ئاڵای کۆماری چیک (بە چیکی: státní vlajka České republiky) ھەمان ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیای پێشووە، لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی چێکۆسلۆڤاکیا لە کانوونی دووەمی ١٩٩٢، کۆماری چیک ئاڵای چیکۆسلۆڤاکیای ھێشتەوە، و سلۆڤاکیا ئاڵای تایبەتی خۆی دروست کردەوە.
یەکەم ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیا لەسەر بنەمای ئاڵای بۆھیمیا بوو، و سپی لەسەرووی سوور بوو. ئەمەش تا ڕادەیەک نزیک بوو لە ئاڵای پۆڵەندا، بۆیە سێگۆشەیەکی شین لە ساڵی ١٩٢٠ لە لای چەپی ئاڵاکە زیاد کرا. ئاڵاکە لەلایەن نازییەکانەوە لە ساڵی ١٩٣٩ قەدەغە کرا، چونکە حکوومەتێکیان لەو ناوچەیە پێکھێنا بوو، و سێ ڕەنگی ئاسۆیی سپی و سوور و شین بۆ ماوەی جەنگەکە بەکارھێنرا لەبری ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیا. ئاڵای ساڵانی ١٩٢٠–١٩٣٩ی وڵاتەکە، لە ساڵی ١٩٤٥ دووبارە دروست کرایەوە.
ڕەنگە باوەکانی خاکەکانی چیک لە ئاڵای ساڵی ١١٩٢ سەرچاوەی وەرگرتووە.
دوای دامەزراندنی چێکۆسلۆڤاکیایەکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩١٨، وڵاتەکە ئاڵای سوور و سپی بۆھیمیایی بەکار دەھێنا، کە ھاوشێوەی ئاڵای پۆڵەندا بوو. دوای ئەوەی داوای پەسەندکردنی ئاڵایەکی نوێ لەلایەن دەوڵەتەکە نوێیەکەوە کرا، لیژنەیەکی دەوڵەت، یارۆسلاڤ کورسایان وەک دیزاینەری ئاڵاکە ھەڵبژارد. دیزاینەکەی بریتی بوو لە ھێڵێکی ئاسۆیی سوور و سپی کە لە ئاڵای بۆھیمیاوە وەرگیرا بوو و سێگۆشەیەکی شێوە خێمەیی شینیی بۆ زیاد کرد کە لەلای چەپی ئاڵەکە بەرەو لای ڕاست درێژ دەبووەوە.
ئاڵاکە بە فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی چێکۆسلۆڤاکیا لە ٣٠ی ئازاری ١٩٢٠ پەسەند کرا و لەو کاتەوە، بەردەوام بەکار دەھێنرێت، بێجگە لەو ساڵانەی کە چێکۆسلۆڤاکیا لەلایەن ئەڵمانیاوە لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا داگیر کرا.
لە کاتی دانوستانەکانی ساڵی ١٩٩٢ سەبارەت بە دابەشبوونی چێکۆسلۆڤاکیا، بڕگەیەک ھەبوو کە بەکارھێنانی ھێماکانی دەوڵەتی چێکۆسلۆڤاکیای پێشوو لەلایەن ھەریەک لە دەوڵەتانی جێنشینەوە قەدەغە دەکات، بەڵام کۆماری چیک بەکارھێنانی ئاڵاکەی دووپات کردەوە، کە ئێستاش بەکاری دەھێنێت.
ڕەنگی پلان | سپی | سوور | شینی شاھانەیی |
---|---|---|---|
CMYK | ٠-٠-٠-٠ | ٠-٩٠-٨٧-١٥ | ٨٦-٤٥-٠-٥٠ |
HEX | #FFFFFF | #D7141A | #11457E |
RGB | ٢٥٥-٢٥٥-٢٥٥ | ٢١٥-٢٠-٢٦ | ١٧-٦٩-١٢٦ |
نزیکترین پانتۆن | 2035 C | 2154 C |
ڕێژە | ١:١ |
---|---|
بەکارھاتوو | ١٩٩٣ (١٩١٨) |
دیزایین لەلایەن | جیریی لۆدا |
ھێمایەکی دیکەی فەرمی چیک، ستانداردی سەرۆکایەتی کۆماری چیکە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٨ بۆ سەرۆکی چێکۆسلۆڤاکیا داندرا. وەشانی ئێستا کە لەلایەن جیریی لۆدا دیزاین کراوە، لەگەڵ دروستبوونی کۆماری چیکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بەفەرمی داندرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵای کۆماری چیک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاڵای کۆماری چیک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.