نەوید محەممەدزادە: ئەکتەرێکی کورد

نەوید محەممەدزادە (بە فارسی: نوید محمدزاده‎؛ لەدایکبووی ٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە مێھران، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ئەکتەرێکی فیلم و شانۆی کوردی ئێرانە.

ڕۆڵەکەی لە فیلمی تووڕە نیم لەلایەن زۆر لە ڕەخنەگرانەوە ستایش کرا.

نەوید محەممەدزادە

نەوید محەممەدزادە: ژیاننامە, فیلمۆگرافی, خەڵاتەکانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیھان
لەدایکبوون
نەوید محەممەدزادە

(١٩٨٦-٠٤-٠٦) ٦ی نیسانی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
نیشتەجێیتاران
چالاکبوون٢٠٠٨–ئێستا
باڵا١٫٧٠ م
  • ئەکتەر
  • پێشکەشکار

نەوید محەممەدزادە لە ٧٤مین «فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیز» کە یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمایی جیھان و کۆنترین فێستیڤاڵی ئیتالیایە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا. نەوید ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی جیھانی و نێودەوڵەتی «ئاسیا پاسیفک» لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ دووەمین جار بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست بێنێ. نەوید محەممەدزادە ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی «شەوانی ڕەشی تاڵین» لە وڵاتی ئیستۆنیا بەھۆی کایە لە فیلمی «مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان» بەدەست بێنێ. نەوید محەممەدزادە ھەروەھا توانی دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە «فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی براتیسلاڤا» لە وڵاتی سلۆڤاکیا بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» لە ٢٠١٧ و ھەروەھا کایە لە فیلمی «ناھید» لە ٢٠١٥ بەدەست بێنێ.

لە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی لانتووری بینی کە توانی داھاتێکی باش لە نێوخۆی ئێران کۆبکاتەوە.

ژیاننامە

لە ١٧ی نیسانی ١٩٨٦ لە ئیلام لە دایکبووە و منداڵی دوانزدەیەمی خێزانێکی کوردی ڕۆژھەڵاتە کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە ھاتووەتە ناو کاری شانۆ و نواندنەوە. نەوید محەممەدزادە ئێستا ئەکتەرێکی سینەمایی ناسراوە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی باشی لە بواری سینەما و شانۆی ئێرانی و لەسەر ئاستی جیھان پەیدا کردووە.[ژێدەر پێویستە]

فیلمۆگرافی

فیلم

ناونیشان دەرھێنەر ساڵ ڕۆڵ
مەتری شەش و نیو سەعید ڕووستایی ٢٠١٩ ناسر خاکزاد
سوورپێست نیما جاویدی ٢٠١٩ ڕائید نیعمەت جاھید
مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان ھوومەن سەیدی ٢٠١٨ شاھین
خەفەگی فەرەیدوون جیرانی ٢٠١٧ مەسعوود سازگار
بێ مێژوو، بێ واژوو وەحید جەلیلوەند ٢٠١٧ موسێ
ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ سەعید ڕووستایی ٢٠١٦ موحسین
تووڕەیی و ھەرا ھوومەن سەیدی ٢٠١٦ خوسرەو پارسا
لانتووری ڕەزا درمیشیان ٢٠١٦ پاشا
ناھید ئایدا پەناھەندە ٢٠١٥ ئەحمەد
سێزدە ھوومەن سەیدی ٢٠١٤ مەجید
تووڕە نیم ڕەزا درمیشیان ٢٠١٤ نەوید
لرزانندە چربی محەممەد شیروانی ٢٠١٣ -
لەنێوان ھەورەکاندا ڕووحوڵڵا حیجازی ٢٠٠٨ باقر

تەلەڤیزیۆن

ناونیشان دەرھێنەر ساڵ ڕۆڵ تێبینییەکان
بۆق ھوومەن سەیدی ٢٠٢٠– نووری لەلایەن ناماڤا بڵاوکراوەتەوە

خەڵاتەکانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیھان

  • لە ٧٤مین «فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیز» کە یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمایی جیھان و کۆنترین فێستیڤاڵی ئیتالیایە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا.
  • ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی جیھانی و نێودەوڵەتی «ئاسیا پاسیفک» لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ دووەمین جار بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست بێنێ.
  • ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی «شەوانی ڕەشی تاڵین» لە وڵاتی ئیستۆنیا بەھۆی کایە لە فیلمی «مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان» بەدەست بێنێ.
  • ھەروەھا توانی دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە «فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی براتیسلاڤا» لە وڵاتی سلۆڤاکیا بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» لە ٢٠١٧ و ھەروەھا کایە لە فیلمی «ناھید» لە ٢٠١٥ بەدەست بێنێ.

پڕداھات ترین ئەکتەری سینەمای ئێران لە ٢٠١٩

نەوید محەممەدزادە ئەکتەرێکی بە ناوبانگی کورد بە ٣٢ ملیارد تمەن بوو بە پڕ داھات ترین ئەکتەری سینەمای ئێران لە ٢٠١٩. محەممەد زادە لە وەرزی بەھاری ئەمساڵدا لە فیلمی سینەمایی مەترێ شەش و نیو ٢٧ ملیارد تمەن و لە فیلمی سوورپێست ٥ ملیارد تمەن داھاتی بووە.

بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان

نەوید محەممەدزادە لە سێیمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی گوتی: بژی کورد.

خەڵاتەکانی ناوخۆی ئێران

نەوید محەممەدزادە لە سیو دوەمین فێستیڤاڵی فەجر وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشتی دیاریکرا بەڕای داوەرانی فێستیڤاڵەکە بەڵام بەھۆی فشاری دەرەکییەوە خەڵاتەکەی پێنەدراو خەڵاتەکە درایە ڕەزا عەتاران. ڕەزا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کافە سینەما وتی: ئەو خەڵاتەی من وەرم گرتووە ھی نەوید محەممەدزادەیە و بۆیە من بە خەڵاتی خۆمی نازانم.

محەممەدزادە لە سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فەجر بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پالپشتی دەستەبەر بکات. لە سیو پێنجەمین خولی ھەمان فێستیڤاڵیش توانی بۆ دووەمین جار لەسەریەک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەرێتەوە بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی بێ مێژوو بێ نیشانە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

نەوید محەممەدزادە ژیاننامەنەوید محەممەدزادە فیلمۆگرافینەوید محەممەدزادە خەڵاتەکانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیھاننەوید محەممەدزادە پڕداھات ترین ئەکتەری سینەمای ئێران لە ٢٠١٩نەوید محەممەدزادە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستاننەوید محەممەدزادە خەڵاتەکانی ناوخۆی ئێراننەوید محەممەدزادە سەرچاوەکاننەوید محەممەدزادە بەستەرە دەرەکییەکاننەوید محەممەدزادەتووڕە نیم (فیلم)زمانی فارسیمێھرانپارێزگای ئیلامڕۆژھەڵاتی کوردستانکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تۆپی دەستسالمبەکرێگیراوگورجستانئارین مەسروور بارزانیڕەمەزانکوردستانچیرۆکپێرسپەندەکانی پیرەمێردئاگرجوگرافیای باشووری کوردستانڕەوشتوێرانکردنی ھێرۆشیمائایەتەلکورسیپێشمەرگەشڤان پەروەرڕوەکمالیک کوڕی ئەنەسقەزای سۆرانفەلسەفەجەزائیرموحسین لوڕستانیفایەق بێکەسھونەرکەنگرئامەدسەددام حوسێنلوقمانڕۆژژمێری ئێرانیچێشتی کوردیئوردنمەسروور بارزانیڕێواسبارستەڕۆمانی شەڕتارانڤایبەرفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانپێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانیسوتاندنی قورئان لە سوێدئازادیی دەربڕینیاساکانی جووڵەی نیوتنکۆمەڵکوژیی دێرسیمبانکبەنداوی دووکانشیعەحاجی قادری کۆییلوڕقوتابیڕۆژھەڵاتی کوردستاندڕندەی سێکسیترسحیزبی ھیوابیابانپارێزگای ھەڵەبجەگرێبەستمەسیحیعەبدولقادری گەیلانیڕەواندز١٩٨٨تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانباکووری کوردستانتڕۆڵ فەیسئەسپدڵزارپارێزگای ھەولێرکۆماری ئاراراتزانستە کۆمەڵایەتییەکانموعتەزیلەکاژیکبەردئاسیامێژووی مرۆڤایەتیتەممووزشۆڕشی ئەیلوولبەکتریاحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران🡆 More