ئاسیا‒ھێمن (کورتکراوە: APAC) ناوچەیەکە لە جیھان بە دیاریکراوی لە کیشوەری ئاسیا، کە ھاوتەریبە لەگەڵ ڕۆژاوای زەریای ھێمن؛ سنوورە پچڕ پچڕەکانی ناوچەکە بەپێی ڕووبەرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانووس زۆرجار ئەم ناوچەیە دەگرنەوە.
لە ڕووبەرێکی فراوانتردا، دەتوانرێت بەشێک لە ناوچەکانی باکوور و باشووری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئاسیا، و تەنانەت وڵاتانی تەنیشت زەریای ھێمن لە ئەمریکا دەگرێتەوە. دەربارەی ھاوکاری ئابووری ئاسیا‒زەریای ھێمن، زۆرێک لە وڵاتانی نوێی جیھان لەخۆدەگرێت؛ ئەم زاراوەیە لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە بواری بازرگانی و دارایی و سیاسەتدا بەناوبانگ بووە و بەکار ھاتووە. سەرەڕای نایەکسانی ئابووری ھەرێمەکان، زۆربەی تاکە نەتەوەکانی نێو ناوچەکە بازاڕی تازەپێگەیشتوون، کە گەشەیەکی خێرایان بەخۆوە بینیوە. ھەندێک جاریش، بە چەمکی «ئاسیا‒پاسفیکی بەدەر لە ژاپۆن» (کورتکراوە: APEJ) ناو دەھێندرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاسیا‒ھێمن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاسیا‒ھێمن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.