ھەرێمی دەڤەرەکانی باکوری خۆڕئاوا لە کەنەدا.
ئەم ھەرێمە پێشتر شوێنی بەرھەمەکانی ھاوبەشگای ھێدسن بەی بوو لەگەڵ ھاوبەشگای مۆنتریال لەسەدەی حەڤدەھەمدا، بەڵام لە ١٨٨٠بوو بە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا کە دواتر سەرجەم زەویەکانی جەمسەری باکوریش خرانە سەر ئەم ھەرێمە، ڕووبەری ھەرێمەکە (٣٬٣٧٩٬٧٠٠)کم چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی ٤٥٬٧٤١ کەسە بەگوێرەی سەرژمێری ١٩٨١، نیوەی دانیشتوانەکەی پێکھاتووە لە ئەسکیمۆکان، پایتەختی ھەرێمەکە شاری یەلەونایفە ھەوروەھا شارەکانی ئینۆڤیک و فۆرس سمیس لەگرنگترین شارەکانیێتی.
دەکەوێتە ھەرەبەشی سەرەوەی کەنەدا، کە دەڕوانێتە سەر زەریای بەستەلەکی باکور ھەروھا ھاوکەنارە لەگەڵ ئاوەکانی ھێدسن بەی، کە زۆرینەی زەویەکانی سەر ھێدسن بەی لەخۆدەگرێت، کەش و ھەوای ناوچەکە کەشێکی جەمسەری سارد و وشکە ھەربۆیە زۆرینەی مانگەکانی ساڵی زستانە و ھاوینی زۆر کەمە بەم ھۆیەوە پلەی گەرما بەردەوام لەژێر سفرە، ھاوینەکەی بەکاری کشتوکاڵی نایێت، تەنھا لەبەشی باشوری ھەندێک دارستانی دارکاژی ھەیە کە تاوەکو بەرەو باکور ھەڵبکشێی زەویەکان تەخت و بێ ڕووەک دەبن و دەچنە ناو ناوچەکانی تەندرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوچەکانی باکووری خۆراوای کەنەدا تێدایە. |
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوچەکانی باکووری خۆراوای کەنەدا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.