بابە شێخ حوسێنی سکرتێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە.
بابە شێخی حوسێنی ساڵی ١٩٦٧ی زایینی، لە شاری بانەی کوردستانی ئێران لە دایک بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە و درێژەی بە کار و چالاکی سیاسیی و پێشمەرگەیی داوە و لە کۆنفرانسی ساڵی ١٩٨٣ی سازمانی خەباتدا کە لە شارۆچکەی ماوەت لە کوردستانی عێراق بەستراوە بە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو ڕێکخراوە ھەڵبژێر دراوە. پاشان لە کۆنگرەی دووھەمی سازمانی خەبات لە ساڵی ١٩٨٦دا، بە ئەندامی دەفتەری سیاسیی ھەڵدەبژێردرێ، لە کۆنگرەی سێھەمی سازمانی ناوبراودا لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە سکرتێری گشتیی ھەڵبژێردراوە. ھەروەھا لە کۆنگرەی چوارەم و پێنجەمدا دووبارە بە زۆرینەی دەنگ بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ھەڵبژێر دراوەتەوە. بابە شێخ حوسێنی لە بواری نووسین و وەرگێران و لێکۆڵینەوەی سیاسیدا چالاکانە کار دەکات. ناوبراو لە مەیدانی سیستەمدا، تا ئێستا ٦ جار بە سەختی بریندار بووە. دەیان جار ھەوڵی تیرۆر کردنی لەلایەن ئێرانەوە دراوە، دواین ھەوڵی تیرۆریستی کە ئاشکرا کرا لە ساڵی ٢٠٢١ ی زایینیدا بوو. لە کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات وێڕای ئەوەی ھەوڵی زۆریدا ڕێبەری سازمانی خەبات بەکاتە شۆرایی و لەلایەن کۆمیتەیەکی چەند کەسییەوە بەرێوەببرێ، بەڵام کۆنگرە پرۆژەکەی پەسەند نەکرد و بە پێچەوانەی ویستی خۆی بە زۆرینەی دەنگ وەک سکرتێر ھەڵیبژاردەوە.
لەدایکبوون | |
---|---|
نەتەوە | کورد |
پیشە | پێشمەرگە سیاسەت |
کار | سکرتێر |
حیزبی سیاسی | سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران |
وێبگە | http://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_information.php?item=85 |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بابەشێخ حوسێنی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.