ھاوبەشگای بریک (بە ئینگلیزی: Brick Ltd) ھاوبەشگایەکی سنورداری کەنەدیە بۆ بوارەکانی کەلوپەلی ناوماڵ و ئامێرە کارەباییەکان و ئەلیکترۆنیەکان.
ھاوبەشگاکە لە ١ی ئەیلوولی ١٩٧١ لەژێر ناوی The Brick Warehouse LP کرایەوە لە ئێدمنتن ئەلبێرتا کەنەدا لەلایەن برایان جۆن و فرێد بەھاوبەشی لەگەڵ بێڵ کۆمری. دەستپێکی گەشەسەندنیان لە فۆرت ماکمۆری بوو دواتر لەکۆتایی حەفتاکان توانیان ڕکابەری بازاڕ بکەن لە کالگاری.
لەماوەی ئەم ٣٥ سالەی ڕابردوودا، ھاوبەشگای The Brick توانیویەتی لەسەرجەم ھەرێم و دەڤەرەکانی کەنەدا کۆگاکانی بکاتەوە، ئێستا بەرێوەبەرایەتی ١٣٥کۆگا دەکەن لەسەرانسەری ھەموو کەنەدا کە ٢٥کۆگایان لە شوێنە ھەرە بازرگانیە باڵاکانن، لەھەریەکە لە ھەرێمەکانی ئەلبێرتا و بریتش کۆلۆمبیا و ساسکاچوان و مانیتۆبا و ئەنتاریۆ و کوبێک و نیو برانزویک و دورگەکانی پرێنس ئێدوارد و نۆڤاسکۆشیا و یوکان و ھەرێمی دەڤەرەکانی باکوری خۆڕئاوا کۆگایان ھەیە، لە ھەرێمی کوبێک ھەربە Brick بانگ دەکرێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بریک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.