١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا

گەمارۆدانی عەکا یەکەم هێرشی بەپەرچدانەوەی بەرچاو بوو لەلایەن گای ئۆرشەلیمەوە دژی سەرکردەی ئەییووبی سەڵاحەددینی ئەییووبی، ئەم گەمارۆیە بەشێک بوو لە شەڕەکان دواتر بە جەنگی خاچھەڵگری سێیەم ناسرا.

گەمارۆدانەکە لە مانگی ئابی ساڵی ١١٨٩ تا تەمموزی ساڵی ١١٩١ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا هەردوو لا پێداویستی و سەرچاوەیان لە ڕێگەی دەریاوە وەردەگرت. لە کۆتایی دا سوپای ئەییووبییەکان کشانەوە و دەوڵەتە خاچھەڵگرەکان سەرکەوتن.

گەمارۆدانی عەکا
بەشێک لە جەنگی خاچھەڵگری سێیەم
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا
وێناکردنی گەمارۆدانەکە، ساڵی ١٢٨٠
ڕێکەوت٢٨ی ئابی ١١٨٩ – ١٢ی تەمموزی ١١٩١
شوێن32°55′39″N 35°04′54″E / 32.9275°N 35.0817°E / 32.9275; 35.0817 35°04′54″E / 32.9275°N 35.0817°E / 32.9275; 35.0817
ئەنجام خاچھەڵگران سەرکەوتن
شەڕکەرەکان

١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئیمپراتۆریەتی ئەنگێڤن
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا] شانشینی فەرەنسا
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا شانشینی قودس

١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا کۆماری پیسا
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا شانشینی سیسیلیا
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا دەوڵەتانی پاپا
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا شانشینی ئەرمینیای قلیکییە
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا شانشینی دانمارک
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا کۆماریجەنەوا
١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا دەوڵەتی ئەییووبی
فەرماندە و سەرکردەکان
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ڕیچاردی یەکەم
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا فلیپی دووەمی فەرەنسا
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا فلیپی یەکەمی فلاندێرس  
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا گای ئۆرشەلیم
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا سیبیلای ئۆرشەلیم
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا کۆناردی مۆنتفێرات
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا گێراردی سواریقەڵا 
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ڕۆبێرتی چوارەمی سەیبڵ
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئوبالدۆ لافرانچی
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا فرێدریکی شەشەم  
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا لیۆپۆڵدی پێنجەم
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا دەپۆلدی دووەم 
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا لیۆی یەکەم، پاشای ئەرمینیا
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا سایمۆن دۆریا
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا سەڵاحەددین
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئەمیر مۆژلی 
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئایبەک ئەلئەخرەش 
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئیبن ئەلبێساراو 
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا عیمادەددین سینجاری
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا عوسامەددین لولو
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا موعەززەددین
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا عادلی یەکەم
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا کۆکبری
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا بەهادەددین قەرەقوش
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئەبوو ئەلحەیجە
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا ئیبن باریک 
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا سەیفەددین مەشتووب  
  • ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا شێرکۆ کوڕی باخێلی کورد
ھێز
تێکرا: ٥٩،٠٠٠ پیاو
١٠٢ کەشتی
سەرەتا:٧،٠٠٠ بۆ ١٠،٠٠٠ پیاو
کۆتایی: ٢٥،٠٠٠ پیاو
١١ مەنجەنیق

٤٥،٠٠٠ بۆ ٥٠،٠٠٠ هەزار پیاو

  • سەربازگە:٥،٠٠٠ بۆ ١٠،٠٠٠ پیاو
  • هێزی بەرگریکردن:٤٠،٠٠٠ پیاو
    ٥٠ کەشتی یان چارۆکەدار
زەرەر و زیانە گیانییەکان
١٩،٠٠٠ کەس کوژرا سەربازگەکان: ٥،٠٠٠ بۆ ١٠،٠٠٠٠ کوژراو
هێزی فریاگوزاری: زۆر

