ھێرشی باشووری ڕۆژاوای ھەکاری ساڵی ٢٠١٥، ئاماژەیە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سوپای تورکیا دژی یاخیبووانی کورد لە چیاکانی باکووری کوردستان لە چوارچێوەی ململانێی کوردەکانی تورکیا، کە بووە ھۆی نەھێشتنی تۆڕی ھێزە شاخاوییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و کوژرانی ١١٩ چەکدار و پاشەکشەی ھەزاران کەسی چەکدار بۆ عێراق.
ھێرشەکە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ لەلایەن لیواکانی کۆماندۆی سوپای تورکیاوە ئەنجامدرا و سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ کۆتایی ھات.
ھێرشی ھەکاری ٢٠١٥ | |
---|---|
بەشێکە لە | کاتھێڵی ناکۆکیی تورکیا و کورد (٢٠١٥–تا ئێستا) |
جێ | پارێزگای حەکاری |
کاتی ڕوودان | ٣١ی ئابی ٢٠١٥ |
بەگوێرەی سەرچاوە تورکییەکان لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیدا لە ویلایەتی ھەکاری باکووری کوردستان لایەنی کەم ٣١ کەسیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان کوشتووە. بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەئەرکانی گشتیی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، سوپای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ١٥ ئەندام و ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ ئەندامی ڕێکخراوەکەیان لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بەردەوامەکانی ناوچەی یۆکسیکۆڤا لە ویلایەتی ھەکاری کوشتووە.
دەزگای ئەنادۆڵ لەزاری سەرچاوەکانی سوپای تورکیاوە بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنی ھەکاری لە ٢٧ی ئەیلوول تا ٥ی تشرینی دووەم بەردەوام بووە و پەناگە شاخاوییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کردووەتە ئامانج و دەستیان بەسەر چەکی دژە فڕۆکە و چەکی قورسی تردا گرتووە یان لەناویان بردووە. لە ڕاگەیەندراوێکی سوپادا ھاتووە، ھێزەکان ١٨ کۆگای شاراوەی دەستی و ئازووقەیان لەناوبردووە.
تورکیا کوژرانی ٦ سەرباز خۆی و ١١٩ پارتی کرێکارانی کوردستانی لە میانەی ئۆپەراسیۆن و دەستبەسەرداگرتنی تفەنگی دژە فڕۆکەی ڕاگەیاند.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشی ھەکاری ٢٠١٥ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرشی ھەکاری ٢٠١٥, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.