زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە

ئازادم بکە (بە فارسی:رهایم کن) زنجیرەیەکی ئێرانییە لە چەشنی، دراما، مێژووی، ڕۆمانسی لە دەرهێنانی شەهرام شاحوسێنی و نووسینی مەجید مەولایی، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە تۆڕی ئینتەرنێتی فیلمۆ نمایشکرا.

هەر یەکە لە موحسین تەنابەندە و ھووتەن شەکیبا و هودا زەینول عابدین و بابەک کەریمی لە ئەکتەرانی ئەم زنجیرەیەن.

ئازادم بکە
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە
چەشندراما، مێژووی، ڕۆمانسی
نووسەرمەجید مەولایی
دەرھێنەرشەهرام شاحوسێنی
ئەکتەرانموحسین تنباندە و ھووتەن شەکیبا و هودا زەینول عابدین و بابەک کەریمی
Ending themeتۆرەج شەعبانخانی - موحسن چاووشی
ئاوازدانەر(ان)بامداد ئەفشار
وڵاتی بەرھەمھێنەرزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە ئێران
زمانفارسی
ژمارەی ئەڵقەکان١٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)مەجید مەولایی
مۆنتاژعیماد خودابەخش
وێنەگرئارەش ڕەمەزانی
ماوەی پەخش٥٠ خوولەک
پەخش
تۆڕفیلمۆ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٧/٢/٢٠٢٣ – ١٦/٦/٢٠٢٣
گرێدان بۆ دەرەوە
[www.filimo.com/m/131383 ماڵپەڕی فەرمی]

پەخشی زنجیرەکە لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٣ لە تۆڕی فیلمۆ دەستی پێکرد و لە ١٦ی ٦ی ٢٠٢٣ کۆتایی هات.

چیرۆک

زنجیرەکە چیرۆکی سێگۆشەی خۆشەویستی دەگێڕێتەوە کە چیرۆکەکەی لە ساڵانی ١٩٧١ی ئێرانی پەھلەوی  ڕوودەدات. حاتەم و هاتف دوو بران لە خێزانێکی بەناوبانگی گوندی سیاهرود، حاتەم کوڕی گەورەی خێزانەکەیە و ئەوینداری دایەنی منداڵەکەیەتی، لەگەڵ گەڕانەوەی برا بچووکەکەی بۆ گوندەکەیان، گیرۆدەی چیرۆکێکی ئەوینداری ئاڵۆز دەبن، مارال تێدەگات کە ژیانی یونسی برای لە مەترسیدایە. حاتەم لەکاتی یارمەتیدانی مەرالدا تێدەگات کە چیرۆکی براکەی پەیوەستە بە برا بچووکەکەی خۆیەوە بەناوی هاتف کە چەند ساڵێکە کۆچی کردووە بۆ تاران.

ئەکتەرەکان

ئەکتەر ڕۆڵ وەسف
موحسین تەنابەندە حاتەم نایب سورخی برای هاتف و دەزگیرانی مەراڵ
ھووتەن شەکیبا هاتف نایب سەرخی برای حاتەم و دەزگیرانی مەراڵ
هودا زەینول عابدین مەراڵ حەسارەکی دەزگیرانی حاتەم و هاتف
مەهدی حسەینی نیا بەهرام هاەسەری ئەفسانە
بابەک کەریمی نایب نایب سەرخی باوکی حاتم و هاتف و ئەفسانە
مونا ئەحمەدی ئەفسانە نایب سەرخی خوشکی حاتم و هاتف
مائیده تەهماسبی صاحب روسپی‌خانه
شەهرام قائیدی مەنوچەهر شۆفێری بەرهەڵگر
رابیعه مەدنی مادر مارال و یونس
ئازاده سەمدی نەغمه هاوسەری پێشووی حاتەم
حەسەن مەعجونی ناسر هاوڕێی نایب خان
یوسف تەیموری یونس حەسارەکی برای مەرال
سام نوری دانیال پەریزاد گۆرانی بێژ
محمد صادق میرمحمدی ڕاما نایب سەرخی کوڕی حاتەم و نەغمە
پژواک ئیمانی شاهین کوڕی ناسر

میوزیک

ڕەخنە و دەستخۆشی

  • ئاراش فەهیم لە ڕۆژنامەی کەیهان ڕەخنەی لە سستی زنجیرەکە و کارەکتەر و دیزاینی جلوبەرگ و مەیک ئەپی ڕوخساری ئەکتەرەکان گرت و بە تێکەڵکردنی زنجیرەی فارسی و زنجیرەی تورکی زانی.
  • ئەحمەد محەمەد تەبریزی لە ماڵپەڕی دیجیکالاماگ ئەم زنجیرەیەی بە یەکێک لە باشترین زنجیرەکان وەسف کرد و ڕایگەیاند کە شەهرام شاحوسێنی "بەهرە و هونەری فیلمسازی خۆی دەرخستووە".
  • بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فیلم نیوز، کاردانەوەکان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی زنجیرەکە جیاواز بوون.
  • ئاژانسی هەواڵی فارسی سەر بە سوپای پاسداران ڕەخنەی لەم زنجیرەیە گرت و بە "بەرەوپێشبردنی ناشایستەیی" وەسفی کرد و داوای کرد لە هەڵمەتێکدا ڕێگری لە پەخشکردنی بکرێت.
  • مستەفا عەزیزی لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی فارسی ڕوانگەیەکی ئەرێنی بۆ ئەم زنجیرە هەبووە و نووسیویەتی: بەهەر حاڵ پێشنیار دەکەم بۆ ئەوانەی سەیری زنجیرە درامای ئێرانی دەکەن سەیری زنجیرەکە بکەن.

بەستەری دەرەکی

زنجیرەکە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی فیلمەکان.

زنجیرەکە لە فیلمۆ.

سەرچاوەکان

Tags:

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە چیرۆکزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە ئەکتەرەکانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە میوزیکزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە ڕەخنە و دەستخۆشیزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە بەستەری دەرەکیزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکە سەرچاوەکانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئازادم بکەدراما (تەلەڤیزیۆن و فیلم)درامای مێژووییزمانی فارسیفیلمی ڕۆمانسیموحسین تەنابەندەھووتەن شەکیبا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نەورۆزمحەممەد ماملێکانزاکەعبەئاوات بۆکانیحەسەن زیرەکعەلی خامنەییڕۆکستار نیو ئینگلاند٣٠ی تشرینی دووەمسوارە ئیلخانیزادەئاڵەکۆکھەولێرھەژارلیبەریابۆسنیا و ھەرزەگۆڤینائەحمەد ھەردیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانتایوانشێخ سەعیدخاکەلێوەقوبرسگووگڵئانافیلاکسی١٦ی شوباتمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئەبوو جەھلمورادی یەکەمکۆڵینەوەورمێخەلافەتی عەباسیناوە پلازمە تۆڕوەنەوشەئایینە ئیبراھیمییەکانوەنەوشەییڕەنج سەنگاویشۆپپارێزیفیلمزانکۆی سەڵاحەدینکۆماری کوردستانشۆڕشی فەڕەنساناتۆ٢٠١٩بانەخەڵاتی نۆبێلکوارگئایینی زەردەشتیبۆرژوازیچیچانئادیابینگەورەیی (بیرکاری)کریستۆفەر کۆڵومبسمانگە کوردییەکانمەم و زیندەریای مردووپارادایمنەخۆشیی ئەلزھایمەرقانوون لە پزیشکیدائێن ئاڕ تیبیابان١٦٩٩نووکپانپانۆکێکوردی (شاعیر)شکانی ئێسکڕۆژژمێرخێراییی ڕووناکیزانستقەزا و قەدەربەنداوی دووکانئەسفەھانپیرەمێردحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمحەممەد مەلا فایەق🡆 More