تاودانی زەوی: پێشەکی

تاودانی زەوی (بە ئینگلیزی: Gravity of Earth)، ھێماکەی بریتییە لە پیتی g، بریتیە لەو تودانەی لە لایەن زەویەوە دەدرێتە ئەو تەنانەی بارستاییان ھەیە وە.

تاودانی زەوی ھێندێکی ئاڕاستەدارە و ئاڕاستەکەی بەردەوام ڕوەو چەقی زەویە. یەکەکەی لە سیستەمی نێودوڵەتی یەکە بریتیە لە ( یا ).

تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی
تاودانی سێوێک لە لایەن زەوی
تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی
بڕی تاودانی زەوی کە لە لایەن ناساوە بڵاو کراوەتەوە.

لە سەر ئاستی دەریا بڕی تاودانی زەوی یەکسانە بە. ئەم بڕە لەگۆڕاندایە و ھەرچەند لە ئاستی دەریا بەرز ببیتەوە ئەم بڕە کەم دەکات. بەھەمان شێوە گەر گەر تەنێک بەرەو چەقی زەوی بچیت بەرەبەرە بڕی تاودانی زاوی لە سەری کەم دەکات و لە چەقی زەوی دا بڕەکە یەکسان دەبێ بە سفر.

ئەم تاودانە یەکسانە بۆ گشت تەنێک گەرچی بارستاییەکەشیان جیاواز بێت. واتا بە شێوە نمونەیی گەر دوو تەن، بە بارستایی جیاواز، لە بەرزیەک بەردرێنەوە بەیەکەوە دەکەونە سەر زەوی. ھەڵبەت ھەندێ ھۆکاری تریش پێویستە لەبەرچاو بگیرێن وەک بەرگری ھەوا کە کاریگەری دەخەنە سەر خێرایی بەر بوونەوەکە. دەشێ دوو تیوبی بەتاڵ لە ھەوا بەکار بھێنرێ بۆ تاقیکردنەوەکە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی نمونەیی دەرچێت. پێویستە جیاوازی بکرێ لە نێوان ئەم ھێندە فیزیاییە و نەگۆڕی کێشکردن کە بە G ھێما دەکڕێ و بڕەکەی لە گشت کەوندا بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە، کە یەکسانە بە: ئەم بڕە لە لایەن ئیسحاق نیوتنەوە دۆزرایەوە و لەناو یاساکانیدا بەکارھاتۆتەوە. بۆ نمونە گەر بمانھەوێ بڕی تاودانی زەوی بدۆزینەوە، سود وەردەگرین لە یاسای ڕاکێشانی تەنەکان کە لە شێوەی خوارەوەیە:

لێرەدا:

  • G نەگۆڕی کێشکردن،
  • بارستایی زەوی ()
  • r یەکسانە بە نیوەتیرەی زەی (), بارستایی ھەرتەنێکە کە لە لایەن زەویەوە تاو دەدرێت (بڕێکی گۆڕاوە).

بە دانانەوەی ھەریەک لە بڕە نگۆڕەکان لە ھاوکێشەی سەرەوە دەگەین بەم یاسایەی خوارەوە: ئەم یاسایە یەکسانە بە یاسای دووەمی نیوتن کە تێیدا ھێز یەکسانە بە بارستایی جاران تاودان.

تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی
جیاوازی تاودانی زەوی لە جەمسەی باشوور

ھێڵی پانی

بە ھۆی ئەوەی کە زەوی ھێلکەییە، بڕی تاودانی زەوی جیاوازە. ھەڵبەت ئەم جیاوازیە زۆر کەمە و جیاوازیەکەی دەگاتە ٠٬٣ ٪.

تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی 
کەم بوونەوی ڕێژەیی تاودانی زاوی بەھۆی بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا

بەرزبوونەوە

بە ھۆی بەرزبوونەوە و دورکەوتنەوە لە ئاستی زەوی ئەم بڕە کەم دەکات. بۆ نمونە بەرزبوونەوە بۆ ٩٠٠٠ مەتر، کێشی تەنەکان بە بڕی ٢٩٪ دادەبەزێ.

قوڵایی

بە ھۆی ڕۆچوون بە ناخی زەویدا بڕی تاودانی زەوی کەم دەکات. بۆ ئەم مەبەستە یاسای خوارەوە سودی لێدەبینرێت:

تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی  گەر چڕی زەوی بەیەکسانی دابنرێت کەواتە دەشێ بارستایی بەم شێوەیە بنوسرێ (تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی ). کەواتە تاودانی زەوی بەڕۆچون بەناخی زەوی دا بەم شێوەیەی خوارەوە دەنوسرێتەوە: تاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی  بەم شێوەیە تەنھا یەک بڕی گۆڕاومان ھەیە کە بە نزیک بوونەوە لە چەقی نیوەتیرە کەم دەکات و بەھەمان شێوە تاودانی زەویش کەم دەکات.

فاکتەرەکانی تر

ھەر یەک لە مانگ و خۆر کاریگەریان ھەیە لە سەر بڕی کاریگەری تاودانی زەوی. چونکە تاودان ھێندێکی ئاڕاستەدارە و ھەر یەک لە مانگ و خۆریش تاودانیان ھەیە، کۆی گشتی کاریگری تاودان لەسەر ھەر تەنێک یەکسان دەبێ بە کۆی ئاڕاستە بڕی گشت تاودانەکان لەسەر تەنەکە. بەڵام نابێ یەوەشمان لبیرچێ کە بە ھۆی دووری زۆری خۆر و بچوکی مانگ بڕەکانیان لە ڕۆژدا یەکسانە بەتاودانی زەوی: ھێڵی پانی, بەرزبوونەوە, قوڵایی .

سەرچاوەکان

Tags:

تاودانی زەوی ھێڵی پانیتاودانی زەوی بەرزبوونەوەتاودانی زەوی قوڵاییتاودانی زەوی فاکتەرەکانی ترتاودانی زەوی سەرچاوەکانتاودانی زەویزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدئەرەستووموتەنەبیزانکۆی سلێمانیئەحمەد شەماڵمێژووڕەزا شاڕۆژھەڵاتی ناوینشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانسێکسی خێراسیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکۆشکی باڵندە غەمگینەکاندادپەروەریپێشمەرگەمەولانا خالیدی نەقشبەندینەخۆشیی ئەلزھایمەروێژەی کوردیشەڕی بەدرغەززەفڕۆکەفەڕەنساکرماشانسیستمی زانیاریی جوگرافیبەکتریائەبووحەنیفەشاعیرڕەواندزبەکارھێنانی ڕابوێرانەی ماددەی ھۆشبەرقەزای شەقڵاوەھیندستانبەرزنجەماتماتیکپاریسکوردیی باشووریئەدۆڵف ھیتلەرسەگسیاسەتسوورێژەتورکیاڕێبازی کلاسیزمشێوازی وانەگوتنەوەئەورووپایەکێتیی سۆڤیەتدەروونناسیی پەروەردەییبێخودئەندەلوسکارۆموگناتیسیئازادیلیر (نەخۆشی)ئافەرینعەبدوڵڵا گۆرانجوونەتەوەھەورامانتەورێزتێنسچەمچەماڵجیھانگەردوونلەیلا قاسمنالیمێژووی عێراقمافی ئەرێنی و نەرێنیگاورنەورۆزھەڵسەنگاندنشێرپەنجەسەروەریی یاساناحیەی ڕزگاریدەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردشۆڕشی ئەیلوولکۆمەڵناسیقورئانتۆماس ئێدیسۆنتووسۆران (شار)شەڕی ئێران و عێراق🡆 More