کیمبال مەسک لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٢ لە ئەفریقای باشوور لە دایک بووە، کیمبال بزنسمان و خاوەنی کۆمەڵە چێشتخانەیەکی گەورەیە لە شیکاگۆ، کۆلۆرادۆ، کلیڤلاند، ئیندیاناپۆلیس، ھەروەھا لەگەڵ برایەکەی ھەستان بە دامەزراندنی کۆمپانیای زیپ٢.
کیمبال مەسک | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٧٢ |
نەتەوە | ئەفریقای باشوور |
خوێندنگە | زانکۆیی کوینز |
پیشە | خاوەن چێشتخانە و زانای ژینگەپارێزی |
ھاوسەر | جێن لوین |
باوان |
|
خێزان | ئیلۆن مەسک برا و تۆسکا مەسک خوشک |
وێبگە | ماڵپەری کیمبال |
کیمبۆڵ لەگەڵ براکەی ئیلۆن و خوشکەکەی تۆسکا و چەند ئامۆزایەکی گەورە بووە. دایکی بە ناوی مای ماسک پسپۆڕێکی دیاری خۆراک بووە و باوکی پیشەی ئەندازیاری بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە شاری پریتۆریای باشووری ئەفریقا، ماسک ڕۆیشت لۆ ئەوەی لە شاری کینگستۆن لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا چاوی بە براکەی بکەوێت و ناوی خۆی لە کۆلێژ تۆمارکرد بۆ ئەوەی بڕوانامە لە بواری بازرگانی لە زانکۆی کوینز وەربگرێت. ماسک لە قوتابخانەدا بۆ یەکەمجار لە بانکی نۆڤا سکۆتیا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە زانکۆی کوین دەرچووە.
کیمبال لەگەڵ جەین لۆین ھاوسەرگیری کرد، ئەو دوو ھاوسەرە خاوەنی سێ منداڵن، بەڵام دواتر جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کیمباڵ لە شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەژی. لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ کریستیانا وایلی کرد کە چالاکوانی ژینگە و کچی ملیاردێر سام وایلییە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیمبال مەسک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کیمبال مەسک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.