ئەیالەتی مووسڵ (بە عەرەبی: إیالة الموصل، تورکیی عوسمانی: ایالت موصل بە ڕۆمانی:Eyālet-i Mūṣul) یەکێک بوو لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کە ئێستا دەکەوێتە باکووری عێراق، ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە سەدەی نۆزدەھەمدا ٧٨٣٢ میل چوارگۆشە بووە (٢٠٬٢٨٠ کیلۆمەتر دووجا).
ئەیالەتێکە زۆربەی دانیشتووانەکەی کورد بوون.
ئەیالەتی مووسڵ | |||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئەیالەت لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی | |||||||||||
١٥٣٥–١٨٦٤ | |||||||||||
ئەیالەتی مووسڵ لە ١٦٠٩ | |||||||||||
ناوەند | مووسڵ | ||||||||||
مێژوو | |||||||||||
مێژوو | |||||||||||
• دامەزراندن | ١٥٣٥ | ||||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٨٦٤ | ||||||||||
| |||||||||||
ئەمڕۆ بەشێک لە | عێراق |
سوڵتان سەلیمی یەکەم لە شەڕی چاڵدێراندا شکستی بە سوپای شا ئیسماعیل ھێنا، ساڵی ١٥١٧ کە سوپاکانی عوسمانی کۆنترۆڵی مووسڵیان کرد، کە تا گرتنی بەغدا لە ساڵی ١٥٣٤ وەک شارێکی گارنیۆنی سنووری مایەوە. ئەیالەت لە ساڵی ١٥٣٥ دامەزراوە پاشان مووسڵ بوو بە یەکێک لە سێ یەکەی خاکی ئیداری عوسمانیی عێراق لە ساڵانی ١٨٤٠دا سەنجاکی جزیر کە پێشتر بەشێک بوو لە میرنشینی بۆتان لە دیاربەکر، زیادکرا بۆ ئەیالەتی مووسڵ کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی ڕاپەڕینی سەرنەکەوتووی کورد لە دژی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، بە سەرکردایەتی بەدرخان پاشا.
سنجاقەکانی ئەیالەتی مووسڵ لە سەدەی ١٧دا:
لە ساڵانی ١٨٤٠ زیاد کراوە
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەیالەتی مووسڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.