لە فیزیکدا، بواری کارەبایی تایبەتمەندییەکە وا چۆنیەتیی دەور و پشتی بارگە وردیلە ئەلەکتریکییەکان نیشان دەدات یان ئەوەی لە کاتی ھەبوونی کادێکی بەپێ کات-گۆڕی مەگنەتیسی، درووست دەبێت.
بواری ئەلەکتریکی ھێزێک دەخاتە سەر ئەو کەرستانەی ئەلەکتریکی بارگەکراون. مایکڵ فارادەی بۆ یەکەم جار، چەمکی بواری ئەلەلکتریکی ناساند.
بواری ئەلەکتریکی کادێکی ھەڵگرییە و یەکەی جیھانی SIی ھەیە: (N C−١) واتە نییۆتن لەسەر کوولام؛ یان ھاوتای ئەوە (V m−١) ڤۆلت لە سەر مەتر. توانای کاد لەھەر شوێنێکدا، بە دیاریکردنی ئەو ھێزەی کادەکە دەیخاتە سەر بارگەیەکی تاقیکردنەوەی پۆزیتیڤ بە بارگەیی ١ کوولام، کە لەو شوێنەدا بێت. ئاڕاستەی کادەکە بە ئاڕاستەی ھەمان ھێز دەستنیشان دەکرێت.
کادێکی ئەلەکتریکی کە بە پێی کات دەگۆڕێت، کاریگەریی ھەیە لەسەر کادی مەگنەتیسیی ئەو شوێنە. ھەر بۆیە کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی دوو چەمکی جیاواز لەیەک نین. کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی کە بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ نیشان دەدرێت باسی ھەردوو کاد لە کاتێکدا دەکات.
ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بواری کارەبایی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بواری کارەبایی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.