باکگراوند

میسر لە ساڵی ٩٦٩وە لەلایەن دەوڵەتی فاتیمی شیعەکانەوە حوکمڕانی دەکرا، سەربەخۆ بوو لەلایەن فەرمانڕەواکانی خەلافەتی عەبباسی سوننی لە بەغداد. حوکمڕانی کەوتە ژێر دەست سەرۆکی کارگێری خەلیفە کە پێی دەوترا وەزیر. لەساڵی ١٢٢١ەوە سیستەمەکە کەوتە ناو فیتنە سیاسییە کوشندەکانەوە و میسر لە دەوڵەتە پێشووەکەی دابەزی. ئەمەش هاندەری باڵدوینی سێیەمەوە قودس بوو بۆ پلاندانان بۆ داگیرکارییەک کە پێدانی باج لەلایەن میسرەوە بە بڕی ١٦٠ هەزار دیناری زێڕین وەستا. لە ساڵی ١١٦٣ وەزیری لەکارلادراو شاوەر کوڕی موجیر سەعدی سەردانی کوڕی نورەددین زەنگی ئەتابەگی حەلەب لە دیمەشق کە جێگرەوەی بوو و داوای پشتیوانی سیاسی و سەربازی لێ کرد. نورەددین ژەنەراڵە کوردەکەی خۆی کە ناوی شێرکۆ بوو نارد، ئەویش هێرشی کردە سەر میسر و شاوەری گەراندەوە، بەڵام سەربەخۆیی خۆی دووپات کردەووە بووە هاوپەیمانی برای باڵدوینی سێیەم کە ناوی عەمموری یەکەم. کاتێک عەممور لە هێرشێکی دڕندانەدا هاوپەیمانییەکەی شکاند شاوار دیسان داوای پشتیوانی سەربازی لە سوریا کرد و بۆ جاری دووەم شێرکۆش لەلایەن نورەددینەوە ڕەوانە کرا. کە سەرەنجام عەممور پاشەکشەی کرد بەڵام شێرکۆ شاوەری لە سێدارە دا و شێرکۆ کرایە وەزیر. دوو مانگ دواتر شێرکۆ کۆچی دوایی کرد وە کوڕەزای خۆی یوسف کوڕی ئەییووب داوایکرد جێیبگرێتەوە، کە بە سەڵاحەددینی چاکەکاری باوەر ناسرابوو، بەڵام لەلای ڕۆژاواییەکان بە سەڵاحەدین ناسرابوو، نورەددین لە ساڵی ١١٧٤ کۆچی دوایی کرد کە یەکەم موسڵمان بوو لە سەردەمی جەنگی خاچپەرەستیدا حەلەب و دیمەشقی یەکخست.

سەرەتای گامارۆدانەکە

١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا 
نەخشەی سەرەتای جەنگی خاچھەڵگری سێیەم

بەندەری عەکا لە نیمچە دوورگەیەک لە کەنداوی حەیفا بوو. نیمچە دوورگەکەیەک بوو لە لای وشکانییەوە بە دوو بەربەست کە بە تاوەر بەهێزکرابوو پاسەوانی تێدا دەکرا. وەک یەکێک لە گرێ سەرەکییەکانی سەربازگەکانی و کۆگاکانی چەکی سەلاحەدین بوو، ئەو هێزەی بەرگری لە عەکا دەکرد بەرچاو بوو لە چەند هەزار سەربازێک پێکهاتبوو. سوپای گای ئۆرشەلیم لە ٧،٠٠٠ بۆ ٩،٠٠٠ پیادە و ٤٠٠ بۆ ٧٠٠ شوڕشگێڕ پێکهاتبوو. حەتین شانشینی قودسی بەجێهێشتبوو و چەند سەربازێکی کەمی مابووەوە بۆ ئەوەی بانگەوازی بکەن، لە سیناریۆیەکی لەو جۆرەدا گای ئۆرشەلیم بە تەواوی پشتی بە یارمەتییەکانی ژمارەیەکی زۆر سوپا بچووک و بەلەمەکان بەستبوو کە لە سەرانسەری ئەوروپاوە بۆ سەر شام دادەبەزین.

