فیلم برایانی لەیلا

برایانی لەیلا (بە فارسی: برادران لیلا‎) فیلمێکی ئێرانییە لە چەشنی درامادا، لە نووسین و دەرھێنانی سەعید ڕووستایی، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا.

سەعید پوورسەمیمی، نەوید محەممەدزادە، تەرانە عەلیدۆستی، پەیمان مەعادی، فەرھاد ئەسلانی، محەممەد عەلیمحەمەدی، نایرە فەرھانی و مێھدی حوسێنینیا ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکەن. فیلمەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا و خەڵاتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلم (بەشی ناڕەسەن)ی بەدەستھێنا. چیرۆکی فیلمەکە باسی لەیلا دەکات کە کچێکی چل ساڵەیە کە بەرپرسیارییەتی چاودێریکردنی دایک و باوک و براکانی لە ئەستۆدایە. خێزانێکی بێ داھات کە کێشەی دارایی زۆریان ھەیە و لەژێر فشاری قەرزدان. لەیلا بۆ گۆڕانکاری لە ژیانیاندا پلانی چەند کارێک دادەنێت کە خێزانەکە دەباتە نێو کێشەی نوێوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا کە سەعید ڕووستایی فیلمێکی نوێ دروست دەکات و ئەگەری ئەوە ھەیە کە نەوید محەممەدزادە و محەممەدڕەزا گوڵزار ڕۆڵی تێدا ببینن. فیلمی براکانی لەیلا لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا. براکانی لەیلا تا ٢ی نیسانی ١٤٠٢ ٧٥٨ ھەزار و ٤٢٣ دۆلاری لە جیھاندا فرۆشتبوو.

برایانی لەیلا
برادران لیلا
فیلم برایانی لەیلا
دەرھێنەرسەعید ڕووستایی
بەرھەمھێنەرئەکبەر ڕوستایی
جاڤد نۆرۆزە
نووسینسەعید ڕووستایی
دەستکاریبەهرام دێغان
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەویڵد بەنچ
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (فەرەنسا)
ماوەی فیلم١٦٥ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھات٧٥٨،٤٢٣ دۆلار

ڕۆڵەکان

  • سەعید پورسەمیمی وەک ئیسماعیل جۆرابلوو
  • تەرانە عەلیدۆستی وەک لەیلا جورابلو
  • نەوید محەممەدزادە وەک عەلیرەزا جورابلوو
  • پەیمان مەعادی وەک مەنوچێھر جورابلوو
  • فەرھاد ئەسلانی وەک پەرویز جورابلوو
  • مێھدی حوسێنینیا وەک بایرام جۆرابلوو
  • محەممەد عەلیمحەمەدی وەک فەرھاد جۆرابلوو
  • مەزیار سیدی وەک بەڕێوەبەری ئاھەنگی ھاوسەرگیری
  • ئیسماعیل پورەزا وەک قەردەشاڵی جۆرابلوو
  • جەواد پوورھەیدەری وەک جەعفەر
  • مێھسا باوفا وەک مریەم
  • مێھدی ڕوکنی وەک مەحموود

سەرچاوەکان


Tags:

تەرانە عەلیدۆستیدرامازمانی فارسیسەعید ڕووستاییفەرھاد ئەسلانیمحەممەدڕەزا گوڵزارنەوید محەممەدزادەپەیمان مەعادی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەنگۆلیاڕژێمی بەعسفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیسۆران (شار)پارتی ژیانی ئازادی کوردستانتۆماس ئێدیسۆنکرماشانزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزعەباس کەمەندیئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیپەردەی کچێنیوزەی میکانیکیمیسری کۆنحیزبی بەعسی عێراقڕۆژژمێری کۆچیسیروانئەفغانستانئەندازەی کێری مرۆڤکۆمەڵناسیھەرێمی کوردستانئەمریکای باشوورمەتری شەش و نیوسانەکانی ھەوراماننێوانی ئەستێرەکان (فیلم)مەحویحەسەن خەیری بەگمێژووی عێراقمێژووی سلێمانیڕۆمانتیزمشەرەفخانی بەدلیسیئێرانناسر ڕەزازیجوگرافیائامێدیڕۆژژمێرئارنی سلوتگریگۆر مەندلتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیڕانیەجافکۆریای باشوورڕێزمانی کوردیڕەفیق حیلمیگونجاندنلیۆناردۆ دا ڤینچیجەنگی جیھانیی دووەمموزەفەرەدین کۆکبریفەیلەسووفناسر سوبحانیمامە ڕیشەخەمۆکیبەڕازیلمۆزەخانەی سلێمانیجەزائیرچەمچەماڵدواھەمین ھەناری دونیاپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)نامەی داواکاریلیۆنارد ئۆیلەرئیبن سیناشەکرەدڵدارپەیمانی کۆمەڵایەتیقەزوانعومەر کوڕی خەتتابکوردستانی سووروەفاییمیرنشینی ھەکاریئیمپراتۆریەتیی عوسمانیفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرمەرزیە فەریقیھیندستان🡆 More