١ی ئایاری ١٩٨٠) گۆرانیبێژ و هۆنراوەنووسی فەڕەنسییە، کە هەریەکە لە ستایلی جاز، مۆسیقای فەڕەنسی، مۆسیقای سۆڵ و ئاکۆستیکی تێکەڵ کردووە.
ئەو بە گۆرانی دەمەوێت (Je veux) ناوبانگی دەرکرد، کە یەکێک بوو لە گۆرانییەکانی ئەلبوومی زاز کە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە.
زاز | |
---|---|
بە فەرەنسی: ZAZ | |
لەدایکبوون | توور، فەڕەنسا | ١ی ئایاری ١٩٨٠
ناوی کاتی لەدایکبوون | Enol |
ناوی خوازراو | Zaz |
پیشە | گۆرانیبێژ-گۆرانینووس، هونەرمەندی تۆمارکردن |
پەروەردە | Toulouse Conservatory school |
شوێنی کار | پاریس |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠١ |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ، acoustic guitar |
خشتەی تۆمارەکان | Zaz discography |
ئەندامی | Les Enfoirés |
چەشن | chanson، مۆسیقای پۆپ، مۆسیقای فۆلکلۆر، جاز، Gypsy jazz |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Play Two |
خەڵاتەکان | Music Moves Europe Award |
وێبگە | https://zazofficial.com/ |
زاز لە دایکبووی تور، فەڕەنسایە. دایکی مامۆستای زمانی ئیسپانی بوو، وە باوکیشی لە کۆمپانیایەکی بواری کارەبا کاری دەکرد. زاز تیۆری مۆسیقای خوێندووە، بەتایبەت لەسەر ئامێرەکانی ڤیۆلۆن، گیتار و پیانۆ. لە ساڵی ١٩٩٤ چووە شاری بۆردۆ، لەوێ بۆ ساڵێک وەرزشی دەکرد لەگەڵ وانەوەرگرتنی مۆسیقا. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، سکۆلارشیپێکی وەرگرت کە بەمهۆیەوە توانی بچێتە سکوڵی مۆسیقای هاوچەرخ لە بۆردۆ. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ژیانکردن چووە پاریس.
زاز لە ساڵی ٢٠٠١، بە گۆرانی "Fifty Fingers" لە گرووپی شینەکان دەستی بەکاری هونەری کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زاز (گۆرانیبێژ) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زاز (گۆرانیبێژ), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.