سەرەتا گای هەوڵیدا بە هێرشکردنە سەر دیوارەکانی سەربازگەکان بۆ ئەوەی سەرسامیان بکات، بەڵام ئەمە شکستی هێنا و گای کەمپەکەی لە دەرەوەی شارەکە دامەزراند، بۆ ئەوەی چاوەڕێی هێزی بەهێزتر لە ئەوروپاوە بکات، کە چەند ڕۆژێک دواتر لە ڕێگەی دەریاوە بە کەشتی دەستیان کرد بە گەیشتن. بەلەمێکی دانیمارکی و فریزی (باکووری ئەڵمانیا) جێگەی بەلەمەکانی سیسیلیای گرتەوە، کە کاتێک هەواڵی مردنی ویلیامی دووەمیان بیست کشانەوە، هەروەها سەربازانی فەرەنسی و فلاندەرز (ناوچەیەک لە دەریای باکوور) لە سەردەمی جەیمسی ئاڤێسنێس، هێنری یەکەم، ئەندروی برین، ڕۆبەرتی دووەمی درێکس و فیلیپی برای درێکس، قەشەی بیوڤاس گەیشتنە ئەوێ. هەروەها ئەڵمانییەکانی سەردەمی لویسی سێیەم و ئۆتۆی یەکەم و ئیتاڵییەکانی سەردەمی قەشە سەرەکییەکەی گێرهاردی ڕاڤێنا و قەشە ئەدێلاردی ڤێرۆناش گەیشتنە ئەوێ. لویسی تورینجیا توانی کۆنرادی ئامۆزای دایکی ڕازی بکات کە لە تایرەوەش سەرباز بنێرێت. هەروەها سەربازانی ئەرمەنستان لە سەردەمی لیۆی دووەمی سیلیسیادا بەشدارییان لە گەمارۆدانەکەدا کرد. کاتێک سەڵاحەددین لەم پێشهاتە ئاگادارکرایەوە سەربازەکانی کۆکردەوە و بەرەو عەکا ڕۆیشتن و لەوێ لە ١٥ی ئەیلول هێرشی کردە سەر کەمپی گای ئۆرشەلیم بەڵام بەبێ سەرکەوتن.


لە ٤ی تشرینی یەکەم سەڵاحەددین ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کرد بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی کەمپی گای ئۆرشەلیم بێتەوە. سوپای خاچھەڵگران تا کۆتایی مانگی ئەیلول لە ڕێگەی هێزی بەهێزکردنەوە گەشەی کردبوو بۆ ٣٠ هەزار پیادە و ٢٠٠٠ سوارە، بەلەمێکی مەسیحی کە لانیکەم ١٠٢ کەشتی پێکهاتبوو، شارەکەیان گەمارۆدا. سوپای موسڵمانان لە سەربازانی میسری کورد و تورکستان و سووریا و مێزۆپۆتامیا پێکهاتبوون.

موسڵمانان لە نیوە بازنەیەکدا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا کەوتبوون و ڕوویان لە ناوەوە بوو بەرەو عەکا. سوپای خاچھەڵگران لە نێوانیاندا کەوتبوون لەگەڵ کەوانە چەکدارەکان لە هێڵی یەکەم و سوارچاکە پڕچەکراوەکان لە هێڵی دووەم بوون. لە جەنگی دواتری ئەرسوفدا مەسیحییەکان بە شێوەیەکی یەکگرتوو شەڕیان کرد لێرەدا شەڕەکە بە شەڕێکی ناتەبا لە نێوان سوارچاکەکان و باڵی ڕاستی سەلاحەدین دەستی پێکرد. خاچھەڵگران ئەوەندە هێزیان هەبوو کە دوژمن ناچار بوو لە بەشەکانی تری مەیدانەکەوە هێزی زیاتر بنێرێت. بەم شێوەیە پێشڕەوی بەردەوامی ناوەندی مەسیحی لە دژی فەیلەقی سەلاحەدین بەردەوامبوو کە تیایدا تیرکەوانەکان ئاسانکارییان بۆ پیاوە چەکدارەکان دەکرد بۆ ئەوەی خۆیان پرچەک بکەنوە. دەستە ڕاست و ناوەندی سەڵاحەددین خرانە بەرەی شەڕکردن.

بەڵام سەرکەوتووەکان پەرش و بڵاو بوون بۆ تاڵانکردن. سەڵاحەددین پیاوەکانی کۆکردەوە و کاتێک مەسیحییەکان دەستیان کرد بە کشانەوە بە غەنیمەتەکانیانەوە سوارچاکەکانی بەسەریاندا کرد. هیچ بەرگریییەکی پەیوەندیدار پێشکەش نەکرا و تورکەکان هەڵاتووەکانیان سەربڕی تا لەلایەن سەربازەکانی دەستە ڕاستی مەسیحییەکانەوە پشکنینیان بۆ کرا.

یەدەگەکانی گای ئۆرشەلیم کە لە کەمپی مەسیحییەکان بوون کە سەربازگە ساراسینەکانی لە عەکا لەخۆگرتبوو دواتر نێردران بۆ بەهێزکردنی هێڵی مەسیحییەکان. سەربازگەکان لە عەکا زانیان کە کەمپی مەسیحییەکان بەرگری لێنەکراوە، بۆیە هێرشیان کردە لای چەپی مەسیحییەکان کە سوپای ئەییوبییەکان لێبوو، کەوتنە سەر سوارچاکەکان و هاوکاری باڵی ڕاستی ساراسینیان کرد بەڵام لە لایان ئەییووبیەکانەوە زیانێکی زۆریان لێکەوتەوە. گێراردی سواریقەڵا بەرپرسی سوارچاکەکان کوژرا، وە هەروەها ئەندرویدیش کوژرا بەڵام کۆناردی مۆنتفێرات لە لایەن گای ئۆرشەلیم ڕگارکرا. لە کۆتایی دا خاچھەڵگران سوپای فریاگوزاریان بەرپەرچ دایەوە. قوربانییەکانی مەسیحییەکان لە نێوان ٤ هەزار بۆ ٥ هەزار کەس یان ١٠ هەزار کەس بوونبە پێی (ئیبن کەسیر).

دووەم گەمارۆ

لە پاییزدا، خاچھەڵگرانانی ئەوروپی زیاتر هاتنە لای هێزەکان ئەمەش ڕێگەی بە گای ئۆرشەلیم دا کە لە ڕێگەی وشکانییەوە عەکا گەمارۆ بدات. هەواڵی هاتنی فرێدریک باربارۆسا گەیشتە دەستی خاچھەڵگران، ئەمەش نەک هەر ورەی سەربازە مەسیحییەکانی بەرزکردەوە، بەڵکو سەڵاحەددینیشی ناچارکرد سەربازی زیاتر بهێنێتە ناوەوە کە توانی هەم شارەکە و هەم ئۆردوگای خاچھەڵگران بە دوو بەشەوە گەمارۆ بدات.

لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا ٥٠ کەشتی موسڵمانان گەمارۆی دەریای مەسیحییەکانیان دا و شارەکەیان بەهێزتر کرد بە تیمەکانی کەشتییەکان کە نزیکەی ١٠ هەزار پیاو بوون بە خۆراک و چەک. لە ١٧ی کانوونی دووەمدا، بەلەمێکی میسری گەیشتە ئەوێ بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بەندەرەکە و ئەو ڕێگایەی کە بەرەو بەندەرەکە دەڕوات و دایبمەزرێنێتەوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ١١٩٠ کە کەش و هەوا باشتر بوو، کۆنراد بە کەشتییەکەی خۆی گەشتێکی بۆ شاری تایر کرد و زۆری نەخایاند لەگەڵ پێداویستییەکانی خاچھەڵگران گەڕایەوە، ئەمەش یارمەتی بەرخۆدانی بەلەمەکانی میسری لە کەنار دەریادا دا. ئەو کەرەستەی بیناسازییەی کە کۆنراد هێنابووی کرابوونە ئامێری گەمارۆدانەکە هەرچەندە ئەم ئامێرانە لەدەستچوون کاتێک خاچھەڵگران هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر شارەکە لە ٦ی ئایاردا.

لە ٢٠ی ئایاردا سەڵاحەددین کە لە چەند مانگی پێشوودا بەردەوام بوو لە بەهێزکردنی سوپاکەی دەستی کرد بە هێرشکردنە سەر ئۆردوگای مەسیحییەکان، کە هەشت ڕۆژی خایاند پێش ئەوەی بتوانرێت بەرپەرچ بدرێتەوە. لە ٢٥ی تەمموز بە پێچەوانەی فەرمانی فەرماندەکانیانەوە، سەربازە مەسیحییەکان هێرشیان کردە سەر لای ڕاستی سەڵاحەددین و شکستیان هێنا. هێزی زیاتر لە فەرەنساوە لە هاویندا گەیشتنە کەمپی خاچھەڵگران، بە سەرۆکایەتی هێنری دووەمی شامپاین، تیۆباڵدی پێنجەمی بلۆیس، ستیڤن یەکەمی سانسێری، ڕائولی یەکەمی کلێرمونت، جۆن فۆنتینی، ئالانی سانت ڤالێری، قەشە سەرەکییەکەی بێسانسۆن، قەشەی بلۆیس، و قەشەی تۆل. دووکی فرێدریک شەشەمی سوابیا لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر لەگەڵ باقی سوپای باوکیدا گەیشتنە ئەوێ، دوای ئەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی پیرۆز لە ١٠ی حوزەیران لە ڕووباری سالف خنکا و دوای ماوەیەکی کەم خاچھەڵگرانی ئینگلیز لە ژێر دەستی باڵدوینی ئێکستەر قەشە سەرەکییەکەی کانتربێری گەیشتن. لە مانگی ئۆکتۆبەردا، کونت ئۆف باریش گەیشتە لای و مەسیحییەکان پێشکەوتنێکیان لە حەیفا هەبوو، کە ڕێگەی دا خۆراکی زیاتر بهێنرێتە کەمپی عەکا.


سەرچاوەکان

Tags:

١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا باکگراوند١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا سەرەتای گامارۆدانەکە١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا دووەم گەمارۆ١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکا سەرچاوەکان١١٨٩-١١٩١ گەمارۆدانی عەکادەریادەوڵەتی ئەییووبیسەڵاحەددینی ئەییووبیمەسیحی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جووڵەشۆڕشی ١٤ی تەممووزیەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندەریای مردووڕێباز حەملانکەلووی نەھەنگجێژنی ڕەمەزانوەنەوشەییشیعەجینزەیتووندادپەروەریکوردمۆبایلسەعید نوورسیئارتەر کۆنان دۆیڵموکریان.bnئەلبانیائاوێنەخالید کوڕی وەلید٦٦٥ (ژمارە)مێژووی ئیسلامپانپانۆکێکردار (بیرکاری)ezp0iمحەممەد ماملێشورا مەزنەکە (فیلم)پشیلەئورشەلیمشینئاکرێمێشکڤایرۆسی کۆمپیوتەرھاوسەرگیریی ھاوڕەگەزدیموکراسیھۆزە کوردەکانقەزا و قەدەرشۆڕشی ئەیلوولسەدەکانی ناویننوسانتاراتایوانئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیڕووسەکانتیۆریی ژمارەسۆران (شار)٣٠ی تشرینی دووەمئامێدیئادیابینئێکزیماکێریۆنانزەویناسیھەڵۆشکانی ئێسکسلێمانیڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆجەنگی جیھانیی یەکەمکوردستانی سوورمایکرۆسۆفت ئۆفیسکارەباسوپای ئازادی سووریا٨٣٨ (ژمارە)ئۆرگازمسۆمەرگوندیەزید کوڕی معاویەگواتیمالاجۆ بایدنمایەسیریسێزدەبەدەریەکتاپەرستی لە ئیسلامدا🡆 More