موزەفەرەدین کۆکبری کوڕی زەینەددینی عەلی لە نێو خەڵکی ھەولێر ناسراوە بە سوڵتان موزەفەر (ماوەی ژیانی ١١٥٣ تا ١٢٣٢زایینی).
ئەو حاکمی شاری ھەولێر بووە لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی، لە ئێستادا لە شاری ھەولێر شەقامێکی سەرەکی بەناوی سوڵتانەوەیە و پێشتریش بنکەی تەندرووستی بەنێوی ئەو ھەبووە و مەزارگەیەکیشێ بەناوی خۆی، بەڵام ھەندێک کەس پێیان وایە مەزارگەکە گۆڕی خۆی تیا نیە بەڵکوو ھی باوکییەتی.
سوڵتان مزەفەر یەکەم کەس بووە مەولوودنامەی خوێندووە و یادکردووە. ئەو ڕۆژە لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاکو شەو مەولوودنامە خوێندراوەتەوە و وتاردراوە، ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام بەسەدان مەڕوماڵاتی دەبەخشی بە ھەژاران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موزەفەرەدین کۆکبری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article موزەفەرەدین کۆکبری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.