دڕکەپەتک یا پەتەمازە (بە ئینگلیزی: Spinal cord) پەتێکی سپییە، کە ٤٥ سانتیمەتر درێژە و لە کونی مەگنۆمەوە تا یەکەمین یان دووھەمین بڕبڕەی کەمەر درێژ دەبێتەوە.
پەتە مازە، بە (پەتی شۆکی)یش دەناسرێت.
پەتەمازە لەڕاستیدا ستوونێکە لەدەمارە شانە، لە لاکێشەمۆخەوە دەست پێ دەکات بەرەو خوارەوە بە بڕبڕەی پشتدا درێژ دەبێتەوە، دەمارە ڕاگەیاندە ھاتوو و دەرچووەکان دەگوازێتەوە. دڕکەپەتک لە دەرەچینێک لەماددەیەکی سپی و ناوەچینێک لەماددەیەکی خۆڵەمێشی پێکدێت، کە پێکھاتووە لەلق و پۆپ و تەوەرە بێ مایلینەکان و لەشی دەمارە خانەکان.
کۆتەی پەتەمازە لە پێنج بەش پێک ھاتووە:
دەمارەکانی مازە ٣١ جووتە کە لە پەتەمازە جیادەبنەوە:
پەتەمازە بەشێک لە کۆئەندامی دەماری ناوەندییە کە ھەست و جووڵەی ئەندامەکان دەگوێزێتەوە. ھەرجۆرە ئازارێ کە ڕووبەڕووی پەتەمازە ببێتەوە، چ لە ناو بڕبڕەدا وچ لە دەرەوە، دەبێتە ھۆی تێکچوونی کاری ھەست و جووڵەی ئەندامەکان. ئەم تێکچوونە بەپێی جۆر و ئەندازەی ئازار، لە سڕبوون و لاوازی ئەندامەوە، تا فەلەجی تەاوی ئەندام دەگۆڕێت.
ئەم وتار پێویستی بە پۆلی زیاتر یان چەند پۆلێکی دیاریکراو ھەیە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دڕکەپەتک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دڕکەپەتک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.