بانە شیروان فاتیح (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە سلێمانی، باشووری کوردستان- ) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی سلێمانییە.
بە کوردی و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.
بانە شیروان فاتیح | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | بانە شێروان |
لەدایکبووی | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان | ٤ی ئازاری ٢٠٠١
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ئامێرەکان | گیتار |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٧ - ئێستا |
بانە لە ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەوێ گەورە بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵی بەشداریی لە بەرنامەی کورد ئایدڵ کرد، و گەیشتە قۆناغەکانی کۆتاییی بەرنامەکە. لەڕێی ئەو بەرنامەیەوە ناوبانگی پەیداکرد.
یەکەم دەرکەوتنی بانە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کورد ئایدڵ بوو کە لە کەناڵی کوردسات ھاتە پەخشکردن و توانی لەو بەرنامەیەدا بگاتە قۆناغی ڕاستەوخۆ و کۆتایییەکان، و دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بانە یەکەم گۆرانی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نەوید زەردی دەرکرد بە ناوی «بڕۆ»، و ھەروەھا گۆرانییەکە ناوبانگێکی باشی لەناو گەنجانی کورد پەیداکرد. دوویەم بەرھەمیشی ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی «بۆچی» کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوی کردەوە.
لە تەمەنی ١٧ ساڵی یەکەم گۆرانیی لەگەڵ نەوید زەردی بڵاوکردەوە. یەکەم گۆرانیی کە بە تەنھا گوتی ساڵی ٢٠١٩ بوو، کە ئەفشین شوکری نووسەر و دەرھێنەری بوو. ئەو گۆرانییە وای کرد بەرھەمی زیاتر بڵاو بکاتەوە. لە ٢٠٢٠ گۆرانیی «شێتم»ی بڵاوکردەوە.
هەندێک لە گۆرانییەکانی:
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بانە شیروان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.