ھاروون کوڕی تارەح یان ھاران کوڕی تارەح (بە عیبری: הָרָן)کەسایەتییەکی ئینجیلییە کە لە پەیمانی کۆندا وەک برای پێغەمبەر ئیبراھیم باسکراوە.
ھەروەھا برای ناحۆر کوڕی تارەح و باوکی پێغەمبەر لووتە. ھاران لووت و دوو کچی بە ناوەکانی میلکە و یەسکەی بوو، و میلکە ھاوسەرگیری لەگەڵ ناحۆری مامی کرد. ھاران مرد پێش ئەوەی تارەح و ئیبراھیم لە ئوری کلدانەکانەوە کۆچ بکەن. دوای مردنی ئەو، خێزانەکەی بەرەو کەنعان گەشتیان کرد و زۆربەیان لەگەڵ ناحۆردا بوون بۆ حەڕان و دەوترێت شاری حەران بە ناوی ئەوانەوە ناونراوە، لە کاتێکدا لووت لەگەڵ ئیبراھیمدا بووە، پاشان چووە سەدۆم و عەمۆرا. بەپێی ئایینی کریستیان، عیسا بە نەوەی ھاران دادەنرێت - لە ڕووی یاساییەوە - لە ڕێگەی ڕووتی باپیرە گەورەی داودەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاران کوڕی تارەح, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.