بزوێنەر یان مۆتۆر (لە بنەڕەتدا وشەیەکی لاتینییە و بە مانای بزوێنەر و جووڵەپێکەرە) مەکینەیەکە داڕێژراو بۆ گۆڕینی وزە بە جووڵەی میکانیکی.
بزوێنەرە گەرمایییەکان کە بریتین لە بزوێنەرەکانی سووتانی ناوەکی و بزوێنەرەکانی سووتانی دەرەکی (وەکوو بزوێنەری ھەڵم) بۆ دروستکردنی گەرما و پاشان دروستکردنی جووڵە لەو گەرمایە، سووتەمەنی بەکار دەبەن. بزوێنەرە کارەبایییەکان وزەی کارەبایی دەکەن بە جووڵەی میکانیکی، بزوێنەرە ھەوایییەکان ھەوای پەستاوتە بەکار دێنن و ئەوانی تر - وەکوو ئەوانەی وا کاتژمێرەکان دەخەنە کار وزەی ئێلاستیک بەکار دەبەن. لە سیستەمە بایۆلۆژیکییەکاندا، بزوێنەرگەلی گەردی، وەکوو میووزین لە ماسوولکەکاندا، بۆ دروستکردنی جووڵە وزەی کیمیایی بەکار دەبەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزوێنەر تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بزوێنەